کۆمیته‌ی به‌ناو به‌نه‌لۆکس و چه‌واشه‌کردنی کادێرانی (به‌شی سێهه‌م)
Tuesday, 05/05/2009, 12:00
1343 بینراوە
کۆمیته گه‌نده‌ڵه‌که‌ی به‌نه‌لۆکس که شێخی شێخان نوێنه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی (تۆفیق نه‌جم) ناسراو به شێخ شه‌ماڵ سه‌رپه‌رشتی ده‌کات ئه‌م ناوانه‌ش وه‌ک مریدی شێخ دوای که‌وتوون... مریدهکانیشی ئه‌مانه‌ن که کۆمیته ده‌به‌ن به‌ڕێوه 1- گه‌نده‌ڵ و جاسوس و دزو ماستاوچی هیوا سه‌رهه‌نگ که که‌سایه‌تییه‌کی ترسنۆكی هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی شارهزانهبێت ئه‌م که‌سه‌یه بۆ کاری ڕێکخستن ، یه‌که‌م پیس و جاسوسی ده‌زگای زانیاری و کوتلهچیه . روی ناو کۆمه‌ڵی نییه‌و هه‌رده‌م هه‌ست به که‌می ئه‌کات.
2- په‌یمان سه‌رهه‌نگ که ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌بێ هیوا سفره، خۆی زۆر به گرنگ دێته به‌رچاو و گشت ئافه‌ره‌تان به لێبوردنه‌وه ژنان به که‌متر له خۆی سه‌یر ده‌کات خۆزگه خۆشی هێنده رۆشنفیکر بوایه مه‌به‌سته‌که‌ی بپێکایه.
3- سه‌ردار فه‌تاح ماستاوچی و سه‌رچۆپی کێش و پیاوی عومه‌ر فه‌تاح به‌هۆی خزمایه‌تی له‌گه‌ڵ (کافیه خێزانی عومه‌ر فتاح) وه سود مه‌ند بووه لێیان هه‌روه‌ها که‌سایه‌تییه‌کی زۆر لاوازی هه‌یه له ئاستی خێزانه‌که‌یدا که زۆر به سلبی شکاوتهوه به‌سه‌ریدا و بۆته هۆی له‌ده‌ستدانی که‌سایه‌تی خۆی.
4- حسین پشده‌ری که باسکردنی وه‌ک چیلکه تێوه‌ردانه له پیسایی، که‌سێکی بێ ئاستی رۆشنبیری نه‌فام به واتای قسه لێپرسراوی که‌رتی رۆتهردامه قور به‌سه‌ر ئه‌و که‌رته که ئه‌م ده‌یبات به‌ڕێوه .
5- عه‌ونی خۆشناو ؛ ته‌نها حه‌زی له ناو ژنان و قه‌ره‌باڵخیه و قاتێک له به‌ر بکات و دابنیشێ به‌ڵام ده‌م نه‌کاته‌وه بۆنی لێ ئهباڕێت . خۆزیا قاتهکنی هێنده شیک بن، ئاستی رۆشنبیری مام ناوه‌ندییه خۆی به نوسه‌ر ده‌داته قه‌ڵه‌م به‌ڵام نوکی قه‌ڵه‌م بشکێ که ئه‌م پێی ده‌نوسێ.
ئیتر خوێنه‌ری ئازیز ئه‌مه پاشڵه جوانه‌که‌ی کۆمیته‌یه، که به رێنمایی شێخی شێخان ده‌چێت به‌ڕێوه .
با له شێخی شێخانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین شێخ شه‌ماڵ نوێنه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ رێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێشمه‌رگه‌یه‌کی دانه‌بڕاوه ،له هه‌موو ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیشیدا به ئاشوبگێڕو جاسوس و قسههێنهر ناسراوه، که‌سایه‌تی خۆی له پاره‌ی مانگانه‌که‌ی خۆیدا ئه‌بینێته‌وه مانگی(2500) دۆلار وه‌ر ئه‌گریت ، که‌سێکی زه‌عیف له بیرکردنه‌وه‌دا، ئه‌بێت نوێنه‌ر زمان زان بێت خۆشه‌وستی ناو ئه‌ندامان بێت ، تا ئێستاش شاره‌زای شاره‌که‌ی خۆی نیه له ئاستی پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجیا له‌سه‌رده‌می به‌ردیندا ده‌ژی ته‌نانه‌ت نازانێت نافیخاسی به‌کار بێنێت، هه‌موو ئاره‌زوی شه‌کری (کڵۆیه) بۆ هه‌رشوێنێک وکاتێک بڕوات بۆ ماڵان گیرفانی پڕه له‌و شه‌کره، تا ئێستاش ح و ع له‌یه‌ك جیاناكاته‌وه چ جای كاری عزبی عه‌فوو مه‌به‌ستم حزبیه .
باشه براله تۆ نه زمان ده‌زانی نه علاقاتت هه‌یه نه كه‌لتووری ئه‌م وڵاتانه نه به‌کارهێنانی کۆمپیوته‌ر (ته‌نها بۆ ڕاپۆڕت نوسین و هیچی تر) ئیتر پێم ناڵێی بوون و نه‌بوونی تۆ له مه‌ڵبه‌ندا چی بووه تا بکرێیت به نوێەهری مامت؟ منیش خه‌ریکم خۆم غه‌شیم ده‌که‌م كوڕه باوکی چرپه بۆ ئه‌وه‌نده غهشیمیت ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بێ كێ زانیاری و جاسوسی بكات به‌سه‌ر ئه‌و بردهرانهوهو بیگه‌یه‌نێته هێڵه‌كه‌ی ئه‌وبه‌ر له‌ڕێی جوندیانییه‌وه .
شێخی شێخان یه‌که‌مین جار زۆر هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا بکرێته کارگێڕی مه‌ڵبه‌ند به‌ڵام رێی پێ نه ئه‌درا، چونکه به‌ڕاستی که‌سێکی بێتوانایه‌و کاتێک قسه ده‌کات خه‌ڵک پێکه‌نینی به قسه‌کانی دێ به‌ش به‌حاڵی خۆم که‌ده‌یان وت کۆبونه‌وه‌یه‌و شێخ شه‌ماڵ قسه ده‌کات له‌رزم لێ ده‌هات چونکه قسه‌کانیم هه‌موو له‌به‌ربوو که له کۆبونه‌وه‌ی کۆمیته بۆگهنهکهماندا هه‌ر دهیجووهوه نموونه له قسه به‌نرخه‌کانی شێخی شێخان " بینایه‌کی 5 قات تا ته‌واو ده‌بێ کاتی زۆر ده‌وێ به‌ڵام ده‌توانی به 5 ده‌قیقه ئه‌و بینایه بڕوخێنی " مه‌به‌ستی روخانی یه‌کێتی ئیتر ئه‌م بینایه له هه‌موو کۆبونه‌وه‌کاندا ده‌یوته‌وه و حه‌زم ده‌کرد جارێک بیکردایه به 4 قات یان 6 قات ئیتر نازانم بۆ هه‌ر به 5 گرتبووی خوا به گوناحی نه‌گرێ!!
ناوبراو له پڕ و بێ ئاگاداری هیچ که‌سێک که به ئازایه‌تی خۆی ده‌داته قه‌ڵه‌م مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی له‌خه‌و ڕاپهڕاندوو و کیتابێک پێش ئه‌وه‌ی بگاته مه‌ڵبه‌ند له 21-11-2004 زۆربه‌ی کۆمیته‌و که‌رته‌کانی رێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه که به‌نده له پاڵتاک براده‌رێك ئه‌م کۆپیه‌ی که لاخوارهوه بڵاوی ده‌که‌مه‌وه بۆ ناردم له لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانی خودی خۆی خوا بیپارێزێ کرا به نوێنه‌ری خۆی ... پاشان به‌نده به ته‌له‌فۆن له براده‌رێکی نزیکی مه‌ڵبه‌ندم پرسی ئه‌و بێ ئاگایی خۆی پیشان دا و وه‌ک له بانێکه‌وه فڕێی دهیته خواره‌وه وابوو پاشان من پێم وت برام من له پاڵتاک پێم گه‌یشتووه ئێوه‌ی مه‌ڵبه‌ند له کوێ خه‌وتوون... که ده‌بووایه ئه‌و کیتابه به‌ڕه‌سمی ته‌نهاو ته‌نها بۆ مه‌ڵبه‌ند بهاتایه نه‌ک له پاڵتاک ده‌ستکه‌وتایه به به‌لاش ئه‌ی ئافه‌رم مام بۆ خۆت و کاره‌کانت.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجمه که ئه‌م براده‌ره له کاتێکدا خه‌باتی کردووه ئازاد جوندیانی گه‌نده‌ڵ خۆی پیس ده‌کرد به‌ڵام ئه‌م بۆ ئه‌وه‌ی پێی بڵێن مه‌نسووله سه‌ری ده‌کرد به‌کۆشی هه‌موو که‌سێکدا بۆ پێدانی ئه‌و پله‌یه تا به‌هۆی ئازاده‌وه ئه‌م کاره‌ی پێ سپێردرا ده‌یان جار ده‌ستی(ئازاد جوندیانی) ماچ کردوه،.. که ئیتر له‌و رۆژه‌وه قیامه‌ت هه‌ستاو مه‌ڵبه‌ندی رێكخستن بوو به چه‌ند پارچه‌یه‌که‌وه و شێخی شێخانیش به راپۆرت کوردستانی بۆژوو کردبوو که نهم ئه‌زانی ئه‌و هه‌موو کاته‌ی له کوێ بوو بۆ ئه‌و هه‌موو راپۆڕت نوسینه که ئه‌نجامه‌که‌ی مه‌ڵبه‌ندی به‌و ئاقارهیا برد که ده‌یبینین .
شێخی شێخان له ئه‌وروپادا چه‌نده‌ها کاری نابه‌جێی به ئه‌نجام گه‌یاندووه ، ئه‌وه‌ی به‌نده ئاگادارێتی 2 جار پۆلیس و لایه‌نی ئه‌منی گرتونی و زیندانی کراوه :
یه‌که‌م جار: شێخی شێخان نه‌فه‌ری ده‌رکردووه بۆ به‌ریتانیا سه‌رئه‌نجام له به‌ریتانیا ده‌گیرێت و که‌شف ده‌بێ و ئه‌گه‌ر زنیارییهکانم هه‌ڵه نه‌بن 13 رۆژ زیندانی ده‌کرێت و لێپرسراوی کۆمیته‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی به‌نه‌لۆکس مه‌حموود موراد له‌گه‌ڵ لێپرسراوی کۆمیته‌ی به‌ریتانیا هاوار حاجی (پیاوی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) ورده‌کاری بابه‌ته‌که‌یان لایه‌و چۆن به علاقاتی حزبی پاساوی بۆ دێننه‌وه‌و رزگاری ده‌که‌ن ئه‌ی ئافه‌رم نوێنه‌ری مام جه‌لال.
دووه‌مین جار : پێش ساڵێك پۆلیس و مخابه‌راتی وڵاتی هۆڵه‌ندا ده‌ده‌ن به‌سه‌ر ماڵی شێخی شێخانداو به توهمه‌ی ئه‌وه‌ی که مانگانه‌ی هه‌یه‌و حکومه‌تی هۆڵه‌ندی لێ ئاگادارنه‌کردۆته‌وه چونکه له‌م وڵاتانه‌دا ئه‌گه‌ر یه‌کێک سه‌رچاوه‌ی دارایی هه‌بوو چریبهی لێ نه‌داو حکومه‌ت ئاگادارنهکاتهوه سزای توند ده‌درێ چونکه ناوبراو هێنده‌ی من بزانم 3 موچه‌ی هه‌یه (سۆشیال ، نوێنه‌ری مام، فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه) ئیتر نازانم گه‌نده‌ڵی ئه‌بێ چی بێ؟ جگه له کاری جاسوسی به‌سه‌ر هه‌ڤاڵ و کادێرانی یه‌کێتیی که ته‌نها بۆ پێ قیم کردنی خۆی ده‌یکات. له‌به‌ر ئه‌وه ناوبراو ئێستا له‌ژێر چاودێری پۆلیسدایه و هه‌مووی 2 مانگ ده‌بێت ناوبراو پاسپۆرته‌که‌ی وه‌رگرتۆته‌وه و سه‌فه‌ری کوردستانی پێکردوو 6 ده‌فته‌ر دۆلاری وه‌رگرتووه.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و کاره نابه‌جێیانه‌ی که له‌گه‌ڵ کورده‌کانی هۆڵه‌ندا به ئه‌نجامی گه‌یاندووه شه‌وێک لای ماڵی خۆیان هه‌ر 4 جامی ئوتومبێله‌که‌ی ده‌شکێنن و ده‌رگاکانی به پێ له‌قه دهقوپێنن، به‌ڵام شێخ هیچ ناڵێت و له ترسا نقه‌ی نه‌کردوو کاره‌که‌ی ساتاروپاتار کرد بۆ ئه‌وه‌ی که‌س پێی نه‌زانێ و حه‌یای نه‌چێ!!.
به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه له به‌ر ئه‌وه‌ی (زینده‌گی سه‌خته) ناوبراو هاریکارو یارمه‌تی ده‌ری که‌سێکه به‌ناوی مامۆستا عالم که ئه‌م که‌سه کاری ناردنه‌وه‌ی پاره بۆ کوردستان ده‌کات و ئاڵوگۆڕی دۆلار به یورۆ و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه واته شێخی شێخان ههرنوێنهری مام نییه‌و پاره و مانگانه وه‌ربگرێ به‌ڵکو قاچاخچییهو پاره ره‌وانه ده‌کاته‌وه بۆ کوردستان و به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستێ پاره‌ی راپۆڕت نوسینه‌که‌شی چۆته سه‌ر.
ئه‌مه نوێنه‌ری مام جه‌لاله ئه‌و نوێنه‌ره‌ی که نه‌ک هه‌ر مه‌ڵبه‌ندی تێک‌داو راپۆڕتی له‌سه‌ر دکتۆر چیا‌و مه‌حمود ره‌زاو مامۆستا جه‌مال ده‌نوسی به‌ڵكو بووه تێکدانی ریزه‌کانی رێکخستنی کۆمیته‌و هه‌روه‌ها کۆمیته‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان که به‌هۆی تهکهتوولهوه کۆمه‌ڵه‌که‌ی به‌یه‌کدا دا‌و ده‌سته‌یه‌کی داناوه که سهربههێڵی مامه‌ن واته پیاوی شێخن.
بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری ئازیز به‌شه‌کانی تری ئه‌م نوسینه بخوێنێته‌وه کلیکی ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه بکه:
کۆمیته‌ی به‌ناو به‌نه‌لۆکس و چه‌واشه‌کردنی کادێرانی (به‌شی دووه‌م)
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=5a5cb097 کۆمیته‌ی به‌ناو به‌نه‌لۆکس و چه‌واشه‌کردنی کادێرانی (بهشییهکهم)
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=06247d2a بێگومان ماوێتی