بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


دەوڵەتە کوردیەکەی بارزانی بە سپۆنسەری گۆڕان!

Sunday, 06/07/2014, 12:00


گۆران هیچی نە گۆڕی، بەڵکوو بۆ پڕکردنی گیرفانی چەند وەزرێکی بێ وەزارەت، موراڵی سیاسەت و رەوشتی ئۆپۆزیسۆنی گۆڕی.. ئەمە سەرەتایە بزانین لە ماوەی ئەم چوار ساڵەی داهاتوودا پارتی چۆن گۆڕان بچوک و بچوکتر دەکاتەوە، دەیکاتە پووش برنج، ئەوەی کە لە رابردوودا نەوشیروان دژی بنەماڵەی بارزانی نووسیوێتی، لە پشتییەوە دەردەهێنێت و ئاسمانی پێ نیشان دەدات!
هەڵبەتە بۆ ئێمە جێگای سەرسوڕمان نییە، مانگە شەوی گردەکە لە ئێوارەوە دیار بوو، بەڵام لە ناخەوە بەزەییم بەو کەسانە دێتەوە کە شەڕی ئێمەیان دەکرد..لەسەر ڕەخنەیەک جوێنبارانیان دەکردین.
کاتی خۆی کاتێک ڕەخنەمان لەدەسەڵاتی یەکێیەتی و پارتی دەگرت، بەزمانی چەکوش دەدواین.. تۆمەتی دەستی داگیر کەرو دەوڵەتانی دراوسێیان دەخستینە پاڵ.. بەمەرجێک هیشتا ئەم دەسەڵاتە تەنیا هەر پێیان لە بەغدا و سەریان لە ئەنقەرە و تاران دانابوو!
گۆڕان نەک هەر یاساکانی پەرلەمانی بە قازانجی خەڵک هەموار نەکرد، بەڵکوو دژ بە خواستی خەڵک باشترین خزمەتی پارتیی و یەکێتیی و بنەماڵەکانی کرد، نموونەش یاسای خۆپێشاندان بوو، کەچەند ساڵ بوو لەگردەکەوە و لەکەناڵی تەلەفزینەکەیانەوە مێشکی هەوادار و گەنجانیان پێ پڕ دەکرد.
ئەوەتا خۆیان و بەدەستی خۆیان، خۆپێشاندانیان لە خەڵک قەدەغەکرد و دەستی دەسەڵاتیان واڵا کرد بۆ بەکار هێنانی هێز بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران.
پیاوە خاکیەکەی گردەکە، سەرکردە کاریزماکەی گۆران و ماندێلا و گیڤارا و غاندییەکەی سادەکەی سەر گردەکە، بەیەک بەڵێنی چوار ساڵ، شەقامی بۆ پارتیی و یەکێتیی ئارام کردەوە، وەک خۆڵی مردووی کرابێت بەسەرا
ئیستا ئەم سەرکردە کارێزمایە بێ دەنگ، بێ هەڵوێست.. لەهیچ شوێنیک دەرناکەوێ مەگەر جار جارە لە ڕێگای پیرمام سەری رەش و چایخانەکەی کانی وەتمان نەبێت لەکاتی گەڕانەوەیدا دیژلەمەیەک دەکات هەڵئەقوڕێنێت و دەچێتەوە سلێمانی و بە گردەکەدا سەرئەکەوێت و ئیتر بێدەنگ بێدەنگ لێی دادەنیشێت، خەریکی حسابی زیان و قازانجی بازاڕ و کارگەی چیمەنتۆکەی دەبێت !
هاتنی بارزانی بۆ پەرلەمان و خوێندوەی وتارێک، کە هیچی تازەی تێدا نەبوو، بەشەرتی ئەوە بوو، کەهیچ کەسێک بۆی نەبێت نەک هەر قسە و پرسیارێک لە فەخامەتی بارزانی بکات، بەڵکوو بۆشیان نەبوو لە بیر و هزری خۆشیاندا پرسیارێک یاخود ڕەخنەیەکیان بەخەێالدابێت...
ئەوە جگە لە شەرمەزاریەکی تریش، کە٧٧ کۆیلەی موچە خۆری پەرلەمان دەنگیان بەوەدابوو دانیشتنەکە داخراو بێت!
ئایا گۆراخوازەکان پرسیارێک لە خۆیان ناکەن، کە شەوانە ئاگری ویژدان نایان سوتێنی
ئەو هەموو بەڵینە درۆیەی بە خەڵک و دەنگە دەرانیاندا خەویان لێ نازرێنێت..
ناپرسن.. کوا گەڕانەوەی دەستور... کوا هەموار کردنەوەی ئەو بڕگەو بەندانەی کە ڕێگا لە حوکمی بنەماڵە دەگرێت... بۆ ئەوەی بۆ هەتا هەتایە ئەم بنەماڵەیە حاکم نەبن.
گۆران وەک ئۆپۆزیسۆن نەما.. میدیای ئەهلیش بەدوایدا نەک هەر نەما، بەڵکوو وا ئەمڕۆ بە ئاشکرا ڕیکلام بۆ ئەم دەورانە دەکەن... هەموویان بێ ئاسۆو بێ سترایژێک ڕەدووی حکومەتە بنکە فراوانەکەی نێچیر کەوتوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە