کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


ڕاستكردنەوەیەك بۆ راپۆرتەكەی سندیكای رۆژنامەنووسان لە بارەی هەوڵی رفاندن و تیرۆركردنم .

Saturday, 10/07/2010, 12:00


بەرواری 4/7/2010 لیژنەی داكۆكی لە ئازادی ڕۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان لە سندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، پێنجەمین ڕاپۆرتی خۆی دەربارەی ڕەوشی رۆژنامەگەری لە كوردستان بڵاوكردەوە،لەو ڕاپۆرتەدا باسی هەوڵی ڕفاندنەكەی منیشیانكردووە. بەڵام هەڵەیەكیانكردووە ئەمەوێت ئەو هەڵەیە ڕاستبكەمەوە بۆ خوێنەران و خەڵكی كوردستان.
لە ڕاپۆرتەكەی سندیكادا بەو شێوەیە باسی هەوڵی ڕفاندن و تیرۆركردنی منكردوە.
به‌پێی سكاڵایه‌ك كه‌ رۆژنامه‌نووس"سه‌باح عه‌لی قاره‌مان" داویه‌تیه‌ لیژنه‌ی‌ داكۆكی‌ رۆژی(19/1/2010) له‌ شارۆچكه‌ی كفری چه‌ند چه‌كدارێك هه‌وڵی رفاندنی ئه‌ده‌ن.. به‌پێی سكاڵای ناوبراو دام و ده‌زگا به‌رپرسه‌كانی‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌ و له‌دادگا سكاڵای تۆمار كردووه‌. پاش ئه‌وه‌ی كه‌له‌ (17/1/2010) رادیۆی یه‌كگرتوو ره‌خنه‌ی له‌ كه‌م و كورتییه‌كانی شاری كه‌لار گرتووه‌، له‌م باره‌یه‌وه‌ لیژنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه‌(په‌یوه‌ندداره‌ان.

یەكەم- لە كاتی هەوڵی رفاندن و تیرۆركردنم برادەرێكی رۆژنامەنووس تەلەفۆنی كردبوو بۆ ئەنوەر حوسێن لە لیژنەی داكۆكی لە رۆژنامەنووسانی كوردستان باسی قەزێكەی منی بۆكردبوو، ئەنوەر حوسێنیش تەلەفۆنی بۆكردم ووتی شتێكمان لە بارەی قەزێكەوە بۆ بنێرە.
منیش بەپەلە نامەیەكم ناردبوو بۆ ئمێڵەكەی ئەنوەر حوسێن، راستە من لەو نامەیەدا باسی ئەوەم كردبوو كە نووسەری كوردستانپۆستم و دوو ڕۆژ پێش ئەوە لە رادیوێی یەگرتوو ڕخنەم گرتووە لە كەم و كورتیەكانی شاری كفری و گەرمیان و هەڕەشەی خۆپیشاندانیشمانكردبوو وەكو گەنجانی سەربەخۆی كفری، ئەمەوێت ئەوە ڕاست بكەمەوە كە هەوڵی تیرۆركردن و رفاندنی من بۆچی دەگێڕێتەوە. پاش بەدواداچونێكی زۆر بۆم دەركەوت كە هەوڵی رفاندن و تیرۆركردنەكەم، بۆ وتارێكم دەگەڕیتەوە كە بەناوی سیانی خۆمەوە لە كوردستانپۆست بڵاوم كردبووەوە و شتێكی هەستیارم ورژاندبوو، چەند بەرپرسێكی باڵای یەكێتی و چەند موریدێكیان لە پشت هەوڵی تیرۆركردن و رفاندنەكەوەن.
راستی هەوڵی رفاندن و كوشتنم بۆ خۆم و كەس و كارو دۆستانم ئاشكرایە، تا ئێستا دادگایەكی سەربەخۆ راستەقینە نیە لە كوردستاندا، تاوەكو هەموو ئەوانەی لە پشتی هەوڵی رفاندن و تیرۆركردنی مندابوون بە سەزای رەوای خۆیان بگەن، بڕیارم داوە چاوەڕی بكەم تاوەكو ئەم دەسەڵاتە سەركووتكەرە وەكو دەسەڵاتی بەعس بڕوخێنرێت و دادگایەكی وەكو دادگای باڵای تاوانەكانی بەغداد درووست ببێت، ئەوجار هەموو ئەو تیرۆرستانەی یەكێتی وەكو بەعسیەكان بە سەزای رەوای خۆیان بگەیەنم. رەنگە هەندێك خەڵك بڵێن ئەوە خەوەنە ئەم دەسەڵاتە بڕووخێت، بەڵام بۆ من وەكو رۆژی رووناك وایە كە ئەم دەسەڵاتە وەكو بەعسیەكان لە ناو دەچن. دەتوانم رێگای عەشایری بگرمە بەر، بەڵام وەكو كەسێك كە دەنووسم و دەخوێنمەوە و خەمی كۆمەڵگەكەم لە سەر شانە و ئەمەوێت كۆمەڵگای كوردی لە دەست ئەم دەسەڵاتە رزگار بكرێت و دەسەڵاتێكی عەقڵانی و سیستەماتیك و مەدەنی بێتە بەرهەم و عەقڵێتی عەشائیری دەسەڵات بڕوخێنرێت، بۆیە هەرگیز رێگای عەشائیری ناگرمە بەر و بیریشی لێناكەمەوە.
دووەم- لیژنەی داكۆكی ئەو قەزێیەی منی وەكو هەوڵی رفاندن ناساندوە، بەڵام خۆی هەوڵی ڕفاندن وتیرۆركردن بوو، چونكە ئەو كەسەی كە ویستی بمڕفێنێت من ناسیم و بەبێ دەمامك هاتبوو ئەگەر هەوڵەكەی سەری بگرتایە ئەوە دواتر تیرۆریان دەكرم، مەعقوڵ نیە كەسێك بە ئاشكرا بیەوێت بتڕفێنێت و دوای ئازادت بكات. برادەرێكم تەلەفۆنی بۆكردم لە كاتی روداوەكەدا پرسیاری چۆنێتی روداوەكەی كرد، پاش ئەوەی باسی روداوەكەم بۆ كرد ووتم: ئەگەر هەوڵی رفاندنەكەیان سەری بگرتایە تیرۆریان دەكردم، چونكە بە ئاشكرا هاتبوون. برادەرەكەم بە پێكەنینەوە ووتی: خۆ بۆ شای و هەڵپەڕكێ نەیان دەبردیت.بۆیە ئەبوایە هەردووكیان بنووسیایە.
سێیەم -چەند رۆژێك پێش بڵاوكردنەوەی راپۆرتەكەیان شوان داودی تەلەفۆنی بۆ كردم ووتی: بنووسین لە چی جێگایەك دەنووسێت، منیش وتم بنووسن لە كوردستانپۆست دەنووسێت، كەچی لە ڕاپۆرتەكەدا باسی كوردستانپۆستیان نەكردووە كە من لەوێ دەنووسم؟!
بۆخۆم هیچ كاتێك گلەی لە سندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان ناكەم كە هیچ هەڵوێستێكیان نەبوو، لە بەرامبەر هەوڵی تیرۆركردن رفاندنمدا، چونكە یەكەم من ئەندامی ئەو سندیكایە نیم و دووەمیش باوەڕم بەو سندیكایە نیە، چونكە لە ژێر هەیمەنەی یەكێتی و پارتیدایە.
بۆیە ئەم راستكردنەوەیەم بە پێویست زانی، بۆ ئەوەی خوێنەران و خەڵك راستیەكان بزانن و ئەو راپۆرتە لە داهاتوودا لە پاش رووخاندنی ئەم دەسەڵاتە، ئەو تیرۆرستانەی كە لەپشت هەوڵی تیرۆركردن و رفاندنی منەوەن نەبێتە كارتێك بۆ دەرباز بوونیان لەو هەوڵە قێزەونەیان كە فەشەلیان هێنا تیایدا.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە