ده‌رگاکانی یه‌کێتی کێلوونی پێوه نه‌ماوه .
Saturday, 17/10/2009, 12:00
پێوسته یه‌کێتی ده‌رگا له‌که‌س دانه‌خا، ئه‌مه ووته‌ی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پێره‌یه که‌له سایته ده‌ستگێڕه‌که‌ی مه‌لای بێعه‌مه‌له‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه. منیش ئه‌ڵێم وه‌ڵا ڕاست ئه‌که‌ی ، ئینجا یه‌کێتی بۆ ده‌رگا دابخا، خۆ قابیله ئه‌وه‌ی دێته نێو ئه‌م یه‌کێتیه‌ی ئێستاوه ، فه‌یله‌سوف وبیرمه‌ند وکه‌ڵه شاعیر‌و نووسه‌رو ڕۆشبیرو خه‌باتگێڕو شۆڕشگێڕ بێ؟ وه‌یان ئه‌وانه‌ی دێنه‌وه فایله‌کانیان به‌قه‌د یه‌ك به‌رماڵ ئه‌بێ وه‌یان پاشه‌ڵ پیس و دکتۆرو پرۆفیسۆری ته‌زویرو جاش وموسته‌شارن؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا واده‌ی پلینێۆم وا خه‌ریکه نزیك ئه‌بێته‌وه‌و سه‌عدی پیره له‌خۆشیدا نازانێ چی بکا، چونکه ئه‌زانێ پلینێۆم مانای چی، به‌س ئه‌و باش له که‌ین و به‌ینی پلینێۆم حاڵی ئه‌بێ، ئه‌زانێ ئه‌وانه‌ی له‌وه‌ی پلینێۆمه‌که‌ی جاری ڕابردوو ، ئه‌م شیرنییه‌یان به‌سه‌ردا نه‌به‌خشرایه‌وه وه‌یان به‌هه‌ر هۆیه‌کی تربوو، له‌یاد کران ، ئه‌وا حه‌تمه‌ن ئه‌م جاره ئه‌م شه‌ره‌فه‌یان پێ ئه‌به‌خشرێ وبه‌چه‌پڵه ڕێزان به‌ڕێ ئه‌کرێن. ئاخر پلینێۆم خوا دای ناوه بۆ ئه‌م جۆره فلیمانه. ئه‌وه‌تا له‌کوردستانی نوێ‌دا باس له‌وه ئه‌کرێ، گوایا ئه‌وانه‌ی وازیان له‌یه‌کێتی هێناوه، وه‌یان ئه‌وانه‌ی دوور خراونه‌ته‌وه، له‌م پلینێۆیه‌دا بانگ ناکرێن وهه‌ڵاوێر ئه‌کرێن، منیش ئه‌ڵێم بۆ ئه‌گه‌ر بانگیشیان که‌ی بۆ چا خواردنه‌وه‌ش جارێکی تر کێ ڕووی دێ له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌ندام سه‌رکردایه‌تی ومه‌کته‌ب سیاسیه‌ی ئێستا که‌هه‌مووی باڵی ته‌ڵه‌بانین ، کۆببنه‌وه‌و دانیشتن بکه‌ن؟ کێ هه‌یه جارێکی تر بێزی بێ ، له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیارو سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌و ئه‌رسه‌لان بایزو ئازاد جوندیانی و کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و فۆادی مه‌لا مه‌عسوم ، ئه‌وانی تردا دابنیشێ؟ مه‌گه‌ر هه‌ر هاوشانه‌کانی خۆیان وه‌ك مه‌سعود وتاقمه‌که‌ی ، ئه‌گینا ئه‌م ناوانه‌ی سه‌ره‌وه که‌ڵك و ڕووی ئاوه‌دانیان پێوه نه‌ماوه. هه‌ر چی مرۆڤایه‌تی پێی ناخۆشه ئامانه کردیان، له‌دزی وگه‌نده‌ڵی وخیانه‌ت وپاشه‌ڵ پیسی وکلك ڕاوه‌شاندن بۆ دوژمنان و سوکایه‌تی به‌شه‌هیدو ئه‌نفال وکیمیایی به‌رکه‌وتوان وپێشمه‌رگه‌ی دێرین وکه‌م ئه‌ندام. بۆ ئه‌مانه هیچیان تیا هێشتۆته‌وه تا خه‌ڵکی ڕووی بێ ناویشیان بێنێ، نه‌ك له‌گه‌ڵیاندا کۆبێته‌وه؟ خۆ ئه‌وه باس له‌سکرتێره سۆشیال دیموکراته‌که هه‌ر مه‌که، هه‌ر له سوکایه‌تی به خه‌ڵکی کیمیایی لێدراوی هه‌ڵبجه‌و ئه‌نفاله‌کانی گه‌رمیان و مافی کورد به‌خه‌ونی شاعیران، پشتگیری له‌دزان ، ئێدی چۆن ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتین ئه‌توانن جارێکی تر هیچ جۆره کۆبونه‌وه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵدا ساز بده‌ن. ئه‌و یه‌کێتیه‌ی ئێستا خه‌ریکی به‌ستنی پلینێۆمه، کار‌و به‌رنامه‌ی کورت کردنوه‌ی ماوه‌ی ته‌مه‌نی ژیانێتی و وه‌ك هێلکه‌ی پاکراو ڕاده‌ستی مه‌سعودی ئه‌که‌نه‌وه. ئه‌مه ئه‌و پلینێۆمه‌ی که ده‌هۆڵێ بۆ ئه‌کوتن، بۆیه ئه‌و یه‌کێتیه‌ی ده‌گای خستۆته سه‌ر پشت دڵنیاین نه‌ده‌رگای ماوه‌و نه په‌نجه‌ره‌ش.
ئه‌م یه‌کێتیه‌ی ئێستا وه‌ك شاری سلێمانی کۆتایی ساڵانی حه‌فتاکانی لێهاتوه، ئه‌و کاته‌ش هه‌ر یه‌كێ ئه‌هات وله‌ده‌رگای ما‌ڵه‌که‌تی ئه‌دا، وه‌یان جه‌ره‌سی لێ ئه‌داو، کاتێ ئه‌چوویت بزانێ کێیه‌و ده‌رگاکه‌ی بۆ بکه‌یته‌وه، پرسیارت ئه‌کرد، ئه‌رێ ئه‌وه کێیه؟ وکه‌ده‌رگاکه‌ت ئه‌کردوه، یان دز بوو وه‌یان ساواڵکه‌ر(سواڵکه‌ری ساخته‌چی که‌جگه له‌پاره هیچی تریان وه‌رنه‌ئه‌گرت)، ئینجا له‌هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌بوو، کاتێ پرسیارت ئه‌کرد ، کاکه ئه‌وه کێیه، ئه‌ی ووت ، خۆمانین بیکه‌ره‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست