کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كوردو هونەری دەم و چاو گۆڕین؟!

Friday, 22/08/2014, 12:00

1565 بینراوە




كورد دەڵێ: ریش بوە ریشەوە دەبێت شانەی بۆ هەڵگریت، بەشداریكردنی سەركردایەتی كورد وەكو كاراكتەرێكی سەرەكی لەدروستكردنەوەی عێراقی نوێدا، بەوە دەكات كەوتبنە بەردەم بەرپرسیارێتیەكی ئەخلاقی و مێژوییەوە، ئاستی ئەو بەرپرسیارێتیەش بێ گومان سنوری خۆی هەیە، ئەگەر عەبادیش بەدەردی مالیكی هەمان هەڵە دوبارە بكاتەوە، وەكو جافەری بڵێت كەمتەرخەمیەكان لەخودی خۆتاندایە، ئەوا ئەو كات شانەش بەدەردی پاكانەی سەركردەكانی كوردەوە نایات و دەبێت ئەو هەڵە مێژوییەی خۆیان راست بكەنەوەو هەر لەئێستاوە بكەونە هەڵپەو لەڕێی كەناڵ و پەیوەندیە دیپلۆماسیەكانیانەوە، كار بۆ ئەوە بكەن، ئەڵتەرناتیڤی عێراق وەكو مژارێك بخەنە بەرنامەی كاریانەوەو پلانی بۆ دابنێن، چونكە ئەوان لەبەرانبەر چارەنوسی گەلێكی ستەملێكراو، بەر لەدەوڵەتێكی عارەبی بەرپرسیارن!
گۆڕانی مالیكی بە عەبادی، گۆڕانێك نیە لەهزرو دونیا بینی شیعەدا بەرجەستە بوبێت، بەڵكو گۆڕانێكە جەبری گۆڕانكاریەكان كردی بەئەمری واقیع، بەواتایەكی تر، ئەوە جەبری شیعە نیە كە وای لەمالیكی كرد دەسبەرداری كورسیەكەی ببێت، بەڵكو دوای روداوەكانی موسڵ و هاتنە سەرخەتی وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو بەرگریكردنی لەهەرێمی كوردستان، ئەوە بۆ شیعە رون بوەوە كە دەبێت ئەو گۆڕانكاریە ئەنجام بدەن، لەبەر ئەوە باجێكی قورس و گەورە دەكەوێتە سەرشانیان!
كورد بەلادان یان دەستلەكاركێشانەوەی مالیكی نابێت شا گەشكە بێت، ئەگەر مالیكی بریتی بێت لەبەشێكی بچوكی ئەو گەمەیەی وا لەڕێی ئەوەوە بە سونەو كورد دەفرۆشرا، بەدڵنیایەوە گشتی نیە، چونكە گەمەكەری سەرەكی لەئەجێندای ئەو وڵاتەدایە وا شیعە وەلائی بۆی هەیەو بەشێوەیەكی راستەوخۆ دەیانجوڵێنێ و ئاراستەیان دەكات، رەنگە شێوازی عەبادی لەكاركردن جیاوازی هەبێت لە مالیكی، رەنگیشە ئەم دۆخەی ئێستا ئەوەی لێ بخوازێت كە سیاسەتێكی نەرم پیادە بكات بۆ ئەوەی لەكات و ساتی خۆیدا حكومەتەكەی پێكبهێنێت؟ بەڵام كێ دەتوانێت زەمانەتی ئەوە بەكورد بدات كە لەكۆتاییدا ئەمیش وەكو ئاغای مالیكی دەستی كورد لەبنی هەمانەكەوە دەرناكات؟
بەحەقیقەت دەڵێی وڵاتی عێراق لەسەر كورد كراوە بە ماڵ، بۆ ئەوەی نەهێڵن بیرۆكەی دیكتاتۆریەت تێیدا چەكەرە بكات! لەدوای پرۆسەی ئازادییەوە، ئەوەی لەلای سەركردەكانی كورد بووە بەنۆرم ، هونەری دەم و چاو گۆڕینە، نەك عەقڵییەت!
جافەری لادەبەن، مالیكی دەكەن بە پاشاو حاكم و لەكۆتایشدا دەكەونە هەڵپە بۆ ئەوەی دەم و چاوێكی دیكە بهێنن بیكەن بە حاكم و تاقی بكەنەوە، وەكو ئەوەی تەنها كاریان ئەوە بێت رۆڵی فلتەر ببینن!
دەكرا لەشوێنی ئەوەی خۆیان بەم هونەرەوە سەرقاڵ بكەن، بپرسن ئەم هەموو دیكتاتۆرانە زادەی چین؟ بە واتایەكی تر، خۆیان لەئاستی راستییەكان دەدزنەوەو نایانەوێت بەڕاشكاوی دان بەو راستیەدا بنێن، كە عارەب لەكوێ و دیمۆكراتی لەكوێ؟
كورد بەم شێوەیە خۆی لەخشتە دەبات، چونكە ئەوەی لەزاری پەرلەمانتارە كوردەكانەوە گوێبیستی دەبین، مالیكی عەبادی دوو دیوی دراوێكن، كورد پێی وایە لەئێستادا دەتوانێت سوود لەو گرژیەی نێوان مالیكی و شیعەكان ببینێت، بەڵام دەبێت ئەوەیان لەبەرچاو بێت، الاقربون اولى بالمعروف، بۆ جارێكی تر ئەوان لەسەنگەرێكدا بەرانبەر بە كورد كۆ دەكاتەوە، ئاخر ئەگەر كەسێك لەهەمان حزب بێت و سكرتێری مەكتەب سیاسی هەمان حزب بێت و لەنوری مالیكیەوە زۆر نزیك بێت، ئەگەر بەو نەكات دیارە حەرام زادەیە یان خەت مایل بووە؟ مرۆڤ نازانێت ئەم هونەرە، لەدەرنجامدا بەخێر دەشكێتەوە بۆ كورد یان نا؟ كورد كەی دەسبەرداری دەبێت بۆ ئەوەی خودی خۆی بگۆڕێت، نەك دەم و چاوەكانی ئەوان؟







چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)