کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە 16-3 ئەمساڵ هەڵوێست و چالاكى دژى دەستەڵاتى كوردى ئەنجام دەدرێت

Sunday, 22/02/2009, 12:00


نوسینگەى پەرلەمان پێشوازى لە خۆپیشاندەران كرد و پەروەردەى هەڵەبجە ئامادە نەبوو پێشوازى لە خۆپیشاندەران بكات.


بەدروشمى "كەس داواى هەڵبژاردن نەكات گەنج گۆڕانكارى ئەكات"و"با وەزیرى پەروەردە دەست لەكار بكێشێتەوە "سەعات 9:30 ئەمڕۆ دەرچووانى پەمانگاى مامۆستایانى خۆپیشاندانێكیان كرد بۆ بەردەم نوسینگەى پەرلەمان و بەڕێوبەرایەتى پەروەردەى هەڵبجەى شەهید لەیەم وێستگەى خۆپیشاندانەكەدا یاداشتێكیان دایە دەست بەرزان عەبدوڵا پەرلەمانتار و بەرپرسى نوسینگەى پەرلەمان لە هەڵەبجەى,ئەویش بەڵێنى پێدان كە داخوازیەكەیان بگەیەنێتە پەرلەمان و كار بكرێت بۆ ئەوەى كێشەكەتان چارەسەر بكرێت.


تەربییەى هەڵەبجە چۆڵ و وێرانە.... شێخ حەسەن لە گەڕانە"

خۆپیشاندەران ڕوویان كردە پەرورەدەى هەڵەبجەى شەهید,بەڵام بەڕێوبەرى پەروەردەى هەڵەبجە ئامادە نەبوو پێشوازیان لێبكات و گوێ بۆ داخوازیەكانیان بگرێت ,بۆیە خۆپیشاندەران لەبەردەم تەربیەى هەڵەبجەدا دروشمیان دا خۆپیشاندەران :تەربییەى هەڵەبجە چۆڵ و وێرانە.... شێخ حەسەن لە گەڕانە"
"با وەزیرى پەروەردە دەست لەكار بكێشێتەوە "
"كەس داواى هەڵبژاردن نەكات گەنج گۆڕانكارى ئەكات"
"گەر دامەزراندن نییە ئەى شەهادە ماناى چییە"
"یا تاعینات یان ئیسناد"
"تەربییەى هەڵەبجە چۆڵ و وێرانە.... شێخ حەسەن لە گەڕانە"

خۆپیشاندانەكە دەبرێتە بەردەم پەرلەمان

قسەكەرێك بەناوى خۆپیشاندەرانەوە ڕایگەیاند ئێمە سورین لەسەر داواكردنى مافى خۆمان ئەگەر تا 1-3 دانەمەزرێن ئەوا بڕیارە خۆپیشاندانەكە ببنە بەردەم پەرلەمانى كوردستان,لە لێدوانێكیاندا بۆ ڕاگەیاندنەكان خۆپیشاندەران بڕیاریان داوە كە ڕۆژى 1-3ى لە بەردەم پەرلەمانى كوردستاندا مان بگرن,خۆ ئەگەر لەوێش كێشەكەیان چارەسەر نەكرا ئەوا هەڵوێستى توند تر دەنوێنن.

لە 16-3 ئەمساڵ هەڵوێست و چالاكى دژى دەستەڵاتى كوردى ئەنجام دەدرێت
بڕیارە ئەگەر تا 15-3 ئەمساڵ سەرجەم دەرچوانى دانەمەزرێن و و لە قوتابخانەكاندا دەوام نەكەن ئەوا لە ڕۆژى 16-3 و لە ڤیستیڤاڵى ئەمساڵدا گەورەترین و چالاكى دژى دەستەڵاتى كورد ئەنجام بدەین,ئەو خۆپیشاندەرانە گوتیان ئەگەر ئەوان دامان نەمەزرێنن ئەوا ڤیستڤاڵى ئەمساڵیش وەك ڤیستڤاڵى 2006 لێ دەكەین.

هەڵەبجەى شەهید
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە