به‌رهه‌م ساڵح: ئێمه سیستمێكی فاسدمان هه‌یه هاوڵاتی ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كێتی بڵاوده‌كاته‌وه
Tuesday, 01/09/2009, 12:00
تایبه‌ت به‌هاوڵاتی
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی هاوڵاتی ده‌ستیكه‌وتووه، سه‌باره‌ت به‌دۆڕاندنه‌كه‌یان مه‌كته‌بی سیاسی‌و مه‌ڵبه‌نده‌كان یه‌كتریان تۆمه‌تبار كردووه، به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی پێیانوایه ئه‌گه‌ر به‌خۆیاندا نه‌چنه‌وه تو‌وشی شكستێكی به‌ربڵاوترو یه‌كجاره‌كی ده‌بن.
له‌یه‌كه‌م كۆبو‌ونه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردن كه‌له به‌رواری 10/8 كه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كان‌و به‌شێك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیدا سازیداوه، به بێ ئاماده‌بوونی جه‌لال تاڵه‌بانی، مه‌كته‌بی سیاسی به‌وه تۆمه‌تباركراوه كه گوێی له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی‌و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كان نه‌گرتووه.
به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌شداربوو له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌باره‌ت به‌ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی‌و یه‌كتر تۆمه‌تباركردنه‌كه به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری یه‌كێتی، وتوویه‌تی ئێمه سیستمێكی فاسدمان هه‌یه، هه‌موومان پشكمان به‌رده‌كه‌وێت له‌و شكسته‌دا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكات، ئازاد جوندیانی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وتوویه‌تی تكاموایه خه‌مباری‌و یه‌ئس به كرده‌وه‌ی كه‌ستانه‌وه دیارنه‌بێت، نایشارینه‌وه هه‌موو له‌ناخه‌وه بریندارین، له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووین كه‌س له‌قه‌ڵاكه‌ی یه‌كێتیدا له‌ئێمه زیاتر بهێنێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌شداربووی كۆبونه‌وه‌كه، به هاوڵاتی راگه‌یاند له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رزانی ئه‌حمه‌د كورده لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتی گومانی هه‌بووه له‌وه‌ی كه به‌شێك له‌ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌بی سیاسی ده‌نگیان دابێت بۆ لیستی كوردستانی، وتوویه‌تی ئایا ئه‌وانه‌ی له‌مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی ده‌نگیاننه‌داوه، كێ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، ره‌خنه‌ی له‌وه گرتووه كه هه‌ر 31ی ئابه‌وه تائێستا هیچ كه‌سێك دانی به‌هه‌ڵی خۆیدانه‌ناوه له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا، وتوویه‌تی هه‌ق وابوو له‌م شكسته‌دا زۆر كه‌سمان ده‌ستیله‌كاربكێشایه‌ته‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌لابه‌ختیار كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، وتوویه‌تی بۆ مێژوو ده‌یڵێم ئه‌وه‌ی ئێستا به‌سه‌رماندا هاتووه هیچ نییه، ئه‌وه‌ی له‌ئاینده‌دا به‌سه‌رماندا دێت كاره‌ساته، ره‌نگه رووداوێك بێته پێشه‌وه به‌شێكی ئه‌م ته‌جه‌موع‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شمان له‌گه‌ڵدا نه‌مێنێت.
به‌شی دووه‌می راپۆرته‌كه كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئاینده بڵاوده‌كرێته‌وه تایبه‌ته به‌و رێگا چاره‌سه‌رانه‌ی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشنیار كراوه بۆ ده‌رباز بوون له‌و قه‌یرانه‌ی ناو یه‌كێتی.
ده‌قی راپۆرته‌که:
یه‌كێتی ناتوانێت هۆكاری شكسته‌كه‌ی دیاریبكات
مه‌لا به‌ختیار: ئه‌وه‌ی به‌سه‌رماندا هاتووه هیچ نییه ئه‌وه‌ی له‌ئاینده‌دا به‌سه‌رماندا دێت كاره‌ساته
عیماد ئه‌حمه‌د: هه‌ق وابوو له‌م شكسته‌دا زۆر كه‌سمان ده‌ستیله‌كاربكێشایه‌ته‌وه
حاكم قادر: 90%ی به‌ڕێوه‌به‌راتییه‌كانی حكومه‌ت دژی مه‌ڵبه‌نده‌كان كاریانكردووه
وریا حه‌مه تاهیر
تایبه‌ت به هاوڵاتی
به‌شی یه‌كه‌م
مه‌كته‌بی سیاسی‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتی یه‌كتر به هۆكاری ئه‌و شكسته ده‌زانن كه رووبه‌ڕووی حیزبه‌كه‌یان بووه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی رابوردوودا، نه‌یانتوانیوه هۆكاره‌كانی دۆڕاندنه‌كه‌یان ده‌ستنیشان بكه‌ن.
هه‌فته‌ی یه‌كه‌می دوای هه‌ڵبژاردن له به‌رواری 10/8 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو جێگری سكرتێری گشتی حیزب، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌سه‌ركردایه‌تی‌و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كانیدا سازدا، بۆ خستنه‌ڕووی هۆكاری شكسته‌كه‌و گوێگرتن له پێشنیاره‌كان بۆ داڕشتنی به‌رنامه‌ی هه‌ستانه‌وه.
گۆڕان بردییه‌وه یان یه‌كێتی شكستی خواردووه
یه‌كێك له گفتوگۆ‌و مشتوومڕه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه به‌بێ ئاماده‌بوونی تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی به‌ڕێوه‌چوو، له‌سه‌ر ئه‌وه بووه كه ئه‌م دۆخه به‌هۆی به‌هێزی گۆڕان‌و تۆكمه‌یی پلان‌و به‌رنامه‌كانیانه‌وه بووه، یان به‌هۆی بێباكی‌و كه‌مته‌رخه‌می‌و لاموبالاتی به‌رپرسانی یه‌كێتیه‌وه بووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتوون، له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و به‌رهه‌م ساڵح جێگرانی سكرتێری گشتی، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنیان به باش نرخاندووه، پێیانوابووه هێشتا دوای 17 ساڵ حكومڕانی رێژه‌ی ده‌نگه‌كان باشن. به‌ڵام عیماد ئه‌حمه‌د‌و مه‌حمود سه‌نگاوی‌و عارف روشدی‌و شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری پێیانوابووه، یه‌كێتی دۆڕاوه‌و شكستێكی قوڵی به‌ركه‌وتووه.
مه‌حمود سه‌نگاوی وتوویه‌تی رێزم بۆ رای كاك كۆسره‌ت هه‌یه، ئه‌و رێژه‌ی ده‌نگانه‌ی به‌ده‌ستهاتوون هی ئه‌وه نییه شانازی پێوه بكرێت.
عیماد ئه‌حمه‌دیش وتوویه‌تی گۆڕان زۆرینه‌ی موتڵه‌قن، ئێمه له‌گه‌ڵ پارتیدا په‌نجاو حه‌وت هه‌زار ده‌نگمان له‌وان كه‌متره له‌سلێمانی.
زیاتر له زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری به‌شداربوانی كۆبوونه‌وه‌كه پێیانوابووه، گۆڕان هیچ نین‌و نه به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی روونیان هه‌یه‌و نه ئایدۆلۆژیایه‌كی دیاریكراو، به‌ڵكو پێیانوابووه كێشه له‌ناو خودی یه‌كێتیدایه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێكیان خوێندنه‌وه‌ی جیایان بۆ هۆكاری شكسته‌كه هه‌بووه.
هه‌ریه‌كه له عه‌دنان موفتی‌و مه‌لا به‌ختیار‌و ئازاد جوندیانی‌و به‌رزانی ئه‌حمه‌د كورده‌و د.خه‌سره‌و وتوویانه هیچ ئایدۆلۆژیایه‌كیان نییه‌و ئه‌و ده‌نگانه ده‌نگی راسته‌قینه‌ی ئه‌وان نه‌بووه كه به‌ده‌ستیانهێناوه.
به‌شێكیشیان شكسته‌كه‌ی خۆیان خستووه‌ته ئه‌ستۆی باڵی ریفۆرم، پێیانوابووه كه‌كار‌و پرۆژه‌كانی ئه‌ندامانی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كه ئێستا له گۆڕانن بووه‌ته هۆی ئه‌و شكسته‌ی ئێستای یه‌كێتی.
یه‌كێك له‌به‌شداربوانی كۆبوونه‌وه‌كه كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، به هاوڵاتی وت عه‌دنان موفتی وتوویه‌تی گۆڕان توانیان هه‌ڵه‌كانی حكومه‌ت به‌خه‌ڵك بڵێن، هه‌موو حاڵه‌تێكی خراپ بخه‌نه ئه‌ستۆی حكومه‌ت، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر یه‌كێتی هاتووه به پله‌ی یه‌ك ئه‌وان لێی به‌رپرسن، هه‌موو ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی پێشنیاریان كرد بووه هۆی زیادبوونی ته‌كه‌تولات، كه شكستیان هێنا له‌و رۆژه‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه مه‌لا به‌ختیار‌و ئازاد جوندیانی‌و به‌رزانی ئه‌حمه‌د كورده‌و د.خه‌سره‌و رایان وابووه كه باڵی ریفۆرم خیانه‌تی له یه‌كێتی كردووه‌و ده‌مێكه به به‌رنامه كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن.
به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، مه‌لا به‌ختیار وتوویه‌تی من سێ ساڵه هاوار ده‌كه‌م حیزب له‌ناو حیزب‌دا هه‌یه، نه‌شره‌ی داخلی هه‌یه، وتوومانه وه‌زاره‌تی ناوخۆ حكومه‌ته له‌ناو حكومه‌تدا، ئه‌وان پێشتر كاریان بۆ ئه‌مه كردووه، به‌خۆپیشتاندان هێزی خۆیان تاقیكردووه‌ته‌وه، ساڵێك ده‌بێت ستراتیژی خۆیان گۆڕیوه، سه‌رئه‌نجام مه‌یدانی شه‌ڕیان هه‌ڵبژارد، ئه‌وان هه‌موو فرسه‌ته‌كانیان قۆسته‌وه‌و ئێمه‌ش هه‌موویمان له‌ده‌ستچوو، بۆ مێژوو ده‌یڵێم ئه‌وه‌ی ئێستا به‌سه‌رماندا هاتووه هیچ نییه ئه‌وه‌ی له‌ئاینده‌دا به‌سه‌رماندا دێت كاره‌ساته، ره‌نگه رووداوێك بێته پێشه‌وه به‌شێكی ئه‌م ته‌جه‌موع‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شمان له‌گه‌ڵدا نه‌مێنێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌لا به‌ختیار له‌و كۆبوونه‌وه‌دا وتوویه‌تی گۆڕان كاری له‌سه‌ر سایكۆلۆژیه‌ت كردووه، نه‌ك ئایدۆلۆژیه‌ت، ئه‌و هێزانه‌ش كاتین.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئازاد جوندیانی بڕوای وابووه 20% ئه‌و ده‌نگانه‌ی گۆڕان هی خۆیانه، وتوویه‌تی تكاموایه خه‌مباری‌و یه‌ئس به كرده‌وه‌ی كه‌ستانه‌وه دیارنه‌بێت، نایشارینه‌وه هه‌موو له‌ناخه‌وه بریندارین له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووین كه‌س له قه‌ڵاكه‌ی یه‌كێتیدا له‌ئێمه زیاتر بهێنێت.
به‌ڵام به‌رپرسانی یه‌كێتی هێزی كه‌سایه‌تییه‌كانی لیستی گۆڕان له سه‌روی هه‌موویانه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا نادیده گرتووه، له‌كاتێكدا حه‌وت ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ناو گۆڕاندان. كه راسته‌وخۆ به‌شێك له رێكخستن‌و كادیر‌و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له‌گه‌ڵیاندا ده‌بێت.
به‌رپرسانی گۆڕان پێشتر‌وتوویانه ئه‌وان كاریان له‌سه‌ر رێكخستنی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری كردووه، كه پێشتریش هه‌بووه، بزوتنه‌وه‌كه‌شیان هه‌مه‌ڕه‌نگه‌و نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كات.
ته‌نیا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره دانی به‌وه‌دا ناوه كه باڵی ریفۆرم كاریگه‌ریان هه‌یه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، پیره وتوویه‌تی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه زۆر گرنگه زۆربه‌ی براده‌ران ده‌ڵێن په‌له نه‌كه‌ین له بڕیاری نامه‌دروس، ئه‌م گۆڕانه هه‌موو جۆره خه‌ڵكێكی له‌خۆگرتووه، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانیان له به‌رپرسه پێشووه‌كانی یه‌كێتین‌و كاریان له‌ناویدا كردووه، ئه‌گه‌ر بڕوامان وابێت ئه‌وانه كاریگه‌ر نین وانییه.
مه‌كته‌بی سیاسی‌و مه‌ڵبه‌نده‌كان ناكۆكن
لێپرسراوی یه‌كێك مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتی كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردبوو كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌ره‌تا‌و دوای هه‌ڵبژاردن هه‌موو شكسته‌كه ده‌خرایه ئه‌ستۆی مه‌ڵبه‌نده‌كان، به‌ڵام له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شێك له‌مه‌ڵبه‌نده‌كان ره‌خنه‌یان ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی گرت‌و به‌ڵگه‌یان خسته‌ڕوو كه گوێیان لێنه‌گیراوه.
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كه وتی مامۆستا ئیكرام به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرین له‌دووزخورماتوو، وتوویه‌تی له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابوردوودا په‌نجا راپۆرتم بۆ مه‌كته‌بی سیاسی ناردووه، به‌ڵام كه‌س وه‌ڵامی نه‌داومه‌ته‌وه یان نه‌خوێنراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتوون، جگه له‌مه‌ڵبه‌ندی دووز خورماتوو هه‌ریه‌كه له لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كانی سلێمانی‌و راپه‌ڕین‌و كۆیه ره‌خنه‌یان له‌مه‌كته‌بی سیاسی گرتووه‌و به‌هۆكاری سه‌ره‌كی شكسته‌یان زانیون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی هاوڵاتی به‌رزانی ئه‌حمه‌د كورده وتوویه‌تی تا هه‌ڵبژاردن نه‌مانزانیوه مه‌كته‌بی سیاسی كامیان سه‌ر به‌گۆڕانن، ئایا ئه‌وانه‌ی له‌مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی ده‌نگیاننه‌داوه، كێ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د.خه‌سره‌و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رانیه ره‌خنه‌ی له مه‌كته‌بی سیاسی گرتووه‌و تۆمه‌تباری كردوون به‌وه‌ی كه گوێیان لێناگرن‌و راوێژ به مه‌ڵبه‌نده‌كان ناكه‌ن، وتوویه‌تی به‌رنامه‌كانی ئێمه هه‌میشه ره‌تكراوته‌وه، له‌هاتنی مام جه‌لال بۆ ناوچه‌كه‌مان كه‌س گوێی له ئێمه نه‌گرت.
د.خه‌سره‌و وتوویه‌تی تكاموایه مه‌كته‌بی سیاسی له‌جیاتی ئێمه بیرنه‌كه‌نه‌وه، با گوێمان لێبگیرێت‌و پێكه‌وه بڕیار بده‌بن.
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت قسه‌ی بۆ هاوڵاتی كرد، سه‌ره‌ڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌و زانیارییانه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌ریه‌كه له عیماد ئه‌حمه‌د ئازاد جوندیانی‌و عارف روشدی‌و رزگار عه‌لی‌و بورهانی سه‌عید سۆفی ئاماژه‌یان به بێسه‌روبه‌ره‌یداوه له ریزه‌كانی رێكخستن‌و ئۆرگانه‌كانی تری یه‌كێتیدا، پشتگیری رای لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كانیان كردووه‌و مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تیان به هۆكاری سه‌ره‌كی زانیوه، وتی عارف روشدی وتوویه‌تی گله‌یی له‌سه‌ركردایه‌تی مه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدار بێت، به‌ڵام ئایا‌وایه؟، ئازاد جوندیانیش وتوویه‌تی گله‌ییمان له‌مه‌كته‌بی سیاسی هه‌یه كه ئێمه له دیاریكردنی هێڵی گشتی بڕیاره‌كاندا ئاماده‌ییمان نییه، ئه‌وانیش به‌رپرسیارن له مام جه‌لاله‌وه تا خواره‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ئاشكرایكرد هیچ به‌شداربوویه‌كی كۆبوونه‌وه‌كه وه‌ك عیماد ئه‌حمه‌د راشكاوانه قسه‌ی نه‌كردووه‌و دانی به هه‌ڵه‌وه‌و شكسته‌كاندا نه‌ناوه.
وتی عیماد ئه‌حمه‌د وتوویه‌تی ئێمه وه‌ك مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی‌و كارگێڕ به‌رپرسین له‌و مه‌سه‌له‌یه‌و هه‌ڵه‌كان خه‌تای ئێمه‌یه، شێوازی رێكخستنه‌كان پێویستنیان به‌گۆڕان هه‌یه، ئه‌وه‌ی هه‌یه نه پیشه‌ییه‌و نه جوگرافییه، هه‌ندێك مه‌ڵبه‌ندی كه‌م توانا هه‌یه پێویسته ده‌ستكاری بكرێن.
به‌رپرسه‌كه وتیشی عیماد ئه‌حمه‌د وتوویه‌تی هه‌ق وابوو له‌م شكسته‌دا زۆر كه‌سمان ده‌ستیله‌كاربكێشایه‌ته‌وه، سلێمانی شوێنی یه‌كێتی بووه، لێره گۆڕان په‌نجاو حه‌وت هه‌زار ده‌نگیان له‌ئێمه زیاتر هێناوه، ئه‌م سه‌ركردایه‌تییه له ساڵی 1994ه‌وه هه‌ر خۆمانین، 31ی ئاب روویدا كه‌س له‌مه‌كته‌بی سیاسی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرا، ئه‌م هه‌رایه روویدا كه‌س به‌رپرسیارێتی هه‌ڵنه‌گرتووه، له‌دونیادا نه‌بووه كه‌سێك قیاده‌ی حه‌مله‌ی هه‌ڵبژاردن بكات ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چوو جارێكی تر بێته‌وه حه‌مله بكات.
عیماد ئه‌حمه‌د وتوویه‌تی به‌ویژدانم ئێمه هۆكارین، ئێوه‌ش په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی ئێمه‌ن‌و باشكسته‌كه نه‌خه‌ینه ئه‌ستۆی جه‌ماوه‌ر.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی ره‌خنه‌ی ئاڕاسته‌ی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كان كردووه، وتوویه‌تی له‌وه‌ڵامی مام جه‌لالدا هه‌موو لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كان وتوویانه رێكخستنه‌كان گه‌شه‌یانكردووه. به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو كه هه‌موان بینیومانه.
به‌رهه‌م ساڵح وتوویه‌تی هه‌موومان ته‌حه‌مولی به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌ین، ئێمه سیستمێكی فاسدمان هه‌یه، كێشه‌ی بنیه‌ویمان هه‌یه، په‌یوه‌ندی به‌كه‌س‌و دوانه‌وه نییه، به‌ڵام كۆنگره ده‌توانێت لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی‌دا بكات.
پاره‌و چه‌ك به‌خشینه‌وه چی بۆ یه‌كێتی كرد
یه‌كێتی له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا په‌نای برد بۆ به‌خشینه‌وه‌ی پاره‌و زه‌وی‌و ئۆتۆمبێل‌و چه‌ك، كه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاویانكرده‌وه یه‌كێتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده هه‌زار ده‌مانچه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه كڕیوه.
به‌ڵام به‌بڕوای به‌رپرسانی یه‌كێتی به‌خشینه‌وه‌ی پاره‌و چه‌ك جگه له زیان هیچ سوودێكی به‌حیزبه‌كه‌یان نه‌گه‌یاندووه، پێیانوابووه ئه‌وه سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌بووه كه په‌یڕه‌و كراوه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له عه‌دنان موفتی‌و حاكم قادر‌و ئازاد جوندیانی‌و شۆڕش ئیسماعیل‌و حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید دژی ته‌خشان‌و په‌خشانكردنی پاره‌و چه‌ك‌و زه‌وی بوون به‌سه‌ر خه‌ڵكدا. پێیانوابووه به‌و شێوه‌ی خه‌ڵك له‌ده‌وری یه‌كێتی كۆناكرێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه، حاكم قادر وتوویه‌تی ده‌ركه‌وتووه كه هێز، پاره، كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان ده‌وریان نه‌گێڕاوه، پێداچوونه‌وه به‌وه‌دا بكرێت كه هێزی خه‌ڵك گرنگه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، قه‌یرانی ئه‌مجاره‌مان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدایه چۆن ئاشتیان بكه‌ینه‌وه.
حكومه‌ت یان حیزب هۆكاری شكسته‌كه‌ن
به‌رپرسانی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆك نه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا خراپی ئه‌دای به‌رپرسانی یه‌كێتی له حكومه‌ت‌و فه‌رمانگه حكومییه‌كان‌و كه‌می پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان هۆكاری دۆڕاندنه قورسه‌كه‌ی حیزبه‌كه‌یان بووه، یان خراپی هه‌ڵسوكه‌وت‌و لێنه‌وه‌شایی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كان‌و رێكخستنه‌كان.
مشتوومڕێكی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له له‌كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا كراوه، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌ڵێن به‌رپرسانی حكومی له‌ناوچه‌كانیان هاوكارییان نه‌كردوون، به‌ڵام عیماد ئه‌حمه‌د بڕوای وابووه مه‌سه‌له‌ی خزمه‌تگوزاری‌و كارێكی ئه‌و تۆی نه‌بووه له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌لا به‌ختیار‌و ئازاد جوندیانی‌و حاكم قادر‌و به‌رزانی ئه‌حمه‌د كورده‌و د.خه‌سره‌و حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید‌و ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری‌و محه‌مه‌د وه‌تمان، له‌گه‌ڵ ئه‌و رایه‌دابوون كه زۆرینه‌ی ئۆباڵی شكسته‌كه له‌نێوان حیزب‌و حكومه‌تدا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری‌و هاوكارینه‌كردنی به‌رپرسی فه‌رمانگه حكومییه‌كان له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌نده‌كاندا.
حاكم قادر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه 90%به‌رێوه‌به‌راتییه‌كانی حكومه‌ت دژی مه‌ڵبه‌نده‌كان كاریان كردووه، وتوویه‌تی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك رووبه‌ڕووی كاری حكومه‌ت ده‌بێته‌وه، پێویسته ئاڵوگۆڕی جیدی بكه‌ین، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵماندا نین دایان نه‌نێینه‌وه.
حاكم قادر ره‌خنه‌ی له‌وه گرتووه كه لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه نه‌كراوه كه تۆمه‌تبارن به هه‌ده‌ردانی پاره‌و گه‌نده‌ڵیكردن، كه سه‌رچاوه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكن.
به‌رزانی ئه‌حمه‌د كورده‌ش ئه‌و به‌رپرسانی حكومه‌ت كه سه‌ر به‌گۆڕانن به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه به ئه‌نقه‌ست له‌و ماوه‌یه‌دا كێشه‌یان بۆ خه‌ڵك دروستكردووه تا به‌هۆی بێزاركردنیانه‌وه له یه‌كێتی دوور بكه‌ونه‌وه.
كورده وتوویه‌تی حكومه‌ت له سلێمانی تا سه‌ر ئێسك دژی مه‌ڵبه‌ند كاری كردووه، له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا شه‌قام ده‌گیرا، ئاو له‌خه‌ڵكی ده‌گیرایه‌وه، پاره‌ی كاره‌با بۆ خه‌ڵك ده‌هاته‌وه...
سه‌رچاوه‌كه به‌شداربووه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سه‌یرترین شت محه‌مه‌د وه‌تمان به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی قه‌ڵادزێ گێڕاویه‌تیه‌وه، وتوویه‌تی كاتێك به‌خه‌ڵك، لاوان، ژنان، خوێندكاران، پێشمه‌رگه‌ی دێرینم وتووه بێن بۆ پێشوازی مام جه‌لال، وتوویانه ئێمه لێپرسراوی خۆمان هه‌یه، من به به‌رپرسی خۆیان نازانن كه‌س وه‌ڵامی من ناداته‌وه له‌سنوره‌كه‌دا.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه عیماد ئه‌حمه‌د ره‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوه‌ته‌وه كه ویستوویانه هه‌موو شكسته‌كه بخه‌نه ئه‌ستۆی حكومه‌ت، هه‌رچه‌نده پێیوابوو پێشتر كه‌سانێك له‌حكومه‌ت بوون‌و ئێستاش كه‌سانێك هه‌یه كه خه‌ڵك لێیان بێزاره ده‌بێت بگۆڕدرێن.
سه‌رچاوه‌كه وتی عیماد ئه‌حمه‌د وتوویه‌تی ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه كه‌می خزمه‌تگوزاری بێت ئێمه له كۆیه زۆرمانكردووه‌و له كفری هیچ نه‌كراوه، به‌ڵام له كۆیه دۆڕاوین‌و له‌كفری بردومانه‌ته‌وه، بۆیه من به‌پێویستی ده‌زانم كه خه‌ڵكی پسپۆڕ هۆكاری شكسته‌كه‌مان بۆ دیاری بكات.
Sunday, August 30, 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست