کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


كاك" عوسمان مەحمود" كوێی دێشێت؟! شین بۆ حسێن دەكات یان بۆ هەریسەكە؟!

Thursday, 02/08/2012, 12:00




كاك" عوسمان مەحمود" كە خۆی بەكادێرێكی كۆنی پەكەكە ناساندووە، بابەتێكی لە ماڵپەڕی مانشێت بڵاو كردۆتەوە بە سەردێری" نامەیەكی كراوە بۆ كودەتاچیەكانی چوار حەرفەكە"پ چ د ك" لە باشووری كوردستان". تێیدا بە بێ پرەنسیپ و دوور لەوەی زانیاری تەواوی هەبێت هێرشی ناڕەوا دەكاتە سەرپارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان.
منیش وەكو ئەركێكی ئەخلاقی و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر مێژوو و كۆمەڵگا، لە هەمانكاتدا وەكو ئەندامێكی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان كە لە نزیكیشەوە كاك عوسمان دەناسم بە پێویستم بینی وەڵامی كاك عوسمان بدەمەوە و ببێتە روونكردنەوە بۆ بەرێوەبەرانی ماڵپەڕی مانشێت و خوێنەرانی ماڵپەڕەكە.
یەكەم: ئەگەر"كاك عوسمان" خەمی ئەوە دەخوات كە پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان خاوەنداری لە خوالێخشبوو هەڤاڵ"ئارمانج" نەكردووە. ئەم خەمخواردنەی راستەو لەجێگەی خۆیدایەتی، بەڵام ئەگەر بەرێزی ئەوەندە خەمخۆرە، دەبێت ئاگادار بێت كە پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان خاوەنداری لە خوالێخشبوو كرد و زۆربەی ئەندامانی دەستەی كارگێڕی پارتی چارەسەری و رێكخستنەكانی لە گەرمیان، سلێمانی و كەركوك بەشداربوون لە پرسەكەیدا و لە راگەیاندنیشدا خاوەنداری لێ كرا و ئەمەش وەكو ئەركێك ئەنجام دراوە. دیارە یان كاك عوسمان ئاگادار نییە یان خۆی بێ ئاگا دەكات، لە هەر دوو حاڵەتەكەشدا ئەوەی كە بەرێزی كردوویەتی كارێكی نەشیاوە و كردەوەی مرۆڤێكی خاوەن پرەنسیپ نییە. لەبەر ئەمە ناتوانم بڵێم كە كاك عوسمان شین بۆ هەڤاڵ ئامانج دەكات، بەڵكو شین بۆ هەریسەكە دەكات.
دووەم: كاك عوسمان بۆ خۆی كەسێك بوو لەبەر ئەوەی برایەكی چووەتە ناو ریزەكانی پەكەكە، لەلایەن پەكەكەو پارتی چارەسەریشەوە رێزی لێگیراوە. ماوەیەكیش لە ناورێكخستن گەنجان و ماوەیەك لەناو خەباتی هونەریدا كاری كرد. لە ساڵی 2006دا خواستی پەكەكە و پارتی چارەسەری بینێرت بۆ ئەوروپا بۆ چارەسەری نەخۆشی و پارتی چارەسەری و پەكەكەش نەیانتوانی بینێرنە دەرەوە و دواتریش ئەوە بوو لە ساڵی 2007دا لە باشور هێرش بۆ سەر پارتی چارەسەری زیادی كرد و بنكە و بارەگاكانی لە هەولێر و سلێمانی داخران و فشار خرایە سەر ئەندامانی بەداخەوە كاك عوسمان و هەندێك كەسایەتی وەكو كاك عوسمان لە جێگەی ئەوەی داكۆكی لە پارتی چارەسەری بكەن بۆ ئەوەی لەو بارودۆخە رزگاریان ببێت و سەربكەوێت، لە رێكخستن دوور كەوتنەوە. ئەمەش هەڵوێستێكی شۆڕشگێڕی نەبوو، بێگۆمان ئەگەر پارتی چارەسەری بیتوانیایە كاك عوسمان بنێرێتە دەرەوە، ئەوا كاك عوسمان ناكۆكی نەدەبوو لەگەڵ ئەم پارتە و ئەو كەسانەی كە بە كودەتاچی بەناویان دەكات. هەر بۆیە گوتم شین بۆ هەریسە دەكات نەك بۆ حسێن.
لەكۆتاییدا ئەوە دەڵێم كە پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان هەمیشە جێگەی ئەو كەسانە بووە كە چاویان لەبەرژەوەندی و داخوازی شەخسی نییە و دوای خزمەت كەوتوون، هەر كاتێك كاك عوسمان توانی خۆی لە داخوازییە شەخسیەكانی رزگار بكات و بیر لە گەل و بەهاكانی كۆمەڵگا بكاتەوە دەتوانێت بەشداری تێكۆشانی ئەم پارتە بكاتەوە، جیا لەوە تەنیا ئاو بەئاشی دەسەڵاتداران و بەرژەوەندیخوازاندا دەكات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە