دیموکراتیی هه‌ڵبژارد نییه
Tuesday, 28/07/2009, 12:00
رۆڵف ئییه‌ڤه گۆرد ده‌ڵێت: مه‌رج نییه په‌ڕله‌مانێکی 601 نوێنه‌ریی له په‌ڕله‌مانێکی 349 نوێنه‌ریی دیموکراتتر بێت. وڵاتێک که هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی به هه‌ڵبژاردن داده‌نرێن، مه‌رج نییه له وڵاتێکی تر دیموکراتتر بێت که ته‌نها چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێکی به هه‌ڵبژاردنه.
کۆمارێک که سه‌رۆکه‌که‌ی به هه‌ڵبژاردن بێت، مه‌رج نییه له وڵاتێکی مه‌لیکیی دیموکراتتر بێت که سه‌رداری وڵات له باوکه‌وه جێگاکه‌ی بۆ ده‌مێنێته‌وه.
کۆماری شیللی و پۆڵۆنیا له ساڵانی حه‌فتاکاندا له وڵاتانی مه‌لیکیی دانیمارک و سوید دیموکراتتر نه‌بوون، ته‌نانه‌ت له سه‌رۆکیشدا. له ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاتدا، له به‌شێکی زۆری نیووه‌ی دووه‌می ساڵانی (1900)دا، ئاسایی بوو که ژماره‌ی به‌شدارانی هه‌ڵبژاردن له سه‌رو (90%)ه‌وه بێت. له هه‌مان کاتدا له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ژماره‌ی به‌شدارانی هه‌ڵبژاردن زۆر جار نزیکه‌ی (50%) بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به ئاسانی ده‌توانرا بوترێت که دیموکراتیی زیاتر له ئه‌مه‌ریکادا پێشکه‌وتووتره، نه‌ک له ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاتدا (1/84).
گوننار فریدریکسون ده‌ڵێت: پیاو ده‌توانێت له خۆی بپرسێت ئاخۆ له راستییدا جوتیارێکی هه‌ژار له هندستان یان له فیلیپین زیاتر ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ر ژیانی خۆیدا ده‌شکێت له جوتیارێکی چین، که به قسه بێت له حاڵه‌تی یه‌که‌مدا کێشه‌ی دیموکراتییه و له دووه‌مدا دیکتاتۆر (2/84).
به‌و نموونانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌مه‌وێت بڵێم: دیموکراتیی هه‌ڵبژاردن نییه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌ی ده‌نگده‌ره‌کان په‌یوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆی نییه به به‌رزبوونه‌وه‌و نزمبوونه‌وه‌ی راده‌ی دیموکراتییه‌وه. ناتوانین بڵێین راده‌ی دیموکراتیی له وڵاتێک‌دا (90%)ه چونکه له سه‌ددا نه‌وه‌د ده‌نگی داوه، یان به پێچه‌وانه‌وه. ئه‌گه‌ر وا بووایه ئه‌وا ئێمه به هه‌نگاوێک سویدمان گرتبووه‌وه. چونکه هه‌ڵبژاردنی 19/05/1992 نه‌خۆش و پهوککهوتهش به کۆڵ و به باوه‌ش به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنه زۆره‌ملێکانی سه‌رده‌می سه‌ددام حوسه‌ینه‌وه به ئاره‌زووی خۆیان ده‌چوون بۆ ده‌نگدان. جه‌ماوه‌ری کورد هیوایه‌کی زۆری هه‌بوو به‌و په‌ڕله‌مانه‌ی ده‌نگی بۆ دا. بێ ترس ده‌ڵێم له (90%)ی دانیشتوان ئاماده‌بوون ده‌نگ بده‌ن. به‌ڵام گومانم هه‌بوو له‌وه‌ی که به له (95%)ی به‌شداربوونیش له ده‌نگداندا بتوانرایه له (5%)ی دیموکراتیی رێژه‌یی بدات به ده‌سته‌وه. کاتی خۆی ده‌رباره‌ی ئه‌م په‌ڕله‌مانه هه‌ڵبژێردراوه نووسیم: له‌سه‌ر پیاز کڕکه‌وتووین، دڵمان پێی خۆشه به‌ڵام هیچ ههڵناهێنێت."
له‌به‌ر نه‌بوونی هه‌ڵبژارن نییه که سه‌رکرده‌ی پارته کوردییه‌کان بڕیارده‌ری نه‌گۆڕن له هێزه‌کانیاندا. ئه‌وانیش هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن به‌ڵام کۆنگره و هه‌ڵبژاردنه‌کانیان زیاتر بۆ پته‌وکردنی دیکتاتۆریی و کۆنترۆڵکردن بووه.
مافی دهنگدانرۆڵف ئییهڤهگۆرد ده‌ڵێت: "بڵاوبوونه‌وه‌ی مافی ده‌نگدان گه‌شه‌کردنی دیموکراتییه. ساڵی 1872 له سوید (5،6%)ی هاوڵاتییان مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه، به‌ڵام ساڵی 1908 بووه به (9،4%)، هه‌نگاوێک به‌ره‌و دیموکراتیی نراوه. لابردنی ئه‌وه‌ی که یه‌کێک چل ده‌نگی هه‌بووه‌و یه‌کێکی تر یه‌ک ده‌نگ، یاخود بڵاوبوونه‌وه‌ی مافی ده‌نگدان بۆ ده‌سته‌ی تازه‌ی وه‌کو ئافره‌ت و گه‌نجان، که‌شتیه‌وان، به‌ند، بێگانه، سویدیی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، لای رۆڵف هه‌وڵێکی دیموکراتییانه‌یه (1&85)."
ده‌توانین بڵێین: یه‌کێک له هێڵه‌کانی تێکۆشان بۆ دیموکراتیی بڵاوکردنه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانه چ له‌سه‌ر ئاستی ژماره‌بێت، که زیاتر مافی ده‌نگدانی هه‌بێت، چ له سه‌ر ئاستی گرتنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی نوێ.
ئه‌گه‌ر له‌و نموونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ورد ببینه‌وه ده‌بینین یه‌که‌م، به ماوه‌ی 36 ساڵ ئینجا رێژه‌ی مافی ده‌نگدان (3،8%)ی دانیشتووانی زیاد کردووه که تا ئه‌و کاته هه‌ر پیاوانی گرتبووه‌وه. دووه‌م، له وڵاتانی دیموکراتییدا به‌گشتیی خه‌باتێکی زۆری ویستووه تا سیستێمی دیموکراتیی دامه‌زراوه و مافی ده‌نگدان هه‌موو که‌سێک و ده‌سته جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵی گرتۆته‌وه.
به پێچه‌وانه‌ی مێژووی دیموکراتیی سویده‌وه، له هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستاندا مافی ده‌نگدان هه‌رگیز له‌ناو ده‌سته‌یه‌کی دیاریکراودا گیری نه‌خواردووه، ئافره‌تانیش وه‌کو پیاوان مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه، هه‌ر که‌سه‌ش یه‌ک ده‌نگی بۆ حساب بووه. جگه له‌مه‌ش کوردستان و نموونه‌کانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وه‌کو نموونه‌ی سوید به خه‌باتی مافی ده‌نگدان و بڵاوبوونه‌وه‌یدا نهڕۆیشتۆن. به‌ڵام ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنه‌کانی وڵاته دیموکراتییه‌کان ئه‌نجامێکی ته‌واو جیاواز له هه‌ڵبژاردنه‌کانی وڵاتانی نموونه‌ی کوردستانیان داوه به‌ده‌سته‌وه.
هۆی ئه‌م جیاوازییه‌ش له ئه‌نجامدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که له حاڵه‌تی وڵاته دیموکراتییه‌کاندا کێشه‌که دیموکراتیبوونه، به‌ڵام له حاڵه‌تی وڵاتانی نادیموکراتییدا کێشه‌ی به‌کارهێنانی دیموکراتییه بۆ مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن. زانیاران پێویسته له سه‌ره‌تاوه ئه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیاندا ساخ بکه‌نه‌وه که ئایا وه‌کو کامیان ئه‌و سیستێمه ده‌بینن که قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن، وه‌کو دیموکراتیی یاخود دیموکراتیبهکارهێنان؟
هه‌ڵبژاردن خۆی هیچ گه‌ره‌نتییه‌ک نادات به دیموکراتیی، له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه بۆ چ مه‌به‌ستێک به‌کاردێت، برینی پێ ده‌به‌ستیت یان چاوی خه‌ڵک؟
تێبینی: ئه‌م وتاره له ژماره‌ی 21/07/2009 ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا بڵاو بووه‌وه.
سه‌رچاوه:
1. Rolf Ejevegrd, Vad r demokrati?
2. Torbjn Vallinder, I kamp fr demokrati.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست