کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەیلی قاسم

Friday, 17/05/2013, 12:00




ئەی کیژۆلە
ناسکە
وردیلەکە
ئەی ئەوینی
هۆنراوەی خەم
ئەی شیوەنی
یادی ئەنفال
ئەی ژیلەمۆی
یاد هەڵەبجە
چاوی یادەکانت
برینێکی بێ هودەیە
بەڵام
لەیادت ستەمتر
کوشتنی
خۆزگەی خەونە
گوڵاڵەی خەونەکانی
خەلتانی
خوێنی دکا
گەنجێکی بی هیوایە
لە خەون تۆراو
ئەگەر پرسیت
لە ئەو دونیا
ناوی
سەردەشت عوسمانە
هیوادارم
یەکتر بدۆزنەوە
هەڵبەتە
ئەیدۆزێتەوە
چۆنکە
وەک تۆ
شەهیدی
ڕیگای خەونە
خەونی تۆ
رزگاریی کوردستان
بوو
بەڵاو خەونی
سەردەشتی مەرگ
یەکسانیی
‌‌چین کوردستان
بوو
تۆ ڕۆیشتی و
وا ئیستاکە
هاوڕێکانت
پۆز لێ ئەدەن
شەهیدەکانی
کوردستان
داماون
سكاڵای
دەستی تاوان
سکاڵای
تاریکی شەو
بۆ کوێ بەرن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە