بە تەوجیهى مەسعود بارزانى لە سلێمانى دەنگ بۆ عومەر چنگیانى كۆدەكرێتەوە
Sunday, 28/02/2010, 12:00
سەرچاوەیەكى نزیك لە مەسعود بارزانیەوە تایبەت بە كوردستان پۆست ئەوەى ئاشكراكرد كە خودى مەسعود بارزانى لە رێى لقى4 و كەسایەتیەكانى شارى سلێمانى ئەوەى لە پارتى نزیكن تەوجیهى داون دەنگ بدەن بە مەلا عومەر چنگیانى كاندیدى پارتى لەسەر لیستى كوردستانى بۆ پەرلەمانى كوردستا، ئەمەش لە كاتێكدایە لە لیستى كوردستانى یەكێتیى تێدایە و یەكێتیش رقیان لە مەلا عومەر چنگیانیە چونكە كاتى خۆى قسەى زۆرى لەسەر یەكێتى كردوە و لە ترسی یەكێتیش رایكرد بۆ هەولێر، ئەم سیاسەتەى پارتى و خودى مەسعود بارزانى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە دەیانەوێت لەو رێیەوە بە شێوەك تۆڵە لە یەكێتی بكەنەوە، هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشى وت كە كاندیدكردنى مەلاعومەر چنگیانى لەسەر بنەماى زۆر رەوى بووە و وەك دەزاندرێت شایەرێكى باشى بنەماڵەیە، ناسراویشە بە مەلا ماركسى و مەلا دین ئاسان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست