سه‌نديكا و رێكخراوه‌كان كه‌نالَێكى باشن بۆ ده‌ولَه‌مه‌ند بوون
Saturday, 11/01/2014, 12:00
2422 بینراوە
شێوازێكى ديكه‌ى دزى و به‌هه‌ده‌ردانى پاره وسه‌روه‌تى ميلله‌ت،دروستكردنى رێكخراو و كۆمه‌لَ و سه‌نديكاكانه،گه‌ر ديققه‌ت بده‌يت و،هه‌لَسه‌نگاندێك بۆ ئه‌و به‌ناو رێكخراو كۆمه‌لاَنه بكه‌يت،ئه‌گه‌يته ئه وئه‌نجامه‌ى كه، نه‌بويناين زۆرچاكتره.
له‌سه‌رێك جگه له‌وه‌ى سه‌ر له‌به‌ريان دروستكراو و،رۆبۆت و خزمه‌تكارى حزبن و، بۆ مه‌رام و مه‌به‌ستى خۆيان خولَقاندراون،ئامانج لێى وابه‌سته بون پابه‌ندبونى كه‌سه‌كانه پێ يه‌وه ،ـتا ئه‌گه‌ر خه‌لَكى چاره‌ى حزبه‌كه‌شى نه‌ويست يان لێى تۆرابوو له‌و رێگه‌يه‌وه بتوانن سودى لێ ببيننه‌وه.
ده‌يان رێكخراوى ژنان وخانمان ئافره‌تان و هه‌يه،چه‌ندان رێكخراوى قوتابيان وخوێندكاران و خوێنده‌ڤانان هه‌يه،چه‌ندين سه‌نديكاى پيشه‌ى و هونه‌رى وچى وچى هه‌يه، به‌لاَم تا رۆژى ئه‌مرِۆ ده‌ستكه‌وت و داهاتيان چى بووه؟
ئه‌وه رێكخراوى هونه‌رمه‌ندان ببينه، ئه‌و هه‌مو ناعه‌داله‌تيه هه‌يه،هه‌ر وه‌خت ناوه‌خت هونه‌رمه‌ندێك، ده‌ست ره‌نگينێك دوچارى بارگرانى ده‌بێت و، نه‌خۆش ده‌كه‌وێت ،پێويستى به‌چاره‌سه‌ر وده‌ستگيرۆى هه‌يه،به‌لاَم تاكه يه‌ك كرده‌وى جوان و، موژده‌به‌خش نابيني له‌و رێكخراوه كارتۆنيه، سه‌نديكاى رۆژنامه‌نوسانيش به‌هه‌مان شێوه، ئه‌و هه‌مو زولَم ناعه‌داله‌تى و كۆشتن و ئيهانه و سه‌ره‌نگومى رۆژنامه‌نووسان ده‌كرێت،به‌لاَم جگه له خۆ گێل كردن و، خۆ بێ به‌ريكردن له‌و شتانه،هيچ هه‌لَوێستێكيان نيه و،جار جار بۆ خۆقوتاركردن شه‌رم نامه(به‌يان نامه) يه‌ك ده‌رده‌كه‌ن.
حالَى رێكخراوه‌كانى ديكه‌ش له‌وان باشتر نيه، ئه‌وه‌تا سه‌نديكاى كرێكاران و پيشه‌وه‌ران ،ئه‌وانيش چونكه له‌حزبه وه هاوكارى ده‌كرێن و،مانگانه برِێك پاره بۆ جغاره‌و چا و به‌زمى ئێوارانيان مسۆگه‌ره، له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌مووگيان له‌ده‌ست دان و كه‌م ئه‌ندامبونه‌ى كرێكاران فززه ناكه‌ن و ، به‌خه‌يالَيشياندا نايه‌ت.
گه‌ر سه‌يرى پێرِى رێكخراوه‌كانى ژنان بكه‌ين ئه‌وانيش حالَيان ته‌واو په‌رێشانه، وابه‌سته وكۆيله‌ى ده‌ستى ده‌سه‌لاَتن،نا‌وێرن هيچ گۆرانكاريه‌ك بكه‌ن،ژن ده‌كوژرێت،ژن ئه‌تك ده‌كرێت،سوكايه‌تى به‌ره‌گه‌زى مێ ده‌كرێت، ژن فرِێ ده‌درێته سه‌رجاده،ژنان له‌وپه‌رِى نه‌هامه‌تى و بێ مافى و چه‌وسانه‌وه‌دان، كه‌چى ئه‌وانيش مێش ميوانيان نييه و، سالاَنه بۆ سپى كردنه‌وه‌ى رووى خۆيان،دێن له‌يادى رۆژى ژناندا، يه‌ك دوو چالاكى ته‌قليدى و، چه‌ند خه‌لاَتێك ده‌به‌خشنه‌وه،كه به‌درێژايى چاره‌كه سه‌ده‌يه‌ك من هه‌ر ئه‌و شته‌م ديتوه،له‌وه‌بترازێت هيچ پێشكه‌وتن و نوێ گه‌ريه‌كم نه‌ديتوه،وه‌ك بلَێيت ئه‌رك و كارى ئه‌وان ته‌نها ئه‌كاره بێ بايه‌خانه‌بێت!!.
ئه‌وه رێكخراوه‌كانى قوتابان ىو خوێندكارانيش،هه‌مان تاس و حه‌مامن،جگه له‌كۆميته‌و لقێكى حزبه‌كان و پێگه‌ياندنى ماستاو چى و كاسه لێسى حزب ،هيچ به‌رئه‌نجامێكيان نه‌بووه،له گه‌لَ بوونى ئه‌و هه‌موكێشه‌و ناعه‌داله‌تى و ناهه‌قى و بێ مافى وبێ به‌ريكردنى خوێنكاران له خوێندن و، نه‌بونى خوێندنگه و شوێنى شياو، بۆ وانه‌وه،كه‌مى خزمه‌تگوزارى به‌شى ناوخۆى و، نه‌بونى مامۆستا و، سه‌دان كێشه و گرفتى ديكه،نه‌يانتوانيوه خۆيان له كۆت وبه‌ندى حزب رزگار بكه‌ن و، به‌عه‌قلَى خۆيان كاربكه‌ن و بير بكه‌نه‌وه، كه ئه‌مه به‌حساب وشيارترين و كاراترين و لێوه‌شاوه‌ترين توێژن ،ئه‌وان سبه‌ى رۆژ ده‌بنه كاربه‌ده‌ست و به‌رپرسى ئه‌م ولاَته، جا قوربه‌سه‌رمان، گه‌ر كه‌سانێك له‌سه‌ر ده‌ستى درۆزنه‌كانى حزب و ساخته‌چيه‌كانى قياده په‌روه‌رده‌كرابێت ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته راهێنرابێت
ئه‌وه‌ى كه‌زياتر مه‌به‌ستمه قسه‌ى له‌سه‌ربكه‌م كه‌له‌م ماوه‌يه‌دا بيستم رێكخراوێكى تازه ده‌رچوو له‌قوتو سه‌رى ده‌رهاوردوه،ئه‌ويش ناوى(رێكخراوى جه‌سته به‌خشانى كوردستان)ه هه‌رله‌مه‌مان كه‌م بوو، هه‌رچه‌ند سه‌رم هێنا و سه‌رم برد،نه‌چوه ئه‌قلَمه‌وه ، بۆم هه‌زمنه‌كرا؟ به‌راستى ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌و بيرۆكه‌يه‌ى به‌مێشكدا هاتوه و ،ئه‌و رێكخراوه‌ى بونياد ناوه، چونكه كاسبيه‌كى باش ورسقێكى حه‌لاَله، ده‌توانێت به‌هۆيه‌وه مانگانه هه‌زاران دۆلار، بخه‌يته ته‌نكه‌ى باخه‌لَت ، زوو زووش به‌ناوى ئيش و كار‌و په‌رده‌ى جوداوه، لێده بۆ خاريج وماريج. من سه‌يرم لێ دێت، هه‌ندێك كه‌س ده‌لَێن كورد داهێنه‌رى تيانيه ،ئه‌ى ئه‌وه نيه ئه‌و رێكخراوه، گه‌وره وقه‌به‌و زله نابينن، برِۆن سه‌رانسه‌رى دونيا ته‌ى كه‌ن،بزانن كه‌س شتى واى هه‌يه؟ّ ئێمه نه‌بێت؟
من له‌ناخى دلَه‌وه گريانم بۆ ئه‌و خه‌لَك و ميلله‌ت دێت،له‌ژێر ناو و رێَكخراوى چى و چيدا به‌نوێژى نيوه‌رۆ ماف و مولَكيان ده‌خورێت ،له‌سه‌ر حسابى ئه‌وان پاره ته‌خشان وپه‌خشان ده‌كرێت.
من دلَنيام ئه‌و رێكخراوه مانگانه نزيكه‌ى پێنج بۆ ده‌هه‌زار دۆلار خه‌رجيه‌تى ، له‌كرێگرتنى بيناو مه‌سره‌فى هاتوچۆ وئيفاد موچه‌ى كارمه‌ندان و ريكلام و كۆرِو سيمينار و ... كه به‌رهه‌مه‌كه‌شى هيچ نابێت و واتادارنيه، چونكه ئه‌سته‌م و قورسه .له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هيچ بنه‌مالَه‌يه‌ك ئاماده نيه ،پاش مردنى كه‌سو كاره‌كه‌ى جه‌سته‌ى بشيێوێنرێت و، پارچه‌يه‌كى لێ بكه‌نه‌وه، سه‌ربارى ئه‌وه ، ئه‌گه‌ر به‌رِێزيان راست ده‌كه‌ن و مه‌تلَه‌بيانه خزمه‌ت بكه‌ن، با له‌ئێستاوه قۆلَى لێ هه‌لَمالَن، ئه‌وه‌تا به‌سه‌دان كه‌س پێويستيان به گورچيله و به‌شه‌كانى جه‌سته‌يه، وه‌كو چاو وگوێچكه و په‌له‌كان، ئه‌وان له‌خۆ راده‌بينن جه‌سته به‌خشن؟! تازيندون و خه‌لَك ده‌يان بينێ بابچن به‌هانايانه‌وه،هه‌ر هيچ نه‌بێت به‌چه‌ند مانگ جارێك خوێن ببه‌خشن, كه‌ره‌نگبێت ئه‌وكاره‌يان كاريگه‌رى بۆ سه‌رئێمه‌ش هه‌بێت.
لێم ببورن رێكخراوى جه‌سته به‌خشان،ئه‌توانن له‌برى ئه‌و مه‌سره‌فه زل و قه‌به‌يه‌ى مانگانه ده‌يكه‌ن، پێم وابێت ژماره‌ى ئه‌ندامانتان هێنده‌ى تيمێكى فوتبۆلَێنه، بۆ ده‌يان و سه‌دان سالَى تريش ،گه‌ر بشتوانن، له‌هاريكارى و فرياكه‌وتنى خه‌لَكيدا پشكداربن،ره‌نگبێت به‌درێژاى ته‌مه‌نتان به‌هاناى ،يه‌ك بۆ دووكه‌س بچن، بۆيه من ده‌لَێم گه‌ر له‌برى ئه‌وه، ئه‌و پاره‌يه‌ى كه مانگانه‌و سالاَنه خه‌رجى ده‌كه‌ن، پاشه‌كه‌وتى بكه‌ن و،له‌خه‌رجى تێچوى كه‌سانى نه‌خۆش و ده‌رده‌داردا خه‌رجى بكه‌ن، زۆر زۆرباشتره، به‌سه‌دان كه‌س لێى سوود مه‌ند ده‌بێت،گه‌رمه‌به‌ست ونيه‌تتانه خزمه‌ت به‌خه‌لَكى بگه‌يه‌نن، چونكه ئه‌و كاره‌ى به‌رِێزتان كه بانگه‌شه‌ى بۆده‌كه‌ن و خۆتانى پێوه باده‌ده‌ن،وه‌كو كارى مه‌زنى وپيرۆز ته‌ماشاى ده‌كه‌ن، لاى من وزۆرێك له‌خه‌لَكى، ئه‌و گرنگى يه‌ى نيه،چونكه ئه‌وه كارى بوارى ته‌ندروسيته و، ده‌توانێت وه‌كو هه‌ر نه‌خۆشخانه‌يه‌كى ولاَتانى جيهان، ئه‌ويش يه‌ك هۆبه‌ى بچوك بۆ ئه‌و كاره بكاته‌وه و ته‌رخان بكات ،كه‌ئه‌وه‌ش جگه له‌وه‌ى كار‌و ئه‌ركى خۆيانه، هێنده‌ش بارگرانى ناوێت و، كاره‌كه به يه‌ك دووفه‌رمانبه‌ر مه‌يسه‌ر ده‌بێتـ،مانگانه‌ش جگه له‌دووموچه‌ى دياريكراو،هيچ زياده‌يه‌ك خه‌رجناكرێت
هيوادارم كه كه‌سانى دلَسۆز و خه‌م خۆرى ولاَت، رێگه له‌و به‌هه‌ده‌ردان وتاڵان و برِۆيه بگرن،باچيتر له‌ژێر ناوى رێكخراو وكۆمه‌لَه‌و چى و چيدا دزيمان لێ نه‌كه‌ن و نه‌يكه‌نه منه‌ت به‌سه‌رمانه‌وه، يه‌ك دووبه‌رپرس و ده‌ولَه‌مه‌ندى ناشه‌رعيش هه‌لَنه‌تۆقێت!