بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


جەنگى بەرژەوەندى زلهێزەكان لەسوریا (ئەمریكا-ئێران-روسیا-چین)

Sunday, 12/02/2012, 12:00






شۆرشە یەك لەدواى یەكەكانى وڵاتانى عەرەبى لەزۆرێك لەو ووڵاتانەى كە بەرپاكرا ڕوداوى گرنگ و گۆڕانكارى باشى بەدواى خۆیدا هێنا ئەگەر چى ئەوانەى كە بەچاویلكەى عەلمانیەوە دەڕواننە ئەم شۆرشانە پێیان وایە پڕكەم و كورتیەو ناتوانێت سەركەوتو بێت لە داهاتودا هەڵبەت ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پاشەكشێ كردنە بەرچاوەى هێزە عەلمانى و چەپەكان كە پێگەى جەماوەرى خۆیان لە دەسدا لە هەریەك لە تونس و میسر و مەغریب و كوەیت چاوەڕوانیش دەكرێت بەهەمان شێوەبێت لە لیبیاو یەمەن بەڵام ئەگەر هەموو خاڵە سلبییەكانى ئەم شۆڕشانە بخەینە تاى تەرازویەك لەبەرامبەر یەك خاڵى گرنگ كە بەدى هێنرا لەم شۆرشانەدا ئەوە سەنگى خاڵە خراپەكان سوك دەبێت لەبەرامبەر ئەو خاڵەى كە بەدیهێنراوە ئەویش ئازادییە بۆیە دەتوانین بڵێین ئەگەر ئەم شۆڕشانە هیچ ئامانجێكى خۆى نەپێكابێت ئەوە توانیویەتى ئازادى بۆ تاكەكان فەراهەم بكات بەبۆچونى من ئەمە لەهەموو شتێك گرنگترە ئەمە وەكو سەرەتایەك بۆ ئەو شۆرشانەى كە ڕویدا سوریا ئەگەرچى بەهەمان شێوە چاوى بڕیوەتە تونس و میسر و ووڵاتانى دیكە بەڵام ئەوەى كە چاوەڕوان نەكراو بوو لەلایەن سیاسەت مەداران و چاودێرانى سیاسیەوە ئەبوو كە سوریا ببێتە گۆڕەپانى جەنگى زلهێزەكان دواى نزیك بونەوەى ساڵێك لەدەست پێكردنى ئەم شۆرشەوە تا ئێستا ئەمەریكاو هاوپەیمانەكانى كە بەرامبەر بەرەى سوریا و ڕوسیاو چین و ئێران وعێراق و فەنزویلاو لوبنان و چەند وڵاتێكى تر درێژە بەجەنگى خۆیان دەدەن ڕۆژانەش دەیان و سەدان هاوڵاتى دەبنە قوربانى جەنگى ئەم دوو بەرەیە بەرژەوەندى ئەم هێزانەش لەوڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكى دیكە جیاوازە .

ڕوسیا لەم جەنگەدا 
دواى شكست هێنانى یەكێكتى سۆڤیەت لەساڵى 1991 و دابەشبوونى بەسەر 15 ووڵاتى سەربەخۆدا ئیتر شتێك نەما بەناو یەكێتى شۆڤیەت هەرلەوكاتەوە ڕوسیا بەحوكمى ئەوەى نزیكە لە ڕۆژهەڵاتى ناوەراستەوە ویستى بۆ گەڕاندنەوەى هەیمەنەت و دەسەڵاتى وەكو زلهێزێك بێتە ڕۆژهەڵاتى ناوەراست سەنگى هەبێت لە هاوكێشە سیاییەكان بۆ ئەم پلانەش سوودى لە ركابەرەكانى ئەمەریكا وەرگرت لە ناوچەكە كە ئێران و عێراق و سوریا بوو بۆیە لەوكاتەوە ئەمەریكاو هاوپەیمانەكانى پلانى ئەوە دەگێڕن چۆن ئەو بەرەیەى ڕوسیا لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دروستى كردوە هەڵى بوەشێننەوە سەرەتاش لە عێراقەوە دەستیان پێكرد چونكە ڕوسیا بەردەوام هەوڵى پرچەك كردنى عێراقى دەدا دواى ئەوەى ئەمریكاو هاوپەیمانەكانى بەبیانوى بوونى چەكى ئەتۆمى ویستیان بێنە عێراق ڕوسیاو دركى بە مەترسى لەدەسدانى عێراقى كرد وەكو هاوپەیمانێك زۆریش هەوڵیدا ڕێگە لە ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانى بگرێت بەڵام لەبەرامبەردا ئێرانى توانى ڕوسیا ڕازى بكات بەوەى كە ڕوخانى ڕژێمى سەدام حوسێن هیچ شتێك لە هاوكێشەكە ناگۆڕێت بەڵكو بە هێزترى دەكات چونكە عێراق زۆینەى شیعە مەزهەبەو ئێران بەهۆى ئەوەى كە سنورە لەگەل عێراق و لە ڕێگەى شیعە مەزهەبەكانەوە دەتوانێت عێراق وەكو هاوپەیمانێكى روسیا بگەڕێنێتەوە بۆیە زۆر بەوردى توانى ئەوە بكات بەڵگەش ئەویە قەتەر و سعودیاو ووڵاتانى دیكەى عەرەبى هاوپەیمانى ئەمەریكا لە كۆمكارى عەرەبى دەنگیان بە سەندنەوەى ئەندامیەتى سوریادا بەڵام تەنها عێراق ڕازى نەبوو و دەنگ بەو پرۆژەیە بدات لوبنانیش خۆى دوور گرت لەو دەنگدان ئەمەش بەڵگەیەكى ڕوونە لەسەر هاوپەیمانیەتى عێراق سوریا ئێران ڕوسیا و چەند وڵاتێكى دیكە ئەمە جگە لەوەى نورى مالكى لەكاتى سەردانەكەى بۆ ئەمەریكا شەفاعەتى بۆ ڕژێمەكەى ئەسەد كردبوو بەڵام ئۆباما ڕەتى كردبووە كە درێژە بە حوكمى ئەسەد بدرێت لە سوریا
سوریا ڕوسیاو ئێران بە هەموو شێوەیەك دەیانەوێت پاڵپشتى لە ئەسەد بكەن چونكە لەدەسدانى سوریا واتا هەڵوەشاندنەوەى ئەم بەرەیە . ڕوسیا جگە لەوەى كە لەڕوى سیاسیە زەرەرێكى زۆر دەكات لە ڕوخاندنى ئەسەد بەهەمان شێوە لە ڕووە ئابورییەكەشەوە ئەو زەرەرە دەكات چونكە سوریا حەوتەم وڵاتى كڕیارى چەكى ڕوسییە كە بە 8ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت واتا سوریا لە 10%ى چەكى ڕوسیا دەكرێت لەڕوى سزاى ئابورییشەوە بەسەر سوریادا ڕوسیا 5ملیار دۆلار زەرەر دەكات ئەمەش بۆ ڕوسیا لەم كاتەدا زۆر سەختەى كە پێشوتر دواى سەپاندنى سزاى ئابورى بەسەر ئێراندا 13 ملیار دۆلار زەرەرى بەر كەوت وەدواى ڕوخانى ڕژێمەكەى قەزافیش 4.5 ملیۆن دۆلار زەرەرمەند بوو بەهۆى فرۆشتنى چەك بە قەزافى بۆیە لە ڕووى ئابورییەوە ڕوسیا بە بەناسكترین كاتدا تێپەر دەبێت جگە لەوەى كە لەناوخۆى وڵاتەكەیدا تووشى ڕەخنەو نارەزاى جەماوەر بوەتەوە بەهۆى كێشەى ئابورییەوە كە لە ناوخۆى ووڵات سەرى هەڵداوە بۆیە هەموو ئەم هۆكارانە واى كردوە كە ڕوسیا ئەو هەنگاوەى ناویەتى بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەراست جێگیرى بگات تاوەكو هەنگاوى دیكەى بەدواوە بێت بەڵام بەرەى ئەمەریكا توانى ڕوسیا پەشیمان بكاتەوە لەو هەنگاوەى كەناویەتى پێدەچێت لەماوەیەكى نزیكدا پاشەكشێ لەو هەنگاوەى بكات بەڕوخانى ڕژێمەى ئەسەد .

چین لەم جەنگەدا
چین لەم جەنگەدا جیاوازترە لە ڕوسیا و ئێران ئەو جەنگەى بەتایبەتى ئەمەریكا دەیكات لە گەڵ چین جەنگێكى ئابورییە كەمتر لەوەى سیاسى بێت چونكە ئێستا چین توانیویەتى لە ڕوى شتومەكەوە هەیمەنەتى ئابورى خۆى بەسەر جیهاندا بسەپێبێت و لە جەنگێكى ئابورى ئاشكرادایە لەگەڵ ئەمەریكادا . لە چەند ڕۆژى ڕابردودا چین كە مافى ڤیتۆى بەكار هێنا لەئەنجومەنى ئاسایش لە بەرژەوەندى سوریا ئەم ڤیتۆیەى چین ڤیتۆیەكى ئابورى بوو بەڵام ئەوەى ڕوسیا هەم ئابورى بوو هەم سیاسى بوو چونكە چین پێدەچێت سودێكى زۆر لەسوریا وەرنەگرێت لەڕووى سیاسیەوە بەڵام لە ڕووى ئابورییەوە وڵاتێكى عەرەبیەو وەكو دەرگایەك وایە بۆ چین چونكە هاوپەیمانى ئێران و ڕوسیایە و لەهەمان بەرە پێكەوە كار دەكەن ئەگەر تەماشاى ئاڵوگۆرى ئابوورى چینى بكەین لەگەڵ ووڵاتانى عەرەبیدا دەبینین لە ساڵى2004 (36.4) ملیار دۆلار بووە بەڵام ساڵانە ئەم ئاڵوگۆر كردنە زیادى كردووە بە ڕێژەى لە 30% تا ساڵى 2010 ئەم ڕێژەیە گەیشتە 150 ملیار دۆلار لەساڵى ڕابردویش گەیشتە 190 ملیار دۆلار بەم شێوەیە بێت چاوەڕوان دەكرێت تا ساڵى 2020 بگاتە 500 ملیار دۆلار بەم ئامارانە بێت چین دەتوانێت لەڕووى ئابورییەوە بێ ڕكابەر بمێنێتەوە لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەبەرامبەردا ئەمەریكا لەساڵى 2013 ئەوكات دەتوانێت ڕێژەى ئاڵو گۆرى ئابوورى لەگەڵ ووڵاتانى عەرەبى بەرزبكاتەوە بۆ 117 ملیار دۆلار بۆیە ئەم دوو ڕێژەیە زۆر جیاوازن و چین توانیویەتى لە ڕووى هەناردە كردنەوە بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەراست بە جیاوازییەكى زۆر پێش ئەمەریكا بكەوێت . بەڵام ئەوە جێگەى پرسیارە ئایە ئەمەریكا بازارى ئاڵو گۆر كردن و هەناردەكردن بۆ چین جێ دەهێڵێت بەبێ ڕكابەر . هەڵبەتە من پێم وانیە چونكە جەنگى ئابورى ئەمەریكاو چین لەسەر خاكى سوریا بەتەواوەتى ڕەنگى داوەتەوە ئەمەریكا توانى گورزى گەورەى ئابورى لە چین بدات لە بازاڕى عەرەبیدا بێدەچێت هەر لەمساڵدا هەستى پێ بكرێت ئەش دواى ئەوە دێت كە چین مافى ڤیتۆى بەكار هێنا لە بەرژەوەندى سوریا وەكو پاڵپشتییەك لە ڕژێمەكەى ئەسەد بەم ڕەفتارە ناڕەزاى لە زۆربەى ووڵاتانى عەرەبى بەرامبەر بە چین هاتە ئاراوە تا كار گەیشتە ئەوەى زاناى ئیسلامى دكتۆر یوسف قەرەزاوى فەتواى ئەوە بدات كە شتومەكى ڕوسى و چینى لە بازاڕەكاندا قەدەغە بكرێت نەك تەنها قەرەزاوى پێدەچێت ئەم هەنگاوە لە لایەن چەند ووڵاتێكى دیكەى عەرەبى كە هاوپەیمانى ئەمەریكان جێبەجێ بكرێت .

ئێران لەم جەنگەدا
ئێرانیش جیاواز لە ڕوسیا و چین لەم جەنگەى سەر خاكى سوریا دژى بەرەى ئەمەریكا بۆ سێ بەرژەوەندى سەرەكى پاڵپشتى لە ڕژێمەكەى ئەسەد دەكات 1- لە ڕووى سیاسیەوە چونكە سوریا سنوورە لەگەڵ ئیسرائیڵدا ئەگەرى ئەوەى داناوە لە دواڕۆژ ببێتە مەترسى بۆ سەر ووڵاتەكەى لەڕویەكى دیكەشەوە دەرچونى سوریا لەم لەبەرەییەى كە پێكیان هێناوەى واتا پچرانى گرێى هاوپەیمانیەتەكە چونكە دەتوانین سوریان شێوەبكەین بە گرێى ئەم هاوپەیمانییە لەبەر ئەوەى ئێران لە ڕێگەى سوریاوە دەستى بە لوبنان و یەمەن چەند ووڵاتێكى دیكەى عەرەبى دەكات بەبێ سوریا ئێرانیش كەمتر دەتوانێت پەل بهاوێت .
2-لە ڕووى ئابورییەوە ئێرانیش وەكو ڕوسیا توانیویەتى سود لە سوریا وەر بگرێت لە ڕووى ئابورییەكەوە بەپێى ئەو ئامارانەى حكوكەتى سوریا ئاماژەى پێ كردوە ئاڵوگۆرى ئابورى نێوان سوریا و ئێران لە دواى گرتنە دەستى دەسەڵات لە لایەن ئەحمەد نەژادەوە ساڵانە لە زیاد بوندایە لەساڵى 2009 زیاتر لە 240 ملیۆن دۆلار بووە پێشبینى ئەوە كراوە لە ساڵى 2012 بگاتە 1ملیار دۆلار ئەمە جگە لەوەى كە ئێران لە خاكى سوریادا ساڵانە 1.5 ملیار دۆلار وەبەر هێنانى هەیە 60 ملیۆن دۆلارى تەرخان كردوە بۆ دروست كردنى سەیارە لەو ووڵاتەدا .
3-لەڕوى فیكرى مەزهەبییەوە : حكومەتەى ئێستاى بەشار ئەسەد كە زۆربەیان عەلەوى و شیعە مەزهەبن هەڵبەتە ڕوخاندنى ئەم حكومەتە بۆ ئێران گاریگەرى خراپى دەبێت چونكە تا هەنوكە توانیویەتى لە لە ڕێگەى سوریاوە پردێكى پەیوەندى لەگەڵ هەندێك لەوڵاتانى عەرەبى دروست بكات بۆ بڵاو كردنەوەى فیكرى شیعە لەناوچەكەدا وە توانیویەتى پاڵپشتى حیزب الله لە لوبنان و حوسیەكان لە یەمەن بكان لە چەند ووڵاتێكى دیكەش پەرە بە مەزهەبى شیعە گەرى دەدات لە دەرگاى سوریاوە بە داخستنى ئەم دەرگایە ئێران پەیوەندى دەپچڕێت لە گەڵ ئەم ووڵاتانەدا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە