ئەمەریکا چۆن ئەروانێتە پارتی ومەسعود بەرزانی ؟
Monday, 17/02/2014, 12:00
رەنگە یەکێ لە قورسترین و تاڵ ترین راستی کە مرۆڤ لە ژیانیدا هەڵیگرێ ئەوە بێت کە تێروانینەکانی و تێگەیشتنەکانی بە هەڵە دەرچێ بۆ نمونە تۆ کەسێ بە دۆست وبراو کەسی خۆت دابنێ وئەویش حسابی دوژمنت بۆ بکات .
ووڵامێك بۆ هێمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندیەکانی پارتی لە ئەمریکا.....
ئەو هۆکاری بوونیناوی پارتی و یەکێتی لە لیستی تیرۆری ئەمریکا دەگرێنێتەوە بۆ زانیاری هەڵە ؟؟؟؟؟؟
راستێکەی ،،،،،واشنتن وەك گروپێکی تیرۆرستی سەیری پارتی و بەرزانی وەك سەرکردەی گروپە تیرۆرستیەکە دەکات چونکە ئەمەریکا بە شێوەیەکی گشتی ئەروانێتە تیرۆر ، ئەمەریکا چاك دەزانێ چەتەیی بەسەر کۆمەڵگاوە ، باندیدکردنی خەڵکی بۆ بەرژەوەندی تەسکی حزبی و پیشاندانی رویەکی یەکی کراوەو دیموکراتی ، قۆرخ کردنی دەسەڵاتەکان وکۆکردنەوەی لەدەستی یەك بنەماڵەدا ،، بەربەست خستنەبەر رای جیاواز و کپ کردنی دەنگی نارەزاو تیرۆر کردنی رۆژنامەنوسان ،مامەڵە کردنی گێلانە ونەزانانە بە سەرچاوەکانی ووزە و بەتایبەتی دەرهێنانی نەوت ،، تێوەگلانی کۆرانەو مامەڵەکردنێکی نەزانانە بە گەمە نێودەوڵەتیەکانی سەردەم و بوون بە دژە بەرژەوەندی ئەمەریکا بە نەزانی ،، ئەمانەو زۆر هۆی تر پارتی هێشتۆتەوە لە لیستی تیرۆری ئەمەریکی نەك کوشتنی چەند سەربازێكی سوپای عێراقی .
ئەمەریکا هەر لەدوای شەری جیهانی دووهەمەوە و لەو کاتەوەی کە کەوتۆتە سەر میراتی ئیمبراتۆریەتی ئینگلترای گەورە ، لە ئاکامی بەرەو پێشچونی شۆرشی پیشەسازی و رکابەرایەتی بەردەوامی بازار و دورست بوونی وەك دەوڵەتێکی سەرمایەداری و فراوانبوونی داخوازی کۆمەڵگاو پێویستی بەردەوامی بە سەرچاوەی ووزە،،بەردەوام لە کێشمەکێش و هەوڵداندا بووە بۆ دەرکەوتنی وەك جەمسەر و بەردەوام خەریکی پیشاندانی هێز و تواناو فروانی دەسەڵاتی خۆیبوە لەسەرتاسەری جیهان و زیاتریش بەرامبەر بە یەکێتی سۆڤێتی جاران ،هەر لەبەر ئەوەش بە بەرنامەیەکی نەگۆر کاری کردوە ولە تەواوی پەیوەندییە کانی دەروەیدا پەیرەوی کردووە ،ئەو بەرنامەیەش لەسەر بەرژەوەندەی تاك لایەنەی ئەمەریکا دارێژرابوو .لە دوای یانزەی سبتەمبەرەوە سیاسەتی ئەمەریکا بەجۆرێکی بنەرەتی گۆراو ئەم گۆرانەش زیاتر لەسەر ئاستی سیاسەتی دەرەوە رەنگدانەوەی بەخۆوە بینی و رێچکەی ئەم جارەیان گۆرینی سیستەمی جیهانیی بووە بە پێی داخوازی و بەرژەوەندی ئەمەریکا .ئەم هەنگاوەی ئەمریکا داخوازی ئەوەببوە کە ئاگاداری ورد و درشتی ووڵاتانی جیهان ببێت و بەتایبەتی ئەو ووڵاتانەی کە بەرژەوەندی راستەو خۆی هەیە لەگەڵیان و یان لە داهاتوودا ئەبێیە سەرچاوەی بەرژەوەندی بۆ ئەمەریکا ، یان ئەو ووڵاتانەی کە دەکرێ ببنە هەرەشە بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا ،واتا ئەمریکا ئاگاداری ورد ودرشتی هەموو قوژبنێکی جیهانە بە پێشبیی رووداوەکانیشەوە ،، کەم نین ئەوانەی بە بەڵگەوە ئەیسەلمێنن کە سەرجەم روداوەکانی یازدی سپتەمبەر دورستکراوی خۆی بووە . هەر بۆیە هەرێمێکی وەك کوردستان کە وافێرکراوە ئەمەرێکا دۆستێتی و فریادرەسێتی و پراو پرە لەو کەسانەی کە ئامادەن کار بۆ بەرژەوەندی ئەمەریکا بکەن ،،ئەوا ورد ودرشتی رووداوەکان رۆژانە ئەگەن بە دەزگاکانی هەواڵگری ودەزگا پەیوەندیدارەکانی ئەمەریکا ،،
بوونی زانیاری هەڵە ئەگەری زیاتری هەیە لە نێوان پارتەکان و کۆمەڵگا نەك لەنێوان هەرێم و ئەمەریکا ،،
نەگبەتی کورد لەوەدایە رووداوە گرنگەکان بەردەدەن و ئەکەونە سەر رووداوە لاوەکییەکان ،کورد هەموو کات لە سەنتەری خۆیەوە ئەروانێتە هاوکێشەکان و روداوەکان، تێروانینی کورتە و بری ئەوە ناکات فراوان بێت ،گەورەترین رروداو لە بەرگی خۆیا دەبینێ و لای سەیرە کەس وەك ئەو بیر ناکاتەوە بیرکردنەوەکانی بەسەقەتی دروست دەکات و بەسەقەتی بڵاویدەکاتەوە ، هەر بۆنمونە زۆر لە کەناڵەکانی راگەیاندن وانیشانیان دەدا و نیگەران بوون لەم کردارەی ئەمەریکا و بەهەموو شێوەیەك هەوڵیان ئەدا بەڵگەی ئەوە بهێننەوە کە کورد هاوپەیمانی ئەمەریکابووە و نابێ ناوی کورد لەو لیستەدا بێت و لە بیریان دەچوو کە تەنها ناوی پارتی و یەکێتی لەناوی لیستەکەدا هەیە نەك ناوی کورد .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست