مەردان چاوشین لە دربندیخان دەرئەكرێت
Sunday, 04/04/2010, 12:00
دواى بڵاوبوونەوەى هەواڵى استقالە كردنى هەندێ لە لێپرسراوى ئەو مەڵبندانەى یەكێتى كە لە هەڵبژاردنى 7/3 شكستیان خواردووە بە پێى هەواڵێك كە لە ناو مەڵبندى دربەندیخان دەرچووەتە دەرەوە مەردان چاوشین لیپرسراوى مەڵبندى دربەندیخان لە سەر داواى سەرووى خۆى استقالەى ئامادەكردووە و دەنگۆى ئەوە هەیە یەكێك لە جێگرەكانى كە سەید عومەرە ببێتە لێپرسراوى مەڵبند تا كۆنگرەى یەكێتى ، بە پێى راى دڵسۆزانى یەكێتی لە دەربەندیخان پێویستە یەكێتى كەسێكى خوێندەوارو دڵسۆزى شارەكە بكاتە لێپرسراوى مەڵبەند شەرت نیە لە ناو مەلبند بێ بەشەرتیك خۆشەویستى ناو جەماوەر بێت و پاشەڵ و فایلى پاك بێت بۆ ئەوەى یەكێتى لە شارەكە هەڵسێتەوە چونكە خەڵكى لە اسلوبى مەردان نارازین هیچى بۆ شارەكە نەكردوەو لە كاتى هەڵبژاردندا ویستویەتى بە تۆقاندن سەوت بۆ یەكێتى كۆبكاتەوەو ئەمەش شارەكەى ئەوەندەى تر لە یەكێتى تورە كردووە بۆیە دەنگیان نەداوە .لە هەر هەواڵێكى تر ئاگادارتان ئەكەینەوە.
/دربندیخان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست