مۆمه داگیسرساوهکهی گۆڕان ناکوژێته‌وه به گه‌نده‌ڵ چیه‌کان
Friday, 08/01/2010, 12:00
مۆمه داگیساوهکهی گۆڕان به بیر و ئایدیایه‌کی نوێ و هاوچه‌رخ هه‌ڵقوڵاوی ئێش و ئازاره‌کانی ناخ و ده‌روونی خه‌ڵکی مافخوراوی کوردستانه به واتایه‌کی تر دروست بوونی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه خوازیاری خه‌لکی هه‌ژار و مافخوراو بوو هه‌م له سه‌رده‌می به‌عسی گۆر به گۆردا وه هه‌م له‌سه‌رده‌می هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدا له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی له مافه‌کانیان له هه‌موو بوارێک‌دا بێ به‌ش بوون ، له لایه‌کی تر که به‌رنامه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو تاکێکی کورده و هه‌روه‌ها هه‌ڵسوراوانی بریتین له که‌سانی باوه‌رپێکراو و خاوه‌ن رابردووی پاک له هه‌موو ڕوێکه‌وه ، بۆیه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له لایان خه‌لک پشتگیری لێ ده‌کرێت و مۆمه داگیرساوه‌که‌ی ده‌پارێزرێت.
جا ئێستا که سانی گه‌نده‌ڵی دژ به ئه‌م خه‌ڵکه هه‌ژاره ، هه‌موو رێ و شوێنێک ده‌گرنه‌به‌ر و ده‌یان به‌ڵێن و په‌یمان ئه‌ده‌ن بۆ کوژاندنه‌وه‌ی ئه‌م مۆمه داگیرساوه‌ی گۆڕان به‌ڵام خه‌ڵک ئێستا هۆشیار و ووریایه که به‌م به‌ڵێنانه باوه‌ڕ بکات جونکه چاک ده‌زانن ته‌نها به‌ڵێنی تهفریودان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه بۆ هه‌ڵبژاردن وه‌کو کاره‌باکه‌ی مه‌لا به‌ختیار و پرۆژه‌کانی دکتۆر به‌رهه‌م و پیاوهتیهکانی مام جه‌لال بۆ عه‌ره‌به‌کان له هه‌موو بوارێکه‌وه ، زه‌مان زه‌مانی به‌لێ و وایه‌و ئه‌شهه‌د و بیللا تێ په‌ڕی خه‌ڵک لێیان تێ گه‌یشتووه که هه‌موو په‌یمان و بهڵنێکیان درۆیه و ته‌نها خۆیان به خۆیان باوه‌ڕ ئه‌که‌ن.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست