کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەباسە لەكەركوك چباسە؟؟؟.

Tuesday, 30/11/2010, 12:00




1- لەباریزگای كەركوك بەبۆنەی پرۆژەی(خاێە جای)جەند كوندیك دەكەونە سنوری ئەوبەنداوەوە بریاردراوە قەرەبوو بكرینەوە بەلام بەداخەوە لەسەرەتای ئەو لبیستی قەرەبوكردنەوەیە ناوی كەسانیك هاتووە كە گوندەكەیان ناگریتەوە كەچی ناویان تۆماركراوە بۆ قەرەبوكردنەوە بەلگەش ناوی ئەو هاولاتیەیە كەخەلكی گوندی جولحانە.
2- لەسەروبەندی ئامادەكاریەكان بۆكۆنگرەی مامۆستایان تورەبون و نارازییەكیبی وینە لەنیو مامۆستایانی سەربەیەكیتی نیشتمانی بەرامبەربەپارتەكەیان و بەرپرسانیان دروست بووە كەشیمانەی تۆلەسەندنەوە و هەلویست وەرگرتنی لیدەكریت , لەبەرامبەر ئەوەی كەسانی ناشیاو و نەشارەزاو بی ئیرادە كاندید كراون بۆ خۆپالاوتن بۆكۆنگرە بەمەش زۆربەی مامۆستیان لەم مافەی خۆیان بیبەش بوون بەتایبەت لەشاری كەركوك هەروەها گللەیی ە نارەزایی دەردەبرن بەرامبەر ئەوتەنازولانەی یەكیتی لەبەرامبەر پارتی دیموكراتی كوردستان؟.
3- هەر لەبارەی بارودۆخی هەلبژاردنەكانی كاندیدانی مامۆستایان بۆنوینەرایەتی لیستەركابەرەكانی مامۆستایان بۆكۆنگرە كەبریارە لە2/12/2010 ئەنجام بدریت لەلایەن لیستس مامۆستایانی كوردستان كەلیستی مامۆستایانی سەربەدەستەلاتن پیشیلكاریەكی بی وینە ئەنجام ئەدریت لەبەرامبەر ئەوەشدا لیستەكانی تری مامۆستایان زۆرنیگەرانن بەرامبەر ئەو پیشیلكاری و رەفتارانە. بەتایبەت لەلایەن بەریوەبەرەكانی خویندنگە و قوتابخانە و زانكۆكان كە ئەمانە سەد دەر سەد كەسانی سەربەهەردو پارتی یەكیتی و پارتی دیموكراتن و بەشی زۆریشیان توند رەو و كەسانی ناعادیلن.
4- لەشاری كەركوك و لەخویندنگە و ئەو قوتابخانەی بەزمانی كوردی ئەخوینن تائیستا كیشەی نەبونی مامۆستا و نەبونی پۆل و نەبونی باخچە و تەنانەت كارگوزار و زۆریتریش وەك خۆی ماوەتەو كەسیش نیە خەمی لی بخوات و كەچی باس لەوەشدەكەن گوایە قوتابخانە كراوەتەوە بەزمانی كوردی بەلام قوتایەكانی تابلیی لەئاستیكی خراپی پەروەردەیی و زانستیدان چونكە ئەو كەم و كوریانەی لای سەرەوە كاردانە و دەرئەنجامی خراپی ئەبیت هەم لەسەر دەرونی مامۆستا و هەم لەسەر ئاستی فیربونی قوتابی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە