جه‌لال بانگه‌شه‌ی مافی مرۆڤ ده‌کات و له زیندانه‌کانیشی گه‌وره‌ترین پێشێلکاری ده‌کرێت.
Monday, 04/04/2011, 12:00
له مێژووی تازه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به قه‌د جه‌لال تاڵه‌بانی که‌سیتییه‌کی دیکه نادۆزرێته‌وه ، دووڕوو و هه‌لپه‌رست و خاوه‌ن که‌سایه‌تییه‌کی سووک و ریسوا بێت..له کاتێکدا تاریق ره‌مه‌زانی بکوژی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان ئازاد ده‌کات ، له‌و لاشه‌وه نه‌وه‌کانی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه له زیندان ده‌ئاخنێ و چه‌په‌ڵترین ئه‌شکه‌نجه‌یان ده‌دا.نابێ چیدیکه چاوه‌ڕێی چاکسازی له‌و دوو بنه‌ماڵه تیرۆریسته بکرێت ، به‌ڵکو ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه دورشمی رووخان بۆ هه‌ردوو بنه‌ماڵه به‌رزبکرێته‌وه.. فه‌رموون له‌گه‌ل ده‌قی ئه‌و هه‌واڵه‌ی که له لڤین بلاوبۆته‌وه سه‌باره‌ت به زیندانیکردنی خوێندکارێک و ئه‌شکه‌نجه‌دانی به وه‌حشیترین شیوه.
پاش ته‌عزیبێكی زۆر ئه‌و خوێندكاره‌ی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ئازاد كرا 4/4/2011 لڤینداوی ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له لڤین پرێس بڵاو كرایه‌وه،ئێواره‌ی ئه‌مرۆ وه‌لید محمد خوێندكاری په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌له بجه،پاش ته‌عزیبێكی زۆر له‌ئاسایشی سلێمانی ئازاد كرا‌و ئێستاش له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنه.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌لام عه‌لی مامی ناوبراو به‌لڤین پرێسی راگه‌یاند، وه‌لید زۆر بێ ویژدانانه ته‌عزیب دراوه،5 بۆ 6 جار كاره‌بای لێدراوه،وتیشی شه‌و شه‌وه‌ی له ئاسایش بوه، ئاوی ساردیان پیا كردوه دواتر هه‌وای موبه‌ریده‌یان رو تێكردوه.
ئه‌وه‌شی وت ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ئاسایش بون زۆرینه‌یان ته‌عزیب دراون،كه‌ژماره‌یان 46 كه‌س بوه ئه‌م ئێواره هه‌ندێكیان ئازاد كران.
وه‌لید محمد خوێندكاری قۆناغی 5 ی به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده، هاوكات كاری فۆتۆگرافیش ده‌كات،ئێواره‌ی هه‌ینی له‌خۆپیشاندانه‌كی سلێمانی ده‌ستگیر كرا‌و ئه‌مرۆش پاش ته‌عزیبێكی زۆر ئازاد كرا ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌له‌بجه‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست