هاوارێ بۆ ئازادى
Sunday, 02/03/2014, 12:00
2273 بینراوە
ئەو ناونیشانەى سەرەوە ناوى نوێترین گۆرانى سیاسى خۆمە كەماوەیەك لە مەوبەر تۆمارم كرد كە لە (ئاواز و گوتنى خۆمە و لە هۆنراوەى (كارزان جلالە) و كارى موزیكیش (سەفین خەراجیانى))بۆى ئەنجام داوەلەتەك گروپێكى موزیكى دا بەڵام تائێستا بڵاوم نەكردۆتەوە بە هۆى ئەوەى كە وەك بەرهەم و پرۆژەیەك بەنیازى ئەوە بووم كە كلیپێكى بۆ بكەم ئە وسا بڵاوى بكەمەوە بۆ ئەو مەبەستە زۆر گەڕام ولە زۆر دەرگام دا تاسپۆنسەرێك بۆ ئەم بەرهەمەپەیدا بكەم تاوەكو كلیپى بكەم تەنانەت لەدەرگاى ئە و كەناڵ و دەزگایانەشم دا كەخۆیان بەڕاگەیاندنى ئازادو ئەهلى لە قەڵەم دەدەن و بە سەر سەختى بەرگرى لەئازادى بیرو ڕاوعەقیدە دەكەن ولافى میدیاى ئازاد لێدەدەن بەڵام بەداخەوە هیچ كام لەوانە ئامادەییان دەرنەبڕى كە ئەركى سپۆنسەرى بەكلیپكردنى ئەم بەرهەمە لە ئەستۆ بگرن .
خۆ ئەمە لە بەر ئەوە نەبوو كە بەرهەمەكە بەرهەمێكى هونەرى لاواز بێت بە پێچەوانەوە بەرهەمەكە بەشایەتى زۆر هونەرمەندى بوارى گۆرانى مۆزیكا بەرهەمێكى هونەرى بەهێزە وپەیوەندى بەوە وە نیەبەڵكوپەیوەندى بە بابەتى ترەوە هەیە كەدواتر لە درێژەى بابەتەكەمدا دێمە سەرى هەربۆیە دواجار بڕیارم دا ئە و بەرهەمە هونەریەم بڵاوبكەمەوە بەبێ كلیپ واتە تەنها بەدەنگە و مۆزیكاوە وچیتر چاوەڕوانى ناكەم چونكە ئەم هاوارە بۆخۆى هاوارى هەموو ئازادى خوازانە لە هەركوێ ى دونیادابن هاوارى هەموو ئینسانێكى بێ بەش و چە وساوەیەئەم هاوارە بەتەنها هاوارى من نیە بۆیە ناتوانم چى دێ ئەو هاوارە بڵاونەكەمەوە چونكە ئەم هاوارە هاوارێكى گەورەی مرۆییە من ناتوانم ئەو هاوارە كپ كەم كەڕۆژ بەڕۆژ هاوارەكان بۆئازادى لە كوردستان وناوچەكەدا بەرز دەبنەوە وكپ دەكرێن و دەخنكێنرێن لە كوردستاندا هاوارە كان بۆئازادى ڕۆژانەبەرز دەبنەوە ومافى مرۆژڤ دونیایەك پێشێل كارى بەرابەردەكرێت میدیاى ئازادو ئازادى ڕۆژنامە گەرى بەرتەسك دەكرێنەوە خودى ئازادى تیرۆر دەكرێ سوكایەتى و بێ حورمەتى پێدەكرێ هەروەك چۆن ئینسانەكان تیرۆر دەكرێن و سوكایەتى و بێحورمەتیان پێ دەكرێ ئازادى و دیموكراسى لە كوردستاندا دوو درۆى گەورەن وخەڵكیان پێ فریوو دەدرێت دوو درۆى سپى نین بە ڵكوو دوو درۆى ڕەش ودزێون ڕەش وەك ڕەشەكوژى ئینسانەكان دزێوە چەشنى برسێتى و دیللى .
لە كوردستان بە لێشاو ژن دەكوژرێ لەسەر بڕوبیانوى جۆراوجۆرى ناموس پەرستى لەسەر زەنگى مۆبایل لە سەر هاتنە بەردەرگا لەسەر خەندەو بزە و قاقا لەسەرخۆشەویستى لە سەرئازادى جل وبەرگ پۆشین لێرە ژن پرچ ولووت وخەونەكانى پێكەوە دەبڕێن ژن بەرد وبلۆك باران دەكرێت لەكوردستان لە سەر ئازادى ڕادەربڕین و بیروڕا..لە سەر ووشە ڕۆژنامەنوسان دەكوژێن ..لێدەدرێن ..دەگیرێن.. ..سوكایەتیان پێدەكرێت..پێنووس و كامێراكانیان دەشكێنرێت ..كەناڵەكانیان دەسوتێنرێت كەچى لە ولاشەوە دەسەڵاتداران و حوكمەتەكەیان باس ئازادى لەمیدیاى ئازادو دیموكراسى دەكەن بۆیە لە هەلومەرجێكى ئاواى كوردستان و ناوچەكەدا بە پێویستم زانى بەرهەمێكى هونەرى لە و جۆرە بەرهەم بێنم كە هاوارێك بێت بۆ ئازادى ئێستا لە كوردستان و ناوچەكەدا وەڵامى داواكاریە مرۆییەكانى خەڵكى و وەڵامى ووشە بەئاگرو ئاسن و فیشەك دەدرێتەوە زیندانەكان پڕن لە ئازادى خوازان وسێدارە وتیرۆر بۆتە دەرمانى گشت دەردێ بەیانى ژەمێ نیوەڕۆ ژەمێ ئێوارە ژەمێ شەقام و كوچە و ماڵەكان بەخوێنى ئینساتەكان سووردەكرێ .
جابۆیە من وەك هونەرمەندێك بە هەڵوێست وئەركێكى ئەخلاقى و هونەرى و مرۆیم زانى كەهاوارێك لە هاوارەكانى ئینسان بكەمە گۆرانى ئەویش هاوارى ئازادیە بەلاى منەوە هونەر ئاوێنەى واقیعى كۆمەڵاەیتیە وهونەربەلاى منەوە واتە سیاسەت وجۆرێكە لە سیاسەت كردن سیاسەت بە مانا ئینساتیەكەى بەمانا كۆمەڵاەیەتیەكەى بەمانا چینایەتیەكەى بەماناهونەریەكەى بەماناى دەسكاریكردنى ژیان و خەباتكردن بۆ دونیایەكى باشترو جوانتر نەك بەمانا تەقلیدیەكەى سیاسەت بەماناى ئەندام بوون لە حیزبێكى سیاسیدا و كاركردن لە ڕێكخستنى حیزبیدا و ئابونەوە دان و هتد بەداخەوە ئەمڕۆ هونەرمەندان بەبیانووى التزامى هونەرى و ئیستیتیكاوە لایەنە مرۆیى و كۆمەڵاەیەتیەكەى هونەریان فەرامۆش كردووە هونەر بۆخۆى فرە ڕەهەندەو هەڵگرى پەیامێكى ئینسانى وئیستاتیكیە بەداخەوە هونەر لە مڕۆدابووتە تاك ڕەهەند و تەنها گرنگى بە لایەنى عەشق و عەتف دەدات و غەرق بوە تێیدا وهەموولایەنەكانى ترى ژیانى ئینسانى فەرامۆش كردوە وتەنها گرنگى بە ئیستاتیكا دەدات و پەیامە مرۆییەكەى وون كردوە ئەم حاڵەتە هەموو هونەرى گۆرانى ومۆزیكاى میللەتانى دونیاى گرتۆتەوە بە هونەرى گۆرانى مۆزیكاى كوردیشەوە كە من ئەم هونەرە بە هونەرێكى نا كامڵ وناتەندروست دەزانم ئاخر من بەلامەوە سەیرە ئینسانەكان لە مڕۆدا ئەو هەمووە زوڵم و ستەم و ناعەدالەتى ونابەرابەرى وپێشێلكارى و تاوانەیان بەرابەر دەكرێت كەچى هونەرمەند تەنها گۆرانى عەشق و عەتف بڵێ بۆئینسانە كان من پێم وایە ئەمەڕێك داماڵینى ئینساتەكانە لە بەها ولەغەریزە وموعاناتەمرۆییەكانى ترى بەڵێ لەنێو كۆمەڵگادا وەك لە سەرەوە ئاماژەم پێدا ژن دونیایەك سوكایەتى وستەم و تاوانى بەرابەر دەكرێ كەچى هونەرمەندان هەرسەرقاڵى گۆرانى عەشقن من دژى عەشق و خۆشەویستى نیم چ لەژیاندا چ لەهونەریشدا بەڵكو لەگەڵیدام.
لێرەدا بە هونەرمەندان دەڵێم بە سیە ئیتر بۆتاوێ لادەن لە باسى عەشق وخۆشەوویستى و زوڵف و ئەگریجە و لێو ماچ وباڵاو ژوان و دوورى و بێ وەفاى یار !بۆ تەنیا ساتێك گۆرانى بۆ ستەم و نابەرابەرى وموعاناتەكانى ترى ئینسان بڵێن وەرن گۆرانى بۆ ئینسان بڵێن كە ئەمڕۆ بەجۆرێكى تر لەجۆرەكان هێشتا كۆیلە یە ..قوربانیە..وەرن گۆرانى بەسەر مرۆڤدا بڵێن ماركس گوتەنى(مرۆڤ گەورەترین سەرمایەیە)من ڕاشكاوانە دەڵێم شەرمەزاریە بۆ هونەرمەندێك لە نێو ئەو هەموو تیرۆرو ستەم و نابەرابەرى و بێ مافى و كۆیلەیەتى و دیلیەتى و سوكایەتى و بێحورمەتیەى بەئینسانەكان دەكرێت لەنێوكۆمەڵگادالە نێو ئەو هەموو وێنە تاڵانەداكەچى چاوى تەنها وێنەى سینگ و مەمك و بەرۆكى ژن ببینێت و گۆرانى بەبەڵاو چاو وڕانى ژندا بڵێت شەرمەزاریە بۆ هونەرمەندێك لە گۆرانیەكەیدا بڵێت (دایخە دوگمەكانت دیارە خاڵى سێوانت) یان بڵَێتت (قوربانى لیمۆى سینەى وازت بم) یان بڵَێت (بێوەژنە و دەستى دووە) وهتد.
لەمڕۆدا ئەركى هونەرمەندە لەڕێ ى هونەرەكەیەوە كەمێك ڕێزو حورمەت بۆ ئینسانەكان بگە ڕێنێتەوە نەك بێڕێزى و بێحورمەتى بە ئینسانەكان بكات ئەركى هونەرمەندە لە گەڵ ئینسانەكاندا هاوار بۆ ئازادى بكات دژ بە ستەم و نا عەدالەتى بوەستێتەوە دەنگ وهاوارى هونەرمەند دەبێ دەنگ و هاوارى خەڵكى بێت وقسەى سەرزارو نێودڵى خەڵك بێ ,گۆرگى دەڵێت (ئینسان موحتاجى بزەیە كە چیت لە دەست دێ بۆ ئینسان بیكە و درێغى مەكە)دە با هونەرمەندان چیدى درێغى نەكەین لێرە دا دەمەوێ ئەوە بڵێم كە نێوەرۆكى ئەم بەرهەمەى من هاوارى ئینسانە كانە بۆ ئازادى بۆ مافى ئینسان ,هاوارى ئینسانەكان دژبە ستەم و بێ دادى هەرلەبەر ئەم هۆیە یە كە هیچ دەزگاو كەناڵێك نەچووە ژێر بار ئەوەى كە سپۆنسەر بكات بۆ كلیپكردنى ئەم هاوارە ئەوە ئەگەر بەرهەمەكەم سوكایەتى و بێ حورمەتى بكردایە بە ئینسانەكان بە ژنان ..بە بێوەژنەكان ئەوە ئەگەر بەرهەمەكەى من بە باڵاى حیزب و دەسەڵات وسەركردە و هەڵبژاردن دا بوایە یان ئەگەر بەرهەمەكەى من ژنى وەك سیكس و لە زەت و لەش وكاڵا وێنا كردایە یان ئەوە ئەگەر بەرهەمەكەی من بەرهەمێكى عاتفى ساردو كرچ و كاڵ بوایە یا بەرهەمێكى فریودەرانە بوایە یا بەرهەمێك بوایە خەڵكى هەڵپەڕاندایەوهەڵفریواندایەئەوا ئە و دەزگاو كەناڵانە باشترین سپۆنسەرو كلیپیان بۆ دە كردم كە هەرگیز لە فەرهەنگى هونەرى مندا ئەمانە وجودیان نیە و نابێت هونەرى من بەدرێژاى مێژووى هونەریم هونەرێكى ئیستاتیكى ..ئینسانى ..چینایەتى ..شۆڕشگێڕى بوە ولە خزمەت ئازادى ئینسانەكان وخەڵكى هەژارو زەحمەتكێش و كرێكاردا بوە و لەخزمەت ژنانى ستەمكێش و مناڵانى بەش مەینەتدا بووە من هونەرمەندێكم نێو نەتەوەییانە بیر دەكەمەوە.. ئازارى هەرئینسانێ لەهە ركوێ ى بستە زەمینێكى ئەم دونیایەدابێت بە ئازارى خۆمى دەزانم شاعیر گە ورەى فارس شاملۆ گوتەنى(من ژانى هاوبەشم هاوارم كە)وەك گیڤارا گوتەنى(من خاكى هەموو وڵاتێ بەنیشتیمانى خۆم دەزانم وستەم لەهەركوێ بێ منیش لە وێم) من ئینسانم و ئینسانچێتى دەكەم ئەگەر ئیمكاناتى ماڵى و ئیعلامى بخرێتە ئیختیارمەوە ئەوا گۆرانى وسروودى ئینسانى وچینایەتى لەكوردستاندا جێكەوتە دەكەم لە نێو كۆمەڵگادا هەربۆیە دوا جار بڕیارم دا بەرهەمەكەم تەنها وەك دەنگ بڵاو بكەمەوە هاوارێك بۆ ئازادى هاوارى هەموانە باهە موان بەدەنگى بەرزهاواركەین..ئازادى..ئازادى...ئازادى.