کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوا تکا لە تاڵەبانی

Wednesday, 10/11/2010, 12:00


گوێمان ڕادێرا، مێشکمان پڕ بوو ، تواناکانمان هەمووی خستە ‌گه‌ڕ، بەڵام بەرهەمی ئەوەی کردمان و تێکۆشاین و بەڵێنیان پێداین وا دەرنەچوو ..
لە سەرەتای شۆڕشەوە ناڕازیی بووین، کە درێژەمان دا بە قوربانی ، زیاتر بەرنگار بووین و خۆمان خستە نێوان ژیانی مان و نەمان ، ئەو گوندەی لەجارێک سوتاو کاول بوو ، ئەوەی چەند رۆڵه‌یه‌کی خۆی بەخشی، چ دەستکەوتێکمان لەوەی لەسەرەتاوە پێدرابوو لە دوژمنمان ده‌ست دەستکەوت؟  لە سلێمانی و کەرکوک و دهۆک زیاتر دەستمان بەکوێ ڕاگەیشت . ئەم هەموو قوربانیی و زیانانە لەپای چی ؟.
تا سەدام مابوو ، وتمان گفتوگۆ ، وتمان سیاسەت ، وتمان هەموو شتەکان بە چەک ناکرێت . کاتێک سەدام نەما عەرەب پێویستی بەهەوێنی کورد بوو بۆ عێراقی عروبە ، بەچ نرخێکئێوه‌  ئەمەتان کرد ؟ . هیچ شتێک لەم جیهانەدا بێبەرامبەر نییە ! ، بەچ نرخێک، که‌ بێ دەستکەوت بۆ کورد  و به‌ قازانج بۆ خۆتان ئەنجامتان نا؟ .
کاتێک کودەتا شوومەکەی ١٤ تەموزی١٩٥٨ بەسەر شافەیسەلی دووەمدا کرا ، کورد لەگرمەی ڕابوون و هەستانەوە و کوردایەتیدا بوو ، ئێستا جگە لەگیانی حیزبایەتی و بێزار بوون ، هۆکاری بێ هیوابوون کێ لێی بەرپرسیارە ؟ .
ئێستا بەسەر ئەم هەموو هەڵە و تاوانی نیشتمانی و ئەوەی نەمان ویست کردتان . بەڵام هەر بەنەزانینی خۆمان لە چاوەڕوانیداین ، هەر خەم بۆ کورد بوون و کوردستان مان لەبوونماندایە . ناچارمان دەکات هیوایەکی نەزۆک بەئێوەی بێهەست بە نیشتمان و نەتەوە کە دوا داوایە و خەونی پێوە دەبینین، زانین ئەو هەڵوێستە هەنگاوەکانی پێش ئەوەی بنرێت بوونی نابێت و نابینرێت . ئەم هەنگاوە میژوییە گەلێک ده‌خاته‌ گەواهی و میژوویەک دەنرخێنێت.. پلە و پایە و سەرمایە چلکی دەستە هەڵوێستی نیشتمانی ئەو تروسکاییە بۆ هەتا هەتایە ناکوژێتەوە .
تاڵەبانی ئەو پلە و پایەی کە تۆ هەتە لەبەغدای تاوان ، جگە لەشەرمازاریی هیچ سه‌ره‌نجامێکی باشی لەسەر مێژوی کورد جێناهێڵیت.
لەبەردەمتا هەڵوێستێکی ئازایانە، میژوویانە، خۆکڕینەوە دەدرەوشیتەوە، بەم هەڵوێستە ئەوەی ئێوە لەدوا نێتی عەرەبی عێراقی داگیرکەر و خوێنمژ تێنەگەیشتووە ، تێیدەگات.!
وەرە دواپێگەت، کەجگە لەخزمەتکردن بە دوژمنان دەستبەرداری بە ، لەبەرامبەر ئەوەی کورد دەخوازێت.
پۆستی سەرکۆک کۆماریی، پەڕلەمانی تاوان ، جێگری سەرۆک وەزیران ، هەموو مێزی لگاوی دەسەڵاتی وەزیرو ناوەزیر لە بەغدادی تاوان ، وەرە بیبەخشە تەنها بە وشەیەک کە ئەوان لەوەڵامدا دەڵێن: نا . تاتەمەنی هەڵویست ماوە ، وەرە سەرپانتایی تەله‌فیزیۆنه‌کان و لەبەرامبەر گەل و نیشتمان و دوژمندا ، ئەوەی لەدەسەڵاتی حیزبی و کەسی هەتە داینێ ، لەبەرامبەر گەڕانەوەی دوا بستی دایکی نیشتمان و توڕدانی ئەوانەی لە ساڵی ١٩٣٢ بەدواوە لەسەرسکی کورد دەلەوەڕێن و خوێنمان دەمژن ، کە شەریفترین و بەنرخترین هەڵوێستە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە