حیزبی شیووعیش خه‌ڵک نانبڕدهکات
Monday, 04/02/2013, 12:00
له‌م ڕۆژانه دهنگوباسی نانبڕکردنی پۆلیسێک له‌لایه‌ن حیزبی شییووعییهوه بڵاوبۆته‌وه. ئه‌گه‌ر چی ئه‌م خه‌به‌ره وه‌ک نوکته دێته به‌رچاوی خوێنه‌ر، هه‌موو که‌س بۆی هه‌یه پێی پێبکه‌نێت به‌ڵام نوکته نییه وحه‌قیقه‌ته.
ئه‌ی ئه‌و بۆ نه‌یکات؟ بۆ پارتی ویه‌کێتی بیکه‌ن ئه‌و نه‌یکات، مه‌گه‌ر ئه‌وانیش له حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات نین؟ ئه‌ی ئه‌وه نییه وه‌زیرێکی ده‌هۆڵ وزوڕنایان له حکوومه‌ته‌که‌ی نێچیربهرزانی کارا وگوێڕایه‌ڵی ئه‌مری پارتی ووبنهماڵهیه.
هه‌رکه‌سێ باری ناله‌باری حیزبی شیووعی بزانێت وئاگاداربێت حه‌قیان ده‌داتێ.
ئه‌م حیزبه له‌مێژوویدا ئه‌وه‌نده هه‌ڵه‌ی کردووه ودووباره‌ی کردۆته‌وه خه‌ریکه له که‌م ئه‌ندامیدا له حزبایه‌تی ده‌که‌وێت که به‌لای که‌مه‌وه ده‌بێ پێنج هه‌زار ئه‌ندام بێت.
حیزبی شیووعی مێژوویه‌کی ڕه‌ش وشه‌رمه‌زاری له کوردستان وعیراق بۆ خۆی تۆمارکردووه. هه‌موو کاتێ پشتی له‌واقع ومیله‌ت کردووه ولهبهرژهوهندی ماوه‌یه‌کی درێژ له‌خزمه‌تی ڕووسیا به‌و بۆنه‌شه‌وه ڕووسیابوو. ماوه‌یه‌ک له‌سه‌ر داوا وبه‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی ڕووس دژ به‌گه‌لی کورد وبزووتنه‌وه‌ی ئازادی کوردستان هاوپه‌یمانی سه‌ددامی کرد وچه‌کی سه‌رشۆڕی هه‌ڵگرت.
ئه‌وه‌ی سه‌یره ئه‌مانه له مێژووی خۆشیان هیچ فێر نه‌بوون. دوای ئه‌و هه‌ڵه کوشندانه تاکوو ئێستاش دژ به گه‌لی کورد وهیوا وئامانجهکانیهتی. ئه‌وه‌تا جارێکی‌تر وچهندباره دژ به‌میله‌تی کورد له‌خزمه‌تی بنه‌ماڵه‌یه‌کی عه‌شایری دوواکه‌وتوو به‌سه‌رشۆڕی، بێحه‌یا وشه‌رم کارده‌کات.
پۆلیس فه‌رمانبه‌ره وله خزمه‌تی گه‌ل وئاسایش وئارامی کارده‌کات، زۆر ناڕه‌وا ونابه‌جێیه له سه‌ر ڕای جیاواز سزابدرێت ونانبڕبکرێت. به‌ڵام له‌و وڵاته‌ی بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتداره هه‌موو شتێک ڕێی تێدهچێت۰
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست