ئەگەر هەولێرییە رەمى كەن ئەمرى سەرۆكە
Monday, 28/02/2011, 12:00
ئەمە قسەى جەمال مورتكەیە لە شەڕەكانى ساڵى 1997 ى نیوان پارتىو یەكێتى كاتێك پێشمەرگەیەكى یەكێتى بەدیل دەگرن دواى ئەوەى دەبابەو تەیارەكانى توركیا هێرشیان كردە سەر ناوچەكانى یەكێتى لە سماقولىو هیرانو نازەنین. ئەو پێشمەرگەیە پێشمەرگەى ئیدارەى گشتى بوو، دواى ئەوەى پارتى بە دیلی دەگرن دەبێت بە دەمەقاڵیان لەوەى كامیان بیكوژن، بەڵام دواجار گروپێكى تر دێنو دەیبەن بە نیازى گۆڕینەوەى لەگەلأ دیلێكى پارتى لەلاى یەكێتى. كاتێك دەیبەنە هێڵەكانى دواوەى شەڕ جەمال مورتكە كە لەگەلأ ئەفسەرێكى تورك وەستاوە دەپرسێت ئەوە چییە؟ ئەمانیش دەڵێن دەیگۆڕینەوە. جەمال مورتكە دەڵێت ئەگەر خەڵكى هەولێرە رەمی كەن ئەمرى سەرۆكە، پێشمەرگەكەش دەڵێت من خەڵكى سلێمانیم، پێى دەڵێن ناسنامەكەت، بەڵام ناسنامەى پێ نابێت، ئەمجارە توركەكە دەڵێت ئەمە پەكەكەیە، بەهەزار حاڵو ناونیشان وازى لێ دێننو دەیهێننەوە هەولێر، دواى ماوەیەك گوڕینەوەكە رووى داو بەسەلامەتى هاتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست