خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ خوێندنه‌وه‌کانی به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان - به‌شی دووه‌م
Friday, 03/02/2012, 12:00
هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی بێ ره‌خنه بزوتنه‌وه‌یه‌کی مردووه! گۆڕان له سه‌ره‌تاوه به‌ر له‌وه‌ی وه‌ک لیستی په‌رله‌مانی، بزوتنه‌وه، حیزب له دایک بێ وه‌ک ره‌وتێکی ره‌خنه‌گریی رۆژنامه‌نووسی کاریگه‌ر له کۆمپانیای وشه‌و بلاوکراوه‌کانیدا و دوایی له ته‌له‌ڤزیۆنی که‌ی ئێن ئێن دا خۆی نواند‌و سه‌رنجی رووناکبیران و دوایی به‌شێکی گرنگی گه‌نجان و جه‌ماوه‌ری راکێشا. له تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌لبژرادنی دیمۆکراتیشدا ده‌رچوو-و ئه‌نجامێکی باشی له 25/7 دا به ده‌ستهێنا. تا ئێره جیاوازی گۆڕان له حیزبه‌کان و هێزه‌کانی ده‌سه‌لات ئه‌و هه‌لوێسته ره‌خنه‌ییه رادیکاڵه بوو که به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لات و دیارده‌کانی بێدادی و گه‌نده‌ڵی و تاوانکاری دژی خه‌لک هه‌یبوو. ئه‌مه واشی نێشان ده‌دا که گۆڕان خۆشی بیه‌وێ و ببێ به نموونه‌یه‌کی جیاوازی سیاسه‌تکردنی دیمۆکراتی مۆدێرنی ناحیزبیی. به‌رای من به‌رده‌وامی گۆران وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی و قه‌واره‌یه‌کی رێکخراوه‌یی جه‌ماوه‌ری دوای 26/7 تا ئێستا به به به‌رده‌وامی ئه‌و ره‌وته رهخنهییهو په‌ڕه‌پێدانی ده‌بوو، له دوو رووه‌وه:
1. یه‌که‌م ره‌وته ره‌خنه‌ییه‌که به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌لات ببێته به‌رنامه‌یه‌کی ستراتیژی ئاشکرای فه‌لسه‌فی، ده‌ستووری، په‌رله‌مانی، سیاسی ، جه‌ماوه‌ریی (شه‌قامیی) بۆ کۆتایپێهێنانی سیستمی ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌یی حیزبی سته‌مگه‌رو داگیرکه‌ر
2. ره‌وته ره‌خنه‌ییه رادیکالهکه ببێته پرینسیپیکی ئه‌خلاقی نه‌گۆڕو پراکتیسێکی ئازادی زامنکه‌ری راستگۆیی و روونکاریی (شه‌فافییه‌ت) له ناو خودی گۆران‌دا، واته وه‌ک چۆن گۆڕان ره‌خنه له ده‌سه‌لات ده‌گرێ به هه‌مان شێوه دلسۆزان و هه‌واداران و گۆڕانخوازان کێ بن و له هه‌رکوێ بن نه‌ک هه‌ر بتوانن به‌لکو هانبدرێن و ئاسانکاری بلاوکردنه‌وه‌و ده‌ربرینیان بۆ بکرێ تا ره‌خنه له گۆڕان و سه‌رکردایه‌تی و بیر‌و به‌رنامه‌و هه‌نگاوه‌کانی بگرن: ره‌خنه‌ی دلسۆزانه‌ی توند‌و گریانهێنه‌ر به پێی ئه‌و په‌نده کوردییه به‌رزه‌ی که ده‌لێ: دۆست ئه‌وه‌یه ده‌تگرێنێ، دوژمن ئهوهیهپێت پێده‌که‌نێ!
3. له لێکدانی ئه‌م دوو ڕێره‌وه‌دا گۆڕان شێوه‌یه‌کی نوێی خه‌باتی ناشاخیی، ناحیزبیی، نا شهخشپهرستیی و ناکهریزماچی و دهستهگهرخوازیی پێشکه‌ش بکا. ئه‌مه‌ش نابێ که هه‌موو بیر‌و وتاروکرداری نه‌بێته یه‌ک پرۆسه‌و له سه‌ر پرینسیپی دانراو وزانراو و پراوهکراو به‌رێوه‌بچێ و بناسرێته‌وه. واته هه‌موو قسه‌یه‌ک، راگه‌یاندنێک، به‌یاننامه‌یه‌ک، ههلوێستک و کردارێکی گۆڕان خێرا بناسرێته‌وه به وه‌ی که گه‌ر سه‌دی سه‌د نه‌بێ سه‌دی 50، 60، 70 و زیاتر‌و زیاتریش له وتار‌و ره‌فتارو کرداری حیزبی شاخی و هی ده‌سه‌لات جیا بکرێته‌وه. واته ئه‌م جیاکردنه‌وه‌یه به پێی ستانداردی ئه‌م سه‌رده‌می زانست و ته‌کنۆلۆجیایه بێت نه‌ک به پیی ستانداردی سه‌رده‌میکی کوردی ئێستا که ده‌سه‌لاتی به‌ربه‌ری و سه‌رسه‌ری کوردی بۆ چاخه‌کانی سفری بردۆته‌وه‌و ئامانجی یه‌که‌م و دوایی خزمه‌تکردنی گه‌ل و دروستکردنی تاکی ئازاد بێ نه‌ک بهدهستهێننا و خڕکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات به هه‌موو شێوازه‌کان.
زانست، دیمۆکراسی، یاسا، به‌ژه‌وه‌ندی خه‌ڵک 4. ئه‌و ستانداردانه‌ی که من له و چه‌ندین بۆنه‌دا جه‌ختم له سهرکردۆتهوه چوار ستانداردی بنه‌مایین:
1. زانست 2. دیمۆکراسی 3. یاسا 4. به‌های ئه‌خلاقی و پرۆفێشنالی نه‌گۆڕ که له خۆبه‌ستنه‌وه به چاکه‌و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لکدا خۆی به‌رجه‌سته ده‌کات.
بۆ هه‌ر هوڵوێست و تاقه قسه‌و راگهیاندنێکێش پێویسته ئه‌و چوار بنه‌مایانه به‌یه‌که‌وه نه‌ک به شێوه‌یه‌کی لێکداىڕاو له کار دابن.
بلاوبوونه‌وه‌ی به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان
5. پار ئه‌م کاته هه‌ر دوو رۆژ دوای به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان من سیمینارێکم هه‌بوو له له‌نده‌ن. ئه‌و کاته به‌یانه‌که‌ی گۆران حه‌ماس و هیوایه‌کی بێوێنه‌ی لای خه‌لکی کورد به‌رپاکردبوو به تایبه‌تی که له سه‌رده‌می سه‌ره‌تای راپه‌رینه ههڵجووهکانی (به‌هاری عه‌ره‌بی) دا، له ناکاو، به بێ پێشئامادهیی، وه‌ک په‌ندێکی ینگلیزی ده‌لێ: له ئاسمانی شینه‌وه که‌وته خوار. چێگه‌ی سه‌رسامی و شۆک بوو بۆ هه‌موو که‌س، دیاره زیاتریش بۆ ده‌سه‌ڵات له به‌ر ناوه‌رۆکه کورت و چرو توند‌و شێوه‌ی دارشتن و ده‌ربرینه زبر زهبروهشێنهکهی.
من ئه‌و کاته له دوو سێ رۆژی دوای بلاوبوونهوهیدا له کاتێکدا له‌لایه‌ن نووسه‌رانی دیاره‌وه به شۆرشگێرترین هه‌نگاو داده‌ندرا، به هێمنی ره‌خنه‌م له‌م هه‌نگاوه گرت و به مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌م له سه‌ر به‌هاری کوردی دانا.
ره‌خنه‌که‌ش له سه‌ر بنه‌ماکانی زانست و دیمۆکراسی و یاسا‌و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لکه‌وه بوو.
به‌لای منه‌وه بهیانننامهکه کارێکی هه‌له‌و هه‌له‌شه دیار بوو چونکه له‌وه نه‌ده‌چوو له ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی و شیکردنه‌وه‌ی زانستی هه‌لومه‌رجی خۆیی گۆران و هه‌لومه‌رجی بابه‌تی کوردستان وده‌وروبه‌رو جیهان و تێگه‌یشتنی سه‌ره‌تایی زانستی هۆکارو رێکارو پاشخان و پرۆسه‌ی شۆڕشه کۆمه‌لایه‌تییه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی دامه‌زرابێ.
گومانم هه‌بوو که گۆران بیه‌وێ و بتوانێ بۆ بهجێگهینادنی ناوه‌رۆکی ئه‌و به‌یاننامه کار بکا که ماوه‌ی سی مانگی بۆ دانابوو.
دووه‌میش ، وه‌ک بنه‌مای دیمۆکراسی، من گومانم هه‌بوو که ئه‌و به‌یاننامه ته‌نانه‌ت له ناو چوارچێوه‌ی خودی گۆرانێشدا ئه‌نجامی پرس‌و راو دایه‌لۆگ و بریاری به‌کۆمه‌لی دیمۆکراتی بێ، چونکه گۆران جگه له هاشوهوشی راگه‌یاندنه حیزبییه‌که‌ی و فراکسیۆنه فرامۆشکهرو فرامۆشکراوهکهی په‌رله‌مانی هیچ ستراکتورو وچوارچێوه‌یه‌کی دیمۆکراتی شه‌رعی بۆ بریارادنی سیاسی دروست نه‌کردووه.
بۆ ئه‌م گومانه‌م له کۆڕه‌که‌مدا چه‌ندین نموونه‌ی پێشوترم هینانه‌وه له وانه وه‌ره‌قه‌ی چاکسازییه‌که‌ی گۆران که ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی فراکستیۆنی خودی گۆران به وته‌ی خۆیان، لیی ئاگادار نه‌بوون.
جگه له‌وه‌ی له به‌یاننامه‌یه‌کی وا رادیکالیدا ده‌بوو پێشتر پرسورای لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ئۆپۆزئسیۆن و به‌شێکی فراوانی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی و رووناکبیران وخه‌لک وه‌رگیرابا. گومانم هه‌بوو که ئه‌مه‌ش نه‌کراوه و له دارشتن و ده‌ربریندا هه‌له‌شه‌یی پێوه دیار بوو و له‌وه ده‌چوو له بیر‌و کرداری یه‌کدوو تا چه‌ند که‌سێکی که‌م زیاتر نه‌بێ. جگه له‌مه‌ش دامێنه دیمۆکراتییه‌کانی ناوه‌رۆکی خودی به‌یاننامه‌که‌و کارکردنی لهوهدواشی ده‌بوو لێک بدرابایه‌وه: به چ هه‌قێک مافی دیمۆکراتی خه‌لک له هه‌بوونی په‌رله‌مان و ئه‌ندام پهرلهمانهکیان، به ئه‌ندامانی گۆرانیشه‌وه، ره‌ت ده‌که‌یه‌وه؟ چۆن بوونی حیزبی تر له په‌رله‌ماندا ههلدهوهشینیتهوهو پێشتر خۆت ناکشێییتهوه که باوه‌رت پێی نێێه؟ ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که په‌رله‌مانه‌که باشه یان مانه‌وه‌ی باشه، مه‌به‌ست شه‌رعییه‌تی ههلوهشاندنهوهکهیه. .
دوایی وه‌ک بنه‌مای سێیه‌م یاسا: هه‌موو ده‌سه‌لاتێک ده‌بێ سه‌رچاوه‌ی شهرعییهتئی ده‌ستووریی و یاسایی هه‌بێ و هه‌ر له‌و کاتێشدا ئامرازه‌کانی گۆڕین ده‌ستووریی و یاسایی بن. به‌یاننامه‌که‌ی گۆران هیچ بنه‌مایه‌کی ده‌ستووریی و یاسایی بۆ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌ت یان بۆ جێبه‌جێکردنی 'مهنعهکانی'؛ دیاری نه‌کردبوو. ئه‌مه به نیسبه‌ت رای ولاتانی دیمۆکراتی و یاسادارهوه گرنگی خۆی هه‌یه. گۆڕان وه‌ک هێزێکی سیاسی خاوه‌ن شه‌رعییه‌تی دیمۆکراتی له 25/7 له دایک بوو. فراکسیۆنه‌که‌ی هه‌ر چۆنێك بێ به هۆی هه‌لبژاردنی ئه‌و فراکسیۆنه‌وه کیانێکی سیاسی به ناوی گۆران ه‌وه هه‌یه که چۆته ناو سیستمی سیاسییه‌وه. مادام رێبازی کاری په‌رله‌مانی ئاشتیخوازانه‌شی هه‌لبژاردووه، یاسایی تر‌و دامه‌زراوه‌یی تر ده‌بوو که هه‌ر له ریگای فراکسیۆنه‌که‌یه‌وه داواکانی پێشکه‌ش کردبایه.
به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان که داوای هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت و په‌رله‌مان و هه‌لبژرادنی نوێی له سێ مانگدا کردبوو، روونی نه‌کردبۆوه ئه‌و بۆشایی ده‌سه‌ڵاته‌ی که دروست ده‌بێ چۆن پڕ ده‌کرێته‌وه. بۆشاییه‌کی زه‌ق و دیار‌و جێی گومانی گه‌وره که له به‌یاننامه‌که‌ی گۆران دا هه‌بوو بێده‌نگی بوو به‌رامبه‌ر سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم. ئه‌مه هه‌ر بێده‌نگییه‌کی سیاسی نه‌بوو به‌لکو بێده‌نگییه‌کی ره‌مزی پر مانا‌و ده‌لاله‌تی گه‌وره‌ش بوو: بۆچی هه‌موو شتێک هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و باسی سه‌رۆکایه‌تی بڤه بێ، ئه‌و سه‌رۆکایه‌تییه‌ی که له ئه‌ساسدا هه‌ر باوهرێشیان پێی نه‌بوو!
ئه‌مانه چه‌ند سرنجێک بوون له سه‌ره‌تای بلاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا. ئێستاش پاش تێپه‌ربوون سالێک به سه‌ر به‌یاننامه‌که‌دا کوا هه‌لسه‌نگاندنی زانستی بۆ ئه‌و به‌یاننامه‌یه؟ بۆ ئاکامه‌کانی، کاردانه‌وه‌کانی، کارکردنی له پرۆسه‌ی خۆپیشاندانه‌کان و چاولێکردنی نموونه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی؟
ئایا به راستی ئه‌م به‌یاننامه پێویست بوو؟ به سو‌و بوو؟ ئایا که‌موکوڕی و ئامانجی سه‌لبی و خراپی نه‌بوو؟ ئایا ناوه‌رۆکه‌که‌ی توندوتۆل و راست بوو یان وه‌ک شیشلدانێکی ده‌م کراوه ورده ورده له خۆیه‌وه خاو بۆوه؟ ئایا له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لک بوو و به‌هاری کوردستانی دروست کرد یان له باری برد؟ له به‌شیکی تردا هه‌لسه‌نگاندنی به‌یاننامه‌که له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی مێژوویی خه‌لکی کوردستان ه‌وه ده‌خه‌مه روو.
بەشی یەکەمبەشی سێیەم (سبەینێ بەشی سێیەم بڵاودەکرێتەوە)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست