کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یادی ئەنفالی سوورچێکان لە لایەن بنەماڵەوە

Tuesday, 18/06/2013, 12:00








نەک تەنها سەدام وحکوومەتەکانی عیراق کوردیان ئەنفال کردووە وهەوڵی لەناوبردنیان داوە ومەڕوماڵات ماڵی کوردیان بە ڕەوا وحەڵاڵ بینیوە، بنەماڵەی بەرزانیش لەم بوارەدا، لە کوشتن وتاڵانکردنی ماڵی کورد بێجگە لەوەی ئێستا دەیبینێن لە دزی بودجە وواردی گومرگ ونەوت، درێغ وتەقسیریان نەکردووە.
پێش حەڤدە ساڵ، واتا لە ١٦-٦-١٩٩٦لە گەرمەی شەڕی بودجە ودەسەڵات لە نێوان پوک وپدکدا پارتی هێڕشێکی گەورەی، بەچەکی قورس وهێزێکی زۆرەوە،هێڕشێکی گەورەی کردە سەر گوندی کەڵەکینی سوورچییەکان، بێجگە لە کۆمەڵکوژییەکی ناکوردانە ونامرۆڤانە پارتی ئەمری دابوو بە ئەنفالکردنی ئەو لادێ کوردنشینە وهەموو شتێکیان بە ڕەوا وحەڵاڵ لە قەڵەمدابوو. بنەماڵەی بەرزانی نیاز وبڕیاری لەناوبردنی سەرکردە وئاغاکانی سوورچێکانیان دابوو. ئەمەش لاپەڕەیەکی ڕەش وشەرمەزاری ترە لە مێژووی ئەم بنەماڵەیە وبەتایبەت مەسعودبەرزانی.
ڕاستە عەشرەتی سوورچی، کە عەشیرەتێکی گەورەیە ولەنزیک هەردوو شاری هەولێر وئاکری دەژین ونیویان بادینی ونیویان بە سۆرانی قسەدەکەن، چەکی حکوومەتی عیراقیان هەڵگرتبوو، ئەمەش من هیچ کاتێ لە گەڵیدا نەبووم، بەڵام لێرە پرسیارێک دێتە ئاراوە، بۆچی حیکمەت وڕەحمەتەکەی بەرزانی وعەفوی عامی موستەشار وسەرۆک جاشەکان ئەمانیشی نەگرتەوە، بەڵکوو بەعەکسەوە کەوتنە بەر دڕندەییەکی گەورەی پڕ کین وقین ونامرۆڤایەتی وڕووی حەقیقی وپیسی بنەماڵەی لە خۆ گرتبوو وبەئاشکرا پێوەی دیاربوو.
بۆچی بەدەیان سەرۆک چاشی موجرم وخۆفرۆش ودەستیان سووربوو بە کوشتنی دەیان ژن ومنداڵ ولاوی کورد کران بە کوڕی مەلا مستەفا ومووچەیان لە شەهیدانی خەبات وسەنگەردا زۆرترە، بۆچی زێبارێکان کە گەورەترین وبەهێزترین جاشیان هەبوو، زۆربەی لادێکانی کوردستان بە دەستی ئەوان سووتاوە ووێران وئەنفالکراوە پاداشکران وپۆستی وەزارەتی دەرەوەی عیراقیان پێبەخشرا بەڵام سوورچییەکان بەو شێوەیە دڕندانە سزادران ؟
نەک چونکە ئەمان لە هەموان زیاتر بۆ کورد وبزووتنەوەی کوردایەتی زەرەرمەندبوون، بەڵام تەنها لە بەر هۆیەک ئەویش سەردانەواندنە بۆ بنەماڵە وکارنەکردنە لە خزمەتیان. بنەماڵە لە سەرەتای حوکمیان وئێستاشی لە گەڵدابێت هەوڵی لووتشکاندن وبەکۆیلەکردنی هاموانیان داوە، کێ بەو کەماسییە ڕازیبووە وئەوەی قەبووڵکردووە، گرنگ نییە چەند کوردی کوشتبێت وچەند خراپە کارەی ئەنجامداوە ئەوە دڵسۆزە بەڵام سوورچییەکان بەم مەرجە ڕازینەبوون وقەبووڵی کۆیلایەتییان نەکرد کەوتنە بەر تیرۆر ورك ودڕندایەتی بنەماڵە. هەر بۆیەش هەمیشە هەوڵی کپکردنی دەنگە ئازادەکان دەدرێت وئازادیخوازان وگۆڕانخوازانیش بە تابووری پێنجەم وخاین لە قەڵەم دەدرێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە