کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


قسه‌کانی مه‌سعود با‌رزانی سه‌دام حسێنم بیر ده‌خاته‌وه!‌

Friday, 24/04/2009, 12:00

1898 بینراوە


کاتێك گوێم له‌ ووته‌که‌ی مه‌سعود با‌رزانی ده‌بێت، که‌ زۆر جار دووباره‌ی ده‌کاته‌وه‌،‌‌ که‌ گوایه‌ ئه‌وان به‌خوێن ده‌سه‌ڵاتیان ده‌ست که‌وتووه و هه‌ر به‌ خوێنیش وازی لێده‌هێنن،‌ یه‌کسه‌ر قسه‌که‌ی سه‌دام حسێنم بیر ده‌که‌وێته‌وه‌ که‌ هه‌موو جارێك ده‌یووت: من عێراق به‌جێناهێڵم که‌ به‌جێشم هێشت ده‌بێ هه‌ر ئه‌رزی ڕه‌ق بمێنێته‌وه‌. جا لێره‌دا ده‌ر ئه‌که‌وێت که‌ سه‌دام و مه‌سعود زۆر له ‌یه‌ك ده‌‌چن، به‌ڵکو دوو دیوی یه‌ک پاره‌ی قه‌ڵبن. سه‌ددام چه‌ند عێراقی خۆش ده‌ویست، مه‌سعودیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ کوردستانی خۆش ده‌وێت، چونکه‌ ئه‌گه‌ر یه‌کێك به‌ڕاستی سه‌رۆك بێت و ووڵاتی خۆی خۆشبوێ به‌م جۆره‌ بیر ناکاته‌وه‌ و ناوی خوێن ڕشتن ناهێنێت و ده‌بێ ئاماده‌ بێ‌ ده‌سه‌ڵاتیش به‌جیبهێڵێ بۆ که‌سانی تر، به‌ تایبه‌تی که‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردندا بێت. دوای ئه‌وه‌ مه‌سعود با‌رزانی ڕاست ناکات و به‌خوێن ده‌سه‌ڵاتی ده‌ست نه‌که‌وتوه‌، من به‌و ‌ئاواته‌وه‌م ڕووی تێبکه‌م و پێی بڵێم: ئه‌رێ تۆ هه‌ر ئاغا بویت و له ‌که‌ره‌چ و تاران و هه‌نده‌ران پاڵت داوه‌ته‌وه،‌ که‌ی فیشه‌کێکت بۆ ئه‌م میلله‌ته‌ ته‌قاندووه،‌ مه‌گه‌ر هه‌ر بۆ جوانی تفه‌نگت کردبێته‌ شانت! که‌س له ‌کوله‌که‌ی ته‌ڕیشدا ناوی پارتی له ‌بیر نه‌ما بوو، تۆش پیاوه‌ به‌رزه‌کانت ته‌حسین شاوه‌یس و کورد کوژه‌کان بوون، که‌ ڕاپه‌ڕینیش بوو میلله‌ت خه‌ریکی ڕزگارکردنی که‌رکوك بوو که‌چی تۆ خه‌ریكی دابه‌شکردنی قه‌سره‌کانی سه‌ڵاحه‌ددین و سه‌ری ڕه‌ش بوویت، مه‌گه‌ر بۆ براکوشتن خوێنت ڕشتبێت! هه‌رچی مانای دیموکراتیه‌تیش هه‌بێ نایزانی، چونکه‌ تۆ یه‌که‌م که‌س بوویت که‌ مه‌ره‌که‌به‌که‌ت ته‌زویر کرد، له‌ دزی و ڕاوه‌ڕووتیشدا له ‌پێش هه‌موانه‌وه‌ ده‌ستت گرت به‌سه‌ر داهاتی میلله‌تدا له‌ برایم خه‌لیل، و هه‌موویت نارد بۆ بانکه‌کانی ده‌ره‌وه‌ به‌ ناوی خۆت و بنه‌ماڵه‌که‌ته‌وه‌؛ بۆ کورسی ده‌سه‌ڵاتیش ئاماده‌ بوویت که‌ به ‌به‌رچاوی دنیاوه‌ ده‌ست بنێیته‌ نێو ده‌ستی سه‌دامه‌وه‌ و ده‌بابه‌کانی بهێنیته‌وه‌ هه‌ولێر. جگه‌ له‌وه‌ش چه‌ندین جار ده‌ستی سوپای تورک‌و پاسدارانی ئێرانت گرت‌و هێناتنه‌ سه‌ر کوردستان. به‌ڵام له‌ به‌دبه‌ختی کورد به‌ختی تۆ چاکی هێناو جه‌‌لال تاڵه‌بانی سووك و چرووك، که‌ پیشه‌ی هه‌ر تنازل کردنه‌ بۆ دوژمنان، بۆ تۆش ته‌نازلی کردو کوردستانی وه‌ك هێلکه‌یه‌کی پاكکراو پێشکه‌ش کردیت و خۆیشی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تیی خۆی پشتی کرده‌ میلله‌ت و که‌وته‌ خزمه‌ت کردنی دوژمنه‌کانی کورد، ئیتر له‌و کاته‌وه‌ خۆت و بنه‌ماڵه‌که‌ت ده‌ستتان گرتووه‌ به ‌سه‌ر سامان و کورسی ده‌سه‌ڵاتدا و نیازتان نییه‌ بۆ سه‌د پشتیشتان وازی لێبهێنن، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌دام هه‌ر خۆی و دوو کوڕه‌که‌ی بوون ئه‌وا ئێوه‌ خوا قڕتان تێبخات، هێنده‌ زۆرن له‌ ژماردن نایه‌ن! له ‌زۆرداریشدا سه‌ددام، له‌ چاو ئێوه‌دا، به‌ حه‌وت ئاو شۆراوه‌ته‌وه‌، هه‌ر بۆیه خه‌ڵک‌ ناچارن بڵێن: سه‌د ڕه‌حمه‌ت له‌ کفن دزی پێشوو.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)