کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم پەیوەندی بەدژایەتی شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان و بەشەكانی تری كوردستانەوە هەیە

Tuesday, 02/07/2013, 12:00

1518 بینراوە






د. فایەق گوڵپی؛
"درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم پەیوەندی بەدژایەتی شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان و بەشەكانی تری كوردستانەوە هەیە"


سیاسەتمەدار و چالاكی بواری چالاكیە سیاسی و مەدەنیەكان بەرێز دكتۆر فایەق دوێنی شەو بەشداری بەرنامەیەكی سپیدە تیڤی بوو و سەبارەت بە درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم و ئەو بڕیارە نایاسایی و نادەستوریانەی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە دوو رۆژی پێش ئێستا دەریكردبوو ئاخاوت و تیشك خستە سەر هۆكاری درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و ئاماژەی بەوە كرد كە دووهۆكارێكی سەرەكی رۆڵیان لەم بڕیارەدا هەیە، یەكەم هۆكار ناوخۆییە و ئەو تریشیان هەرێمیە.
د. فایەق ووتی:"بەدەركردنی ئەو دوو یاسایە پەرلەمانی كوردستان رۆژێكی رەشی لە مێژووی خەباتی پەرلەمانی و یاسایی لە هەرێمی كوردستاندا بۆ خۆی تۆمار كرد. لەبەر ئەوەی ئەو دوو یاسایە هیچ مۆبەرێزاتێك نەبوو بۆ دەركردنیان. لە راستیدا بەدرێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان یان بەدرێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كورستان ناتوانین كێشەكانمان چارەسەر بكەین و لەو قەناعەتەشدا نیم كە چارەسەری كێشەكانمان بەدرێژكردنەوەی ئەم دوو یەكە ئیمكانی هەبێت. كێشەی ئێمە ئەوەیە كە گەندەڵی هەیە، نادادپەروەری هەیە، عەدالەتی كۆمەڵایەتی هەیە و .... ئەوەی پەرلەمانی كردی قوڵكردنەوەی گەندەڵی و پێشلكردنی یاسا و ژێرپێخستنی ئیرادەی خەڵك و رەشبینكردنی خەڵك بوو بەم دوو حزبە دەسەڵاتدارە. بۆیە دەبێت ئۆپۆزسیۆن و خەڵكی رۆشنبیر و شەقام و سیاسەتمەدار و چاودێرانی سیاسی، رێگە نەدەن ئەم هەڵە گەورەیەی دەسەڵات هەروا بەئاسانی بڕوات، وەكو هەڵەكانی تریان كە رۆێشتووە و كارێكیان كردۆوە رەوشی سیاسی و حكومڕانی لە هەرێمی كوردستاندا كەوتووەتە قەیرانێكی گەورەوە كە لەلایەن دۆستەكانمانەوە لە جیهاندا لەكەدار بووە و لەلایەن خەڵكی كوردستانیشەوە رەفز كراوە. خەڵك ئێدی دیفاع لە حكومەت ناكات، دیفاع لە پەرلەمان ناكات، لەبەر ئەوەی ئەو شتەی پەرلەمان كردۆیەتی زەوتكردنی ماف وئازادایەكانی خەڵك بوو. خەڵك تەوقۆعی ئەوەیان دەكرد كە پەرلەمان داكۆكی لە یاسا بكات، یاسای باش دەركات، چاودێری حكومەت بكات و رێگە لە پێشلكاری یاسایی بگرێت، بەڵام بەداخەوە، پەرلەمان خۆی كەوتە هەڵەیەكەوە ئەویش لەژێر كاریگەری حزبە دەسەڵاتدارەكانەوە بوو.

گوڕانكاری لە دەستوردا هیچ پەیوەندیدار نییە بە بوون و نەبوونی سەرۆكی هەرێمەوە

د. فایەق لەوەڵامی ئاخۆ پرسی دەستور چەندە پەیوەندی بە سەرۆكی هەرێمەوە هەیە دەڵێت:"دەستور پەیوەندی هەیە بەو لێژنەیەوە كە رەشنووسی دەستوریان ئامادە كردووە، پەیوەندی بەپەرلەمانەوە هەیە و پەیوەندی بەجەماوەریشەوە هەیە كە ریفراندۆمی لەسەر بكات، واتا لە هیچ شوێنێكدا سەرۆكایەتی هەرێم یا خۆد سەرۆكی هەرێم زەروری نییە بۆ ئەوەی كە بڕیارێك لەسەر دەستوری بدات. ئەوەی لە رابردوودا بینیمان، ڕەشنووسەكەی دەستوری هاتووتە پەرلەمان و پەرلەمانیش مۆناقشەی لەسەر كرد و دەنگی لەسەردا و تەواوی كرد و خستیە مەرحەلەی ریفراندۆمەوە. ئەگەر ئێمە ساڵی 2009 بێرینەوە بیری خۆمان، تەقریبەن شتێكی وەكو ئەمڕۆ كرا بۆ تێپەڕاندنی دەستور، دەستورەكە كەم و كوڕی زۆر تێیایە، دەستورێكی نادیموكراتە، كۆمەڵێك بەندی تێدایە كە رێگرن لە چالاكی سیاسی و رۆشنبیری و دیموكراتی و جەماوەریەكان ... لەبەر ئەوەش دەبێت بگوڕدرێن. گوڕانكاری لە دەستوردا هیچ پەیوەندیدار نییە بە بوون و نەبوونی سەرۆكی هەرێمەوە. واتا دەیانتوانی ئەو كەم و كوڕیانەی هەبوو سەرڕاست بكرێتەوە و بخرێتە بەردەم خەڵك و خەڵك ریفراندۆمی لەسەر بدات.

درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكی هەرێمی بۆ بەجێهێنانی ئامانجەكانی داگیركەرانی سەر كوردستانە

لەسەر هۆكارە سەرەكیەكانی درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانیش گوڵپی بەم شێوەیە هۆكارەكانی خستەڕوو:"بە قەناعەتی من، درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم و دەركردنی بڕیارێكی بەم شێوەیە نادیموكراتی و نادەستورییە لە پلەی یەكەمیندا، پەیوەندی بە دەسەڵاتی پارتی و یەكێتیەوە هەیە لە هەرێمی كوردستان و ئێراق. یەكێتیەكان پێیان باشە لەم ماوەیەدا پارتی سەرۆكایەتی هەرێمی بەدەستەوە بێت، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیك و راستەوخۆ سەرۆكایەتی ئێراق بگەڕێتەوە بۆ یەكێتی. مەسەلەیەكی تری گرنگ ئەوەیە ئێمە دەیبینین كە سەرۆكایەتی هەرێمی ماوەی مانگێك زیاترە نزیكەی سێ هەزار پێشمەرگەی بردۆتە سنوری رۆژئاوای كوردستان و ئابلۆقەیەكی ئابوری لەسەر رۆژئاوای كوردستان داناوە و تەدەخۆلاتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی سەرۆكی هەرێمەوە لە گەڵ حكومەتی توركیا و لە گەڵ هەندێك لایەنی تری ناوچەكە دژی تێكۆشانی رەوای گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان بەردەوامە و بەڕێوە دەبردرێت، لەوانەیە یەكێك لەو مۆبەرێڕاتانەی بۆ ئەوەی سەرۆكی هەرێمی بمێنێتەوە بۆ ئەمەیە ئەو پلانەی كە دژایەتی شۆڕشی پارچەكانی تری كوردستان دەكات بەردەوام بێت تا ئامانجی داگیركەرانی كوردستان بهێنێتە دی.
لەبەشێكی تری ئاخاوتنەكانیدا چالاكڤانی سیاسی و سیاستمەداری كورد د.فایەق گوڵپی، ئەوەشی ووت لەم ماوەیەدا یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەم لە ناڵەكەیدا و هەمیش لەبزمارەكە، واتا هەم هەوڵیدا دەنگە ناڕازیەكانی جەماوەر لەدەوری خۆی كۆبكاتەوە و وا نیشان بدات كە دژی تەسەرۆفاتەكەی پارتیە و هەمیش بەم شێوەیە هەندێك تەعویزاتی لەپارتی وەرگرت بۆ مانەوەی هاوسەنگی هێزی خۆی لەهەرێمی كوردستان و ئێراق و ناوچە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)