ئه‌گه‌ر شۆڕشمان پێ نه‌کرێت ، شۆڕشمان پێ تێک ده‌درێت
Friday, 22/04/2011, 12:00
(وه‌ڵامێک بۆ سیامه‌ند موهته‌دی)
گه‌لی کورد هه‌ر دوچاری داگیراوی و چه‌وسانه‌وه‌نه‌بۆته‌وه‌له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه‌به‌ڵکو هه‌وڵی شێواندنی هه‌موو ڕاستیه‌کانیشی دراوه ، یه‌کێک له‌و شێواندنانش ناوهێنانی ئازادیخازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بووه‌به ووشه‌کانی "تیرۆریست ، موخه‌ریب ، دژه‌شۆڕش ، مافیا ، ئاژاوه‌گێڕ ، ...هتد " .
هه‌رکاتێک دوژمن ئه‌و گوتانه‌ی به‌کار هێنابێت ئه‌وا ژماره‌یه‌ک کوردی گرێ‌دراو به‌داگیرکه‌رانه‌وه‌هه‌مان گوته‌یان دووباره‌کردۆته‌وه‌و ئه‌م دووباره‌کردنه‌وه‌یه‌ش هه‌م بووه‌به‌مه‌عنه‌ویاتێک بۆ داگیرکه‌ره‌که‌و هه‌م کاریگه‌ری خراپیشی له‌سه‌ر به‌شێک له‌کۆمه‌ڵگا به‌جێ هێشتووه، ئه‌گه‌ر له‌ڕابردوودا که‌سانی وه‌کو عیسا پژمان ئه‌م ڕۆڵه‌یان بۆ داگیرکه‌ران گێڕابێت ئه‌وا له‌ڕۆژگاری ئیمڕۆشدا که‌سانی وه‌کو سیامه‌ند موهته‌دی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن . له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌هه‌میشه‌له‌هه‌وڵێ تێکدانی شۆڕشی کوردان‌دا بوون .
سیامه‌ند موهته‌دی ده‌ڵێت { لە سەرانسەری مێژوی خەباتی پێ کاکا دا، ئامرازکردنی هەستی نەتەوەۆپەرەستیێکی فەناتیک بۆ مەبەستی پێکهێنانی رێکخراوەێکی شێوە مافیایی، وەکوو جەوهەری چالاکیەکانی ئەم پارتە خۆی دەنوێنێ } .
له‌چاوی سیامه‌ند موهته‌دیه‌وه‌نکۆڵیکردن له‌زمانی کوردی و ناوهێنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌تورکی شاخاوی و جینۆسایده‌کانی دێرسیم و زیلان و ئارارات و هه‌زاران گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ مافیایی نییه‌که‌به‌سه‌ر کوردان‌دا هاتووه‌له‌باکووری کوردستاندا ، لێ به‌ڵێ خاوه‌ن ده‌رکه‌وتن له‌ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و هێنانه‌مه‌یدانی ملیۆنان که‌س به‌شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه‌و ئاشکراکردنی ڕاستیه‌کانی دوژمن بریتییه‌له‌کرده‌وه‌ی مافیایی !!
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ناو و لیستی ته‌واوی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ئاشکرا بوو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 12-حوزه‌یران له‌تورکیا و باکووری کوردستاندا ، لایه‌نی کوردی به‌شێوه‌یه‌کی دیموکراتیانه‌کاندیده‌سه‌ربه‌خۆکانی خۆی ئاشکراکرد ، ده‌وڵه‌تی تورکیش به‌شێوه‌یه‌کی مافیایانه‌ڕێگری له‌خۆ کاندید کردنی ژماره‌یه‌ک له‌پاڵێوراوه‌کورده‌کان کرد .
پێویسته‌له‌ئاغای موهته‌دی بپرسین : ئایا هه‌ڵبژاردنی ئه‌و پاڵێوراوانه‌وه‌کو هه‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌رستی فاناتیک وه‌هایه‌و ده‌چێته‌خانه‌ی مافیاگه‌رییه‌وه‌یاخود ڕێگریکردنه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی تورک له‌و پاڵێوراوانه‌نیشانه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و مافیاگه‌رییه؟
پاشان ئاغای موهته‌دی ده‌ڵێت {ئەم توندڕەوییە تەنانەت لە بواری پەیوەندی گرتن لەگەڵ دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستانیشدا (دەوڵەتی ئەسەدی باوک و رژیمی ئیسلامی ئێران و دەوڵەتی بەعسی عێراق) ڕەچاوە کراوە. بۆ وەدەرخستنی جەوهەری ئەم پەیوەندیانە و ڕۆانینیان بۆ بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی، تەنیا پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پێ کاکا، چ ئەوکات کە لەگەڵ دەوڵەتی ئێران پەیوەندی هەبوو و چ ئەوکاتەی که لەگەل دەوڵەتی سوریە لێکهاڵابون، بە بێ هیچ گرفتێک و تەنانەت بە یارمەتی هاسانکارییە دەولەتییەکان، بە دەنگی بەرز درۆشمی سەربەخۆیی کوردستانی بەرز کردبۆوە، لە حاڵێکدا پارتە ناوخۆییەکانی هەر دو پارچەکە لەبەر داوای دێمۆکراسی و مافی شارۆمەندی بەرابەر زۆرترین زەبر و زەنگیان لەسەر بوو }.
لێره‌دا ئاغای موهته‌دی ده‌ردی دڵی خۆی به‌یان ده‌کات و نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه‌که‌هێزێکی کوردی به‌بێ هیچ حسابکردنێک بۆ داگیرکه‌ران بیری سه‌ربه‌خۆیی له‌مێشکی هه‌ر تاکێکی کورددا شه‌تڵ کردووه‌و له‌م پێناوه‌شدا ترسی له‌هیچ زه‌بر و زه‌نگێکی داگیرکه‌ران نه‌بووه.
پێویسته‌ئه‌وه‌به‌بیری ئاغای موهته‌دی بهێنرێته‌وه‌که‌که‌سی شۆڕشگێڕ ده‌بێت خاوه‌ن بڕیار بێت و له‌م پێناوه‌شدا هه‌م موداخه‌له‌بکات له‌مێژوودا و هه‌م ویسته‌کانی داگیرکه‌ریش پوچه‌ڵ بکاته‌وه‌نه‌ک له‌هه‌وڵی ڕازیکردنی داگیرکه‌ردا بێت و بۆ خاتری ڕازیکردنی داگیرکه‌ر هه‌موو به‌هایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ژێر پێ بخات . ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه ئاسانکاری بۆ په‌که‌که‌کراوه‌ئه‌ی هاوپه‌یمانی تورکیا و ئێران و سوریا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌که؟ ئه‌ی بۆچی له‌سه‌رده‌می لایه‌نه‌کلاسیکیه‌کاندا ئه‌و جۆره‌هاوپه‌یمانییه‌ی داگیرکه‌ران ساز نه‌ده‌کرا ؟
له‌به‌شێکی دیکه‌دا سیامه‌ند موهته‌دی ده‌ڵێت { کاتێک سەیری مێژوی هەڵسوکەوتی پێ کاکا لە ناوخۆی کوردستان دەکەین، دەبینین کە هەر لە سەرەتای دامەزرانییەوە لە کوردستانی باکور، بەرامبەر بە سەرجەم دەنگە جیاوازەکان وەستاوە و بەرەو کپکردنیان هەنگاوی ناوە } .
لێره‌دا چه‌واشه‌کارییه‌کی زۆر به‌گوته‌کانی ئاغای موهته‌دییه‌وه‌دیاره، چونکه‌به‌ر له‌دامه‌زراندنی پ‌ک‌ک ته‌نها یه‌ک ده‌نگی جیاواز به‌دی ده‌کرا له‌باکووری کوردستاندا ، ئه‌و ده‌نگه‌ش بریتی بوو له‌نکۆڵیکردن له‌خودی کوردبوون ، که‌سایه‌تی مرۆڤی کورد به‌جۆرێک تێکشکابوو که‌شه‌رمی ده‌کرد به‌خۆیشی بڵێت کوردم و هه‌موو شانازییه‌کی ئه‌وه‌بوو که‌وه‌کو تورکێک قبووڵ بکرێت ، ئه‌وه‌ی که‌کپکرا بریتی‌بوو له‌و ده‌نگه‌جیاوازه‌و کوشتنی ئه‌و ئه‌قڵیه‌تی خۆ به‌که‌مزانینه‌ی مرۆڤی کورد . ئه‌نجامی کوشتنی ئه‌و ئه‌قڵیه‌تی خۆ به‌که‌مزانینه‌ش بوو که‌ئیمڕۆ به‌ملیۆنان که‌س ده‌ڕژێنه‌شه‌قامه‌کان و به‌رامبه‌ر به‌دڕنده‌ترین داگیرکه‌ری کوردستان ده‌وه‌ستنه‌وه ، ئه‌نجامی له‌باربردنی ئه‌و ده‌نگی خۆ به‌کورد نه‌زانینه‌بوو که‌ئافره‌تان شان به‌شانی پیاوان هه‌موو مه‌یدانه‌کانیان پڕ کردۆته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌غه‌یری ئه‌و ده‌نگه‌جیاوازه‌ده‌نگێکی دیکه‌هه‌بووه‌ئه‌ی بۆچی میلله‌تێک شه‌رمی ده‌کرد خۆی به‌کورد بزانێت ؟
پاشان ئاغای موهته‌دی چه‌ندین درۆ ده‌هۆنێته‌وه‌و ده‌ڵێت :-
درۆی یه‌که‌م { کاتێک کە بارەگاکانیان لە سوریە بوو، به چاوقوچاندن بەسەر رۆژئاوای کوردستاندا دروشمی "باکور، باشور، رۆژهەڵات، یەک خەبات و یەک وڵات" یان بەرز کردەوە و هەمان هەڵسوکەوتیان دەرحەق به پارتە جیاوازەکانی ئەم پارچەیەی کوردستان دوپات کردەوە } .
درۆی دووه‌م { لە ١٩٩٥ زاینی‌دا لەگەڵ پارتی بەشەر هاتن و چەند ساڵ دۆاتر لەگەل یکێتی نیشتمانی کوردستان } .
درۆی سێ‌یه‌م { پێ کاکا پارتەکانی کوردستانی رۆژهەلاتیشی لەم سیاسەتە شەرخۆازانەیە بێ بەش نەکرد } .
پێویست به‌وه‌ده‌کات که‌هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م درۆیانه‌ی ئاغای موهته‌دی بکه‌ین و به‌بیری بهێنینه‌وه‌که‌هه‌م له‌ڕۆژهه‌ڵات و هه‌م له‌ڕۆژئاوای کوردستان نه‌ک په‌که‌که‌سه‌نگه‌ری له‌هیچ لایه‌نێکی کوردی نه‌گرت به‌ڵکو ئه‌وه‌خودی لایه‌نه‌کان بوون که‌هه‌م میلله‌تیان فه‌رامۆش کردبوو و هه‌م ناڕه‌حه‌تیش بوون به‌وه‌ی که‌لایه‌نێکی دیکه‌خاوه‌ندارێتی له‌کوردان بکات له‌و دوو پارچه‌یه‌ی کوردستان ، ته‌نانه‌ت له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا خودی لایه‌نه‌کلاسیکیه‌کان سه‌نگه‌ریان هه‌م له‌یه‌کتری ده‌گرت و هه‌م له‌هاوسه‌نگه‌رانی ڕابردووشیان ، نموونه‌ی هه‌ره‌به‌رچاویش سه‌نگه‌رگرتنی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌له‌هه‌مبه‌ر یه‌کتری و چه‌قۆ وه‌شاندنی ئۆردوگاکانیش له‌به‌رامبه‌ر هاوسه‌نگه‌ره‌کانی خودی خۆیان .
ئه‌نجامی خاوه‌ن ده‌رکه‌وتنی په‌که‌که‌له‌و دوو پارچه‌یه‌ی کوردستان بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌نه‌ته‌وه‌که‌شمان ئه‌و هێزه له‌ئامێز بگرێت و پێشوازیشی لێبکات ، هه‌رچی ده‌رباره‌ی باشووری کوردستانیشه ته‌نها ئه‌و گوته‌یه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌لمێنه‌ری هه‌موو ڕاستیه‌کانه‌که‌گووتی " له‌به‌ر خاتری ده‌وڵه‌تی تورک 3500 پێشمه‌رگه‌ی خۆمان به‌کوشت داوه " .
ئه‌نجامی شه‌ڕخوازی په‌که‌که‌نه‌بوو که‌لایه‌نه‌کلاسیکیه‌کان ئۆردوگانشین کران به‌ڵکو ئه‌نجامی بڕوا به‌خۆ نه‌بوون و سپاردنی میلله‌ت به‌چاره‌نووس بوو ، هێزێکیش ئه‌گه‌ر بڕوای به‌خودی خۆی نه‌بێت و میلله‌ت به‌چاره‌نووس بسپێرێت ئه‌وا هیچ کاتێک له‌ناو میلله‌تدا جێگه‌ی نابێته‌وه، که‌پێویست به‌هێنانه‌وه‌ی دوو نموونه‌ده‌کات له‌سه‌ر ڕاستی ئه‌م گوته‌یه:
نموونه‌ی یه‌که‌م :- کاتێک بنکه‌و باره‌گاکانی حیزبی دیموکرات له‌قه‌ندیل بوو ، ڕۆژانه‌له‌لایه‌ن گوندنشینه‌زه‌حمه‌تکێشه‌کانی بناری قه‌ندیله‌وه‌ناڕه‌زایه‌تیان له‌دژ نیشان ده‌درا تا ناچار به‌چۆڵکردنی چیای سه‌ربڵندی قه‌ندیل کران ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و گوندنشینانه‌ی که‌حیزبی دیموکراتیان وه‌ده‌رنا ئێسته‌به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک په‌که‌که‌له‌ئامێز ده‌گرن ، ئه‌نجامه‌که‌شی خاوه‌ن ده‌رکه‌وتنی په‌که‌که‌یه‌له‌و گوندنشینانه.
نموونه‌ی دووه‌م :- گونده‌کانی زڕگوێز و زڕگوێزه‌ڵه که‌باره‌گای کۆمه‌ڵه‌کانی لێیه، تا ئێسته‌چه‌ندین جار له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ئه‌و دوو گونده‌وه خۆپیشاندان ئه‌نجام دراوه‌دژ به‌کۆمه‌ڵه‌کان و خوازیاری ده‌رچوونی ئه‌م هێزانه‌ن له‌گونده‌کانیان . که‌چی له‌کۆتای ساڵی 1999دا کاتێک هێزه‌کانی یه‌کێتی له‌سه‌ر داوای ده‌وڵه‌ته‌کانی ئێران و تورک هێرشیان کرده‌سه‌ر گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌له‌چیای قه‌ره‌داغ هه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و دوو گونده که‌دژ به‌کۆمه‌ڵه‌کان خۆپیشاندان ده‌که‌ن خۆیان کرده‌قه‌ڵغانی پاراستنی په‌که‌که‌و ئاماده‌بوون که‌سه‌ر و ماڵی خۆیان بکه‌نه‌فیدایان . بڕوانه‌ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه:-
http://www.knewsdaily.org/Direje.aspx?Jimare=59&Cor=Hewal http://rojhelattimes.org/read.php?id=2768 http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=9265 پێده‌چێت سیامه‌ند موهته‌دی له‌لایه‌ن یه‌کێک له‌ده‌زگا جاسوسیه‌کانی داگیرکه‌رانه‌وه‌هاندرابێت بۆ بینینی ئه‌و ڕۆڵه‌ی که‌له‌ڕابردوودا به‌که‌سانی وه‌کو مه‌لای خه‌تێ و ئه‌نینۆ و عیسا پژمان سپێردرابوو ، چونکه‌ئاغای موهته‌دی وه‌کو نوێنه‌رێکی داگیرکه‌ران پێشنیار بۆ حکومه‌تی هه‌رێم ده‌کات تاوه‌کو به‌هانای به‌عسی عه‌فله‌قی سوریاوه‌بچێت و هاوپه‌یمانێکی تۆکمه‌دروست بکات هه‌م له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ری تورک‌دا و هه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ندێک لایه‌نی کوردی‌دا به‌دژی پارتی کرێکارانی کوردستان و ڕێگه‌ی ئازادکردنی پارچه‌یه‌کی کوردستان له‌و پارته‌بگرن له‌ئه‌گه‌ری گۆڕانکاریه‌کانی ناوچه‌که‌دا و ده‌ڵێت : { حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنیا هێزێکی سیاسیە لە کوردستان کە خاوەنی دەسەڵاتی سیاسی یاسایی و هێزی پێشمەرگە و بودجە و پارلمان و دام و دەزگای حوکومی و ئیدارییە و هەر ئەمانەش وادەکەن که بەدۆای گێڕانی ڕۆلێکی گەورەتر بێت لە ناو ئاڵوگۆڕەکانی داهاتوی کوردستاندا و یا لانیکەم به دژی تێکچونی نەخۆازراوی هاوسەنگی هێز بوەستێتەوە. ئەوان هەم ناوەرۆکی شەڕخۆازانە و سەروەری خۆازانەی پێ کاکا بە باشی دەناسن و هەمیش دۆستایەتی و پەیوەندی نزیکیان لەگەڵ پارتەکانی رۆژئاوای کوردستان هەیە، ئەوان هەم ویست و تموحی گێرانی ئەم ڕۆڵەیان هەیە و هەمیش تۆانایی و کەرەستەی پێویست بۆ جێبەجی کردنی. تەنانەت حکومەتی هەرێم جگە لە پەیوەندی سیاسی و ئابوری لەگەڵ دەوڵەتی تورکیە، وەکو زلهێزێکی ناوچەیی و ئەندامێکی ناتۆ، پەیوەندی ستراتێژیکی لەگەڵی هەیە و ئەمە ئەگەری سات و سەودا کردن بە دژی پێ کاکا دەهێنێتە ئاراوە. من خۆم زیاتر لەسەر ئەو باوەرەم که هەڵسوکەوتی حکومەتی هەرێم ئاوێتەیەک دەبێ لە کردەوە و دژکردەوە. کردەوە بەو مانایە که خۆاست و نەفسی ئەنجامدانی تێدابێت و دژکردەوە بەم مانایە که وەستانەوەیەک بێت لە بەرامبەر زیادەخۆازییەکانی پێ کاکا } .
ئه‌م لێدوانه‌ی سیامه‌ند موهته‌دی هیچ گومانێک بۆ خوێنه‌ر ناهێڵێته‌وه‌که‌جگه‌له‌ئیتڵاعاتێکی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌وا هیچ شتێکی دیکه‌نییه، چونکه‌ئه‌وه‌ی به‌په‌رۆشی به‌عسی سوریاوه‌یه‌خودی کۆماری ئیسلامییه‌که‌به‌هه‌موو توانای خۆیه‌وه‌له‌هه‌وڵی هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌ددایه.
لێره‌دا پێویسته‌خوێنه‌ر ئه‌م چه‌ند پرسیاره‌ی له‌لا دروست ببێت :-
1- نزیک به‌په‌نجا ساڵه‌ڕۆژئاوای کوردستان ده‌ناڵێنێت له‌ژێر زوڵم و چه‌وسانه‌وه‌ی به‌عسیه‌فاشیه‌کاندا و له‌بیست ساڵی ڕابردووش‌دا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌گه‌وره‌ترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمدا هه‌بووه، ئه‌ی بۆچی که‌سانی وه‌کو موهته‌دی پێشنیارێکیان بۆ حکومه‌تی هه‌رێم نه‌کرد که‌لانی که‌م سنوورێک بۆ په‌یوه‌ندیه‌کانیان دابنێن له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕژێمه‌کوردکوژه‌دا ؟
2- ئه‌گه‌ر سیامه‌ند موهته‌دی دڵسۆزی کورده، ئه‌ی بۆچی پێشنیار بۆ حکومه‌تی هه‌رێم ناکات به‌و ئابووریه‌زۆره‌وه‌ببێته‌پشتیوانی کوردانی ڕۆژئاوا بۆ ڕزگاربوون له‌ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی نه‌گریس ؟
3- بۆچی سیامه‌ندی موهته‌دی بێده‌نگه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌بۆ داگیرکراوی ڕۆژئاوای کوردستان ، به‌ڵام کێچ ده‌چێته‌که‌وڵیه‌وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌و پارچه‌یه‌بکه‌وێته‌ژێر ده‌ستی لایه‌نێکی کوردی به‌هاوکاری پ‌ک‌ک ؟
4- سیامه‌ند موهته‌دی چ سودێک وه‌رده‌گرێت به‌داگیرکراومانه‌وه‌ی ڕۆژئاوای کوردستان و دووچاری چ زیانێکیش ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و پارچه‌یه‌بکه‌وێته‌ده‌ستی کوردان ؟
کاتێک ئه‌م گوتانه‌ی ئاغای موهته‌دیم بیست ، گریانی ئه‌و منداڵانه‌ی ناوچه‌ی موکریان ده‌هاته‌به‌ر گوێم که‌به‌بێشکه‌وه خرانه‌ناو چه‌می " که‌ته‌هوو " له‌لایه‌ن ده‌ره‌به‌گه‌کانی موهته‌دیه‌وه!
کاتێک ئه‌م گوتانه‌ی سیامه‌ند موهته‌دیم ده‌خوێنده‌وه، دیمه‌نی تاڵان‌کردنی وه‌رزێره‌زه‌حمه‌تکێشه‌کانی ناوچه‌ی موکریانم به‌رچاو ده‌که‌وت له‌لایه‌ن ئاغاکانی ئیلخانیزاده‌و موهته‌دیه‌وه!
کاتێک داخوازیه‌کانی سیامه‌ندی موهته‌دیم بینی ، خیانه‌ته‌کانی قاسم ئاغای دیبۆکری و ڕه‌حمان ئاغای موهته‌دیم بیر ده‌هاته‌وه‌که‌به‌کۆماری کوردستان و خودی پێشه‌وایان کرد !
داواکاریه‌کانی سیامه‌ندی موهته‌دی له‌حکومه‌تی هه‌رێم ، لاشه‌ی له‌توپه‌تکراوی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دیموکراتی بیر ده‌هێنامه‌وه‌که‌له‌ناوه‌ندی ئاژوان و له‌کیسه‌خه‌ودا کۆکوژ کران له‌لایه‌ن ئاغاکانی موهته‌دیه‌وه!
بێده‌نگ بوونی سیامه‌ندی موهته‌دی له‌به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ری سوریا و دژایه‌تیه‌کانیشی له‌هه‌مبه‌ری په‌که‌که‌دا ، ئه‌و گوتانه‌ی ئاغای موهته‌دی ده‌هێنایه‌وه‌بیرم که‌ده‌یگوت " به‌لامانه‌وه‌گرنگ نییه‌ئه‌گه‌ر چه‌ندین ناوچه‌بکه‌وێته‌ژێر ده‌ستی کۆماری ئیسلامیه‌وه‌به‌ڵام نابێت چاوپۆشی له‌ناوچه‌یه‌ک بکه‌ین ئه‌گه‌ر بکه‌وێته‌ژێر ده‌ستی حیزبی دیموکراته‌وه" !
قبووڵ نه‌کردنی په‌که‌که‌له‌لایه‌ن سیامه‌ندی موهته‌دیه‌وه‌هه‌مان ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌ی عه‌بدوڵاخانی موهته‌دییه‌که‌ده‌یگوت " ئه‌گه‌ر ته‌نها دوو نه‌فه‌رم له‌گه‌ڵ بمێنێت ئه‌وا حیزبی دیموکرات قبووڵ ناکه‌م " !
کوردان به‌گشتی و کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان به‌تایبه‌تی له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دان که‌هه‌موو لایه‌نه‌کوردیه‌کان ده‌ست بده‌نه‌ده‌ستی یه‌کتر تاوه‌کو له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک که‌له‌سوریادا ڕووبدات نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌و به‌شه‌ی کوردستان له‌مه‌یدان دوانه‌که‌وێت و دووچاری هه‌مان چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و بێ ناسنامه‌یی نه‌بێته‌وه ، که‌چی ئاغای موهته‌دی پێشنیار بۆ حکومه‌تی هه‌رێم ده‌کات که‌ده‌ست بداته‌ده‌ستی تورکه‌فاشسته‌کان بۆ قه‌ڵاچۆکردنی کوردان و به‌داگیرکراو مانه‌وه‌یان ، ئه‌م پێشنیاره‌ی ئاغای موهته‌دی هه‌مان ئه‌و گوته‌یه‌یه‌که‌ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر شۆڕشمان پێ نه‌کرێت ، شۆڕشمان پێ تێکده‌درێت " ، خودا هه‌ڵناگرێت ئاغایانی موهته‌دیش هه‌م ڕۆڵێکی خراپیان گێڕا له‌کۆماری کوردستاندا و هه‌م لاوازکه‌ری دیموکرات و هه‌م له‌باربه‌ری کۆمه‌ڵه‌ش بوون .
بۆ بینینی گوته‌کانی سیامه‌ند موهته‌دی کرته‌له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌بکه:-
http://www.beyan.info/Direje.aspx?C=Witar&J=878
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست