کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سکرتێرە تێرەکەی مەلابەختیار نیوەی مووچەکەی بۆ هەژارانی براعەرەبەکانی تەرخان دەکات

Monday, 07/02/2011, 12:00





دواجار دوای ئەوەی نوری مالکی داوای کەمکردنەوەی مووچەکەی کرد بۆنیوە جلال تاڵەبانی شەرم گرتی وئەویش هەمان هەنگاوی نا،تاڵەبانی بۆ پۆست وپارەو خۆخۆشەویست کردن لای نەتەوەی عەرەب ڕووی لەبەغدا کرد ولەوجودی جلال سەرکردەکانی عەرەب پاڵیان لی داوەتەوە لەوترسەی کەبەردەوام ئێست لەسەر دەکەن ئەویش جیابوونەوەی کوردو دامەزراندنی دەوڵەتی خۆیانە،جلالی وورگ زل بەپارەی میللەت وبێگانە بەدرێژایی ماوەی پارەوەرگرتنی لەبەغدا جارێک نەپەرژاوەتە سەر برسی وهەژارانی هەرێمەکەی وەک ئەوەی میللەتیش وەکو خۆی وورگیان مەترێک لەپێش خۆیان بێت ،تائێستا شەهامەتی ئەوەی نەنواندووە یەکێک لەقەسرەزۆروزەوەندەکانی بکاتە دیاری بۆ گەنجانی هەرێمەکەی کەلەبەرنەبونی ناتوانن خێزان پێکەوە بنێن هەرنەبێ بۆ جارێکیش لەدزەکانی حیزبەکەی بپرسێ ئەم هەموو سەروەت وسامانەیان لەکوێ بوو

جلالی خزمەتکاری عێراقی عروبە وەک ئەوەی هەرێمەکەی هەمووی لەخۆشگوزەرانیدا بژین نیوەی مووچەکەی خۆیی دەکاتە دیاری بۆ برسی وهەژارانی ناوچەکانی عێراق ودەیکاتە سەروەری بۆ خۆی ،بەڵام ئەوەندە بێ شەرمە ناڵێ لەدوای نوری مالکی وبۆ ئەوەی تووشی ئیحراج بوون نەبم منیش ئەو بڕیارەمدا وئێستا دەیکات بەمنەت بەسەر کوردەوە کەفلسێکی نابینن،تاڵەبانی خائین دەوڵەمەند بوو بەخەباتی شەهیدان وهەژارانی میللەت گەر ڕوبعێکی سەروەتەکەی بکاتە دیاری بۆ هەرێمەکەی کەسێک نابینی خاوەنی خانوو سەیارەو پارە نەبێ لەبانکەکان،

جلال تاڵەبانی گەر خائین نیە بەمیللەت وئەوشەهیدانەی ئەوی پێگەیشتە ئەم ڕۆژە یەک مانگ بودجەی حیزبەکەی تەرخان بکات بۆ میللەتەکەی کەبەشی ئاوەدانکردنەوەی هەموو گوندەکانی کوردستان ئەکات،دڵنیام ئێستا لەدڵەوە سەرزەنشتی مالکی دەکات بۆ ئەو هەنگاوەی چونکە ئەوپیاوێکە بۆ پارە،خۆی دەفرۆشێ،بۆ پارە میللەت دەفرۆشی،بۆپارە خاك دەفرۆشێ،بۆپارە ئامادەیە شەرەفی مەلا بەختیارو جەماعەتەکەیی وخۆشی بفرۆشێ.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە