کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕوونكردنەوەیەك لەگروپى چیایى كوردستانپۆستەوە سەبارەت بەدەستگیركردنى پاسەوانەكانى حەمەخۆشناو .

Sunday, 08/02/2009, 12:00


بۆ / مەكتەبى سیاسى ى ن ك ، فەرماندەیى گشتى ه پ ك .
عومەرفەتاح ، دلێرى سەید مەجید ، ئاسایشى گشتى .
دوایى ئەوەى دەنگۆى دەستگیركردنى پاسەوان و شوفێرەكانى دكتۆر محەمەد خۆشناو سەرۆكى پێشووى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە لەلایەن ئاسایشى گشتى سلێمانى لەناو دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە و نەخۆشخانەى قڕگە بڵاوبوویەوە ، چەندین ئیمێڵمان بۆهات لەسەر دەستگیركردنەكەیان و داوایان ئەكرد بەدواداچوونى بۆ بكەین و ڕوونكردنەوەمان هەبێت لەم بارەوە ، بەتایبەت بۆلایەنە پەیوەندیدارەكانى كەلەسەرەوە ناومان هێناون ، بۆیە دواى بەدواداچوون و بەپێیى ئەو زانیاریانەى لەدەزگاى تەندروستى باسى لێوە ئەكرێت بەچاك و پێویستمان زانى ئەم ڕوونكردنەوەیە بۆ هەموو لایەك و بەتایبەتیش ئەو لایەنانەى سەرەوە بڵاوبكەینەوە ....
ئەو شوفێروپاسەوانانەى حەمەخۆشناو كەدەستگیركراون لەنزیكەوە ئاگادارى دزى و گەندەڵى و پڕۆژەكانى حەمەخۆشناون ، ئێمە هیوادارین دوایى ئەمانە براكانى حەمەخۆشناو و دواتر خودى خۆشناویش دەستگیربكرێت و ڕاپێچى بەردەم دادگا بكرێن ، هەروەها ئەگەر ئەمانە لەسەر گەڵابە و شۆڤڵەكانى خۆشناو دەستگیركراون كەموڵكى ئیدارەى گشتى بوون و خۆشناو كەكەلوپەلو ئامێر و مەوادى تەندروستیان بەژمارەى تەندروستى گواستۆتەوە بۆ دێكەى حەمەخۆشناو لەخۆشناوەتى تالەبازگەكان نەپشكنرێن ، ئەوا ئێمە لەهەمان كاتدا هۆشدارى ئەدەین بەهەموو لایەك كەوا هەربەم گەڵابانەوە چەو و لم و بلۆك و .... هتد . بۆسەرجەم پڕۆژەكانى وەزارەتى تەندروستى لەسەردەمى خۆشناو براوە و پارە و بوجەیەكى خەیاڵى زۆریش بەم ناوەوە براوە ، یان ئەگەر خۆشناو مەبەستى فرۆشتنى ئەو گەڵابە و شۆڤڵانە بووبێت و شانەكەى لەسەرى ئەم داماوانەدا شكاندبێت لاى فەرماندەیى گشتى و ئیدارەى گشتى و درۆ و بوختانى ترى بۆ هەڵبەستبن لاى ئاسایش و زانیارى ، ئەوا پێویستە بەزووترین كات لیژنەیەك پێك بهێنرێت بۆ هەموو ئەو ئوتۆمبێلانەى كەلەپرۆسەى ئازادى عێراق دەستیان بەسەرداگیراو دران بەنەخۆشخانەى شۆڕش و دواتر خۆشناو بەوەزارەتى تەندروستى فرۆشتوونەتەوە ، جگەلەو هەموو تاڵانیەیى لەكەركوك و نەخۆشخانەكانى كەركوك پیاوەكان و خزمەكانى خۆشناو هێنایان كەئاسایش لەكەركوك دەستى بەسەر چەند لۆریەكیشدا گرت لەو كەلوپەلانە ، بەڵام ووتیان بۆ نەخۆشخانەى شۆڕشە بۆیە دوایى پەیوەندیكردن ئەم وەستاحەسەنە كەئەوكات ئەفسەرى حەرەكاتى ئاسایشى سلێمانى بوو ئەمرى كردو ووتى ڕێگەیان بدەن بابڕۆن بۆ نەخۆشخانەكانى شۆڕشە ، سەبارەت بەمەسەلەى ژمارەیەك ئوتومبێلى تریش كەئێمە ئاگادارین بۆ ئەو مەبەستەڕوو ئەكەینە عومەرفەتاح و ئەڵێین ئەگەر ڕاست ئەكەیت و شەریك نەبوویت لەگەڵ خۆشناو فەرموو بەپەلە لیژنەیەك پێك بهێنە لەچارەنووسى بوجە زیادەكەى بڕیارى 986 و ئەو دەیان سەیارەیەش بكۆڵەرەوە كەخۆشناو لەسەرئەم بوجەى زیادەیە بۆ وەزارەتى تەندروستى سلێمانى كڕیونى و دوایش خۆشناو لەسەردەمى یەكگرتنەوەى دووئیدارەكە میلاكى ئەو سەیارانەى نەخستۆتەوە سەر وەزارەتى تەندروستى و ژمارەیەكى بەخشیوە و ژمارەیەكی تریشى لێ فرۆشتووە ...
ئێمە لەگەڵ ئەوەى دەیان بابەت و دزى سەیرتر و عەجایبترمان لایە ، بەڵام نامانەوێت لەمە زیاتر لەم بارەوە بدوێین ، چونكە دزى و گەندەڵیەكانى ئەم وەزیرە تەواونابێت و بەسەدان لاپەرە لەدەزگاى چاودێرى دارایى كەوتۆتەوە ، جگە لەوانەى ئاشكرانەبوون و تائێستا كەس پێیى نەزانیوە ، لەسەرووى هەمووشیانەوە ئەو دەیان ملیۆن دینارە چاپە نوێیەیى خۆشناو لەبوجەى ئەو میللەتەو وەزارەتى تەندروستى كردویەتیە دیارى بۆ ژمارەیەك قائیمقام و بەڕێوبەرى ناحیە و دەزگاى ڕاگەیاندن لەو سەردەمەى كەوەزیرى تەندروستى بووە بۆ ئەوەى لاى عومەرفەتاح و لاى خەڵك بەشان و باڵیدا هەڵبڵێن و بێ دەنگبن لەئاست ئەو پڕۆژانەى وەزارەتى تەندروستى كەلەسنوورى دەسەڵاتیان شكست ئەهێنێت ، (ئێمە ناوى ئەو قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحیە و ئەندازیار و ڕاگەیاندن و ئەوانەشى كەسەیارەى وەزارەتى تەندروستیان بەدیارى وەرگرتووە لایە ، بەڵام بابزانین لێپێچینەوە و كاردانەوەى ئەولایەنانەى سەرەوە چۆن ئەبێت ئینجا بڵاویان ئەكەینەوە بۆ هەموو لایەك ، بۆئەوەى هەموو خەڵكى كوردستان بزانێت ئەمانە چیان كردووە و چیان بردوە لەماوەى حوكم و دەسەڵاتى گەندەڵانەیان و خۆیان لەژێر كام سێبەر و باڵى بنەماڵەیەكدا حەشاردابوو) .
هیوادارین دەستگیركردنى ئەمانە هەوڵێك بێت بۆ دەستگیركردنى سەرەداوە گەورەكان و هەڵدانەوەى لاپەرەى دزیە گەورەكانى تریش ، وەئێمە داواكارین ڕێگەنەدرێت بەهیچ كەس و لایەن و بەرپرسێك بەرگرى لەم وەزیرە گەندەڵەبكات كەسەدان هەزارپەلەوەرى بەزیندوویى ژێرخاكو ئەنفال كرد بەناوى پەتایەك كەئەسڵ و ئەساسى نەبوو و دەیان ملیۆن دۆلاریان بەناوەوە برد ، ئێمە لەكاتێكدا ئەمە ئەڵێین لەنزیكەوە ئاگادارین جەژنى قوربانى ڕابردوو خۆشناو سەردانى ماڵى هەموو مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى و سەدان بەرپرسى فەرماندەیى گشتى و ڕێكخستنى یەكێتى كردوە تاپشتیوانى بن و هاوكارى بن و دزیەكانى بۆ پەردە پۆش بكەن و ڕێگەنەدەن مومتەلاكات و سەدان پارچە زەوى و خانوو و سەروەت و سامانە خەیاڵیەكەى كەلەكوردستان و ئەوروپا هەیەتى لەلایەن ئیدارەى گشتى یەكێتیەوە دەستى بەسەردابگیرێت .

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە