کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ده‌یانه‌وێت شه‌قام و داواكارییه‌كانی به‌ڕۆنگ سایدی سیاسیدا به‌رن ؟

Thursday, 16/06/2011, 12:00


ده‌سه‌لاتی حیزبی ناحكومی و یاسایی ، ئۆپۆزسیۆنی سیاسی ناجه‌ماوه‌ری ماوه‌یه‌ده‌تانه‌وێت به‌چرپه‌چرپی خۆتان شه‌قام و داواكانی له‌و ده‌نگ و ئازاره‌ی كه‌هه‌یه‌تی بخه‌نه سه‌ر دووڕیانێكی هه‌له ئه‌ویش وا تێیان بگه‌یه‌نن كه‌ئێوه‌ وه‌ك شه‌قام یان ده‌بێت خوێن رشتن و شه‌ری ناوخۆتان بوێت یان رێگه‌بده‌ن با ئێمه‌وه‌ك ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌لات دانیشتن بكه‌ین و بزانین كێشه‌تان چییه‌ به‌س خۆمان چاره‌سه‌ری بكه‌ین ئیتر پێویست ناكات ئێوه‌ خۆتان بزانن چییه ده‌رد و نه‌خۆشیتان گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ هه‌رله‌خۆوه‌ به‌پێی میزاجی ناسیاسی و رۆشنبیری و زانستی خۆمان ده‌واو چاره‌سه‌رێكتان بۆ دیاری ئه‌كه‌ین واته ده‌لێن شه‌قام جارێ ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ سیاسیه‌ كلتورییه‌ كورده‌وارییه‌ بخۆن ئه‌گه‌ر كوژران وه‌ك رێژوان و براده‌رانی یان توشی ئیفلاسی ئابووری و ئه‌منی هاتن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌ ئه‌وه‌ خۆمان خۆش ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رش بوو ئه‌وه بزانه چانستان هه‌بووه‌و به‌خت یاوه‌رتان بووه‌كه به‌ده‌ستمانه‌وه رزگارتان بووه‌ كه‌ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه‌،هاولاتیان ئه‌و مه‌به‌سته‌ی من گه‌یاندم له‌رووی لۆژیكی كۆمه‌لایه‌تی و ته‌ندروستی جه‌سته‌ییه‌وه‌ بوو بۆ لۆژیكی سیاسی هه‌مان نموونه‌م به‌كارهێناوه‌تا به‌كورتی و به‌كوردی په‌تی تیبگه‌ن كه‌ئه‌مانه‌چ ده‌سه‌لات چ به‌ناو ئۆپۆزسیۆن ده‌یانه‌ویت شه‌قام به‌ره‌وه‌رۆنگ سایدی سیاسی ئاراسته‌بكه‌ن ئیتر چۆن تووشی به‌ركه‌وتن ده‌بیت و چاره‌نوسی چی لێدیت گرنگ نییه‌ گرنگ خۆمانین كه‌ئه‌وان تووشی شۆك بكه‌ین و له‌رووی ئه‌منی و ئابووریه‌وه‌بیانترسێنین كه‌گه‌ر بێتو ئێمه‌رێك نه‌كه‌وین ئه‌وا ولات غه‌رق و نوقمی خوین ده‌بیت ئه‌و كات ئێوه‌ش تووشی مالوێرانی و سه‌ر لێشێواوی ده‌بن جا ئیتر كه‌یفی خۆتانه‌، ئاخر به‌ریزان ئه‌مه‌بوختان نییه‌منی نوسه‌رو پاریزه‌ر بۆ ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی بكه‌م مه‌گه‌ر چه‌ندین جار ئێمه‌خۆیان گوێبیستی ئه‌م ووتانه‌یان نه‌بووین له‌راگه‌یاندنه‌كاندا؟ئیتر ئه‌وه‌نده‌م هه‌یه‌كه‌دلنیاتان بكه‌مه‌وه‌به‌م كۆبوونه‌وه‌ قوڕاویه‌ی و پڕ لیته‌ سیاسیه‌ی ئه‌مان هیچ تۆزێكی ئه‌منی وه‌ك به‌رجه‌سته‌كردنی ئاسایشی تاك و كۆمه‌ل و باشتر كردنی گوزه‌رانی ئابووری به‌ر هیچ یه‌كێكمان ناكه‌ویت ، شه‌قام ته‌نها زرره‌مه‌ند ده‌بیت به‌گشتی ئیتر ئێوه‌ش خۆتان وه‌ك شه‌قام ئازادن له‌وه‌ی چۆن چاره‌نوستان هه‌ڵده‌بژێرن یان با ئه‌وان لێتانخورن به‌و رێگه‌ رۆنگ سایده‌ رازی بن له‌پاشان گله‌ییان لێمه‌كه‌ن چونكه‌ باش ده‌زانن ئه‌مانه‌ میلله‌تیان چه‌ندین جار بۆ مه‌رامی خۆیان به‌كار هیناوه‌ یان بكه‌ونه‌خۆو یه‌ك هه‌لویست داوا بكه‌ن كه‌ حكومه‌تێكی نوێ وده‌موچاوێكی سیاسی نوی به‌ده‌ر له‌قاره‌مانه‌كانی شه‌ری ناوخۆ و ئاشبه‌تاڵ و 31 ئاب و 66 وهه‌روه‌ها 17/شوبات ئه‌وانه‌ی كه‌پێیان وتن گێره‌شێوین هه‌ڵبژێرن و سیته‌مێكی پێشكه‌وتوو دامه‌زرێنن كه‌ ته‌نها عه‌قڵ و زانست و په‌روه‌رده‌ڕابه‌ریه‌یاتی بكات ....

ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی لاوانی 17 شوبات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە