ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه به به‌ڵگه‌وه باس له ته‌قینه‌وه‌کانی هه‌ولێر بکرێتن
Wednesday, 16/10/2013, 12:00
1643 بینراوە
پاش ئه‌وه‌ی مه‌سروری کوڕی مه‌سعود بارزانی، وه‌ک سه‌رۆکی (ڕاوێژکار!) ئاسایشی پاراستن-ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له هه‌ولێر، له شاانۆگه‌رییه‌کی ئاستنزم و گاڵته‌ئامێزدا، دانپیانانی چه‌ند که‌سێکیان وه‌ک ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ولێر، له ڕیگه‌ی چه‌ند ڤیدیۆیه‌کی گوماناوی و کارتۆنیدا بڵاوکرده‌وه، ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه به به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌وه به‌هێزترین سیناریۆ بۆ ئه‌و ته‌قینه‌وانه بخه‌ینه به‌رده‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی کوردستان.
کاتێک که ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له وڵاته غه‌ربه‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا ڕووده‌دا، یه‌که‌م هه‌نگاو بۆ لێکۆڵینه‌وه، کۆکردنه‌وه‌ی زانیارییه له‌سه‌ر جۆر و هێزی بۆمبه‌که. بۆمبی ڕێکخراوه تیرۆرستییه‌کان په‌نجه‌مۆریان جیاوازه وه‌ک له‌وانه‌ی تاکه یاخیبووه‌کان. بۆ نموونه، بۆمبه‌که‌ی ئه‌مدواییه‌ی هه‌رێمی بۆستن له ئه‌مه‌ریکا، که دوو برای گه‌نجی به ئه‌سڵ چیچانی ته‌قاندیانه‌وه، پێکهاتبوو له مه‌نجه‌ڵی هه‌ڵم، ئه‌و مه‌نجه‌ڵه‌ی که گۆشت و خواردنی تری تێدا دروستده‌کرێ به هۆی فشاری هه‌ڵمی ئاوه‌وه. به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ بۆمبه‌کانی ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده، ئه‌م جۆره بۆمبانه زۆر بێهێزترن و زیانیان زۆر که‌متره. ڕێکخراوێکی وه‌ک ئه‌لقاعیده، هه‌رگیز بۆمبی بچوک و بێهز به‌کارنابه‌ن له کاره تیرۆرستییه‌کانیاندا، چونکه ئه‌و کاره ده‌بێته ده‌رخستنی لاوازیی، نه‌ک هێزی ئه‌و ڕێکخراوانه. که‌واته یه‌که‌م هه‌نگاو، کاری کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریی ورده له‌سه‌ر جۆر و هێزی بۆمبه‌کان. پاش ناسینه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆری بۆمبه‌کان، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه چاوه‌ڕوانی په‌یامی ئه‌و لایه‌نانه ده‌که‌ن، که به‌رپرسیارێتی بۆمبه‌کان ده‌گرنه ئه‌ستۆ. گرتنه‌ئه‌ستۆی به‌رپرسیارێتی بۆمبێک، زۆر زۆر گرنگه بۆ ڕێکخراوه تیرۆرستییه‌کان، چونکه ئه‌وان بۆ مه‌رامێکی سیاسی و ئایدیۆلۆجی ئه‌و کارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌رپرسیارێتییه‌که‌ش به‌شێکی دانه‌بڕاوه له کرده تیرۆستییه‌که. شێوه و شێوازی ڕاگه‌یاندنی به‌رپرسیارێتی بۆ ته‌قاندنه‌ی بۆمبێک یان کارێکی خۆکوژیی، ده‌سخۆشیکرن نییه له کرده‌که، ته‌نها بێن و بڵێن، ده‌سۆخش! نه‌خێر، به‌ڵکو زۆر به‌وردیی هۆکار و ته‌نانه‌ت ناو و وێنه‌ی خۆکۆژه‌کانیش بڵاوده‌که‌نه‌وه، هه‌م وه‌ک ڕێزێک بۆ خۆکوژه‌که و به‌رزڕاگرتنی له‌نێو تیرۆرستان، هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان دڵنیابن له هێز و توانای ئه‌و ڕێکخراوه‌ی که له پشت کرده‌که بووه. ئه‌گه‌ر هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی ڕانه‌گه‌یاند، ئه‌وا ده‌کرێ کرده‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبه‌کان شه‌خسیی و محه‌لیی بن.
گریمان لایه‌نێک به‌رپرسایرێتی خۆی بۆ کرده‌یه‌کی بۆمب ته‌قاندنه‌وه ڕاده‌گه‌ێنێت. کاردانه‌وه‌ی وڵاته غه‌ربه‌کان، ناچن ڕاسته‌وخۆ بڕوابکه‌ن به هه‌موو جۆره ڕاگه‌یاندراوێک بۆ ئه‌و به‌رپرسیارێتییه، به‌ڵکو هه‌نگاوی لێکۆڵینه‌وه له‌وه‌ی که ئایا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی به‌رپرسیارێتی خۆی بۆ بۆمبێک ڕاده‌گه‌ێنێ، ڕاستده‌کا؟ بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر ڤیدیۆ و وێنه‌ی کاتی کرده‌ی بۆمبه‌که بڵابکه‌نه‌وه و به وردیی باس له چۆنێتی ئه‌نجامدانیشی بکه‌ن، وڵاته غه‌ربه‌کان دێن له ڤیدیۆ و وێنه‌کان ده‌کۆڵنه‌وه، بۆیه بزانن ئایا دروستکراون یان ڕاسته‌قینه‌ن. له زانسته‌کانی کۆمپیوته‌ردا، جیاکردنه‌ی وێنه و ڤیدیۆی دروستکراو له‌گه‌ڵ ڕاسته‌قینه پێی ده‌ڵێن .Image Authentication and Forensics
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌کانی هه‌ولێر، ئه‌م فاکتانه له‌به‌رده‌ستمانن که دڵنیاین له ڕاستییودروستییان:
- ته‌قینه‌وه‌که به ڤیدیۆ له‌به‌رده‌ستمانه، ئه‌مه‌ش هێزی بۆمبه‌که‌مان بۆ دیارییده‌کا وه‌ک په‌نجه‌مۆرێک.
- هیچ ڕێکخراوێکی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، به‌رپرسیارێتی کرده‌ی ته‌قینه‌وه‌کانی له ئه‌ستۆ نه‌گرت. ئه‌م ڕاستییه له ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌وروپاشه‌وه جه‌ختی لێکرایه‌وه.
- لانیکه‌م، کارمه‌ندێکی ئاسایش، دوای ته‌قینه‌وه‌کان به ماوه‌یه‌کی که‌م، کت‌وپڕ کوژرا. ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه له هه‌ولێر، هۆکاری ڕه‌سمیی کوشتنه‌که‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ناته‌واویی باری ده‌روونیی کوژراوه‌که، که گوایه خۆی خۆی کشتووه.
- شێوازی ئاشکراکردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه، له ڕێگه‌ی "ددانپیانان" وه بڵاوکرایه‌وه.
- ده‌زگای پارستنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له هه‌ولێر، که‌له‌ژێر ناوی ئاسایشی گشتیی هه‌رێم خۆی ده‌ناسێنێ، ڕێگه نادا به هیچ ڕێکخراو و لایه‌نێک بۆ سه‌رپه‌رشتییکردنی کاروکرده‌کانی. دیاره ئه‌م ڕێگه‌نه‌دانه له ژێر سێبه‌ریی ئه‌و چه‌واشه‌کارییه‌دایه که گوایه ڕێگه‌دانێکی به‌وشێوه ده‌بێته هۆی مه‌ترسیی بۆسه‌ر ئاسایشی هه‌رێم.
- سه‌رۆکی ئاسایشی گشتی هه‌رێم، مه‌سرور بارزانی، کوڕی سه‌رۆکی هه‌مان هه‌رێمه و جگه له چه‌ند ڕێکخراوێکی کارتۆنی و سێبه‌ر، له دوای ٣١ی ئابی ١٩٩٦ وه تا ئه‌مڕۆ، ڕێگه به هیچ لایه‌نێکی سیاسی و تیجاری د‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نه‌دراوه بوونیان هه‌بێ له‌و ناوچانه.
خاڵی یه‌که‌م، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ بۆمبی ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده و لقوپۆپه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه تیرۆرستییه، به‌تایبه‌ت به‌ره‌ی نوسره، ئه‌و بۆمبانه‌ی که‌له هه‌ولێر ته‌قێندرانه‌وه زۆر زۆر بێهێز بوون، هیچ جۆره نیشانه و په‌نجه‌مۆری ئه‌و ڕێکخراوه تیرۆرستییه‌یان پێوه دیار نه‌بوو. خاڵی دووه‌م، هیچ ڕێکخراوێکی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، به تایبه‌ت ئه‌لقاعیده و لقی نوسره، هیچ جۆره په‌یامێکی به‌رپرسیارێتیان ڕانه‌گه‌یاند و بڵێن ئێمه ئه‌و کاره‌مان ئه‌نجامداوه. ته‌نها یه‌ک دێڕ ده‌سخۆشکه‌ریی بڵاو بویه‌وه و ئه‌ویش فه‌رمیی نه‌بوو، هیچ مانایه‌کی نه‌بوو و به هیچ شێوه‌یه‌ک زانیاری له‌سه‌ر بۆمبه‌کان نه‌دا به‌ده‌سته‌وه. که‌وابێ، ئێسته ئێمه دڵنیاین که سه‌رچاوه‌ی بۆمبه‌کان، نێوخۆبوون. نێوخۆبوونی کرده‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و بۆمبانه، له‌به‌رده‌م دوو هه‌ڵبژارده‌دا جێماندێلێ، یان کرده‌که ڕاسته‌وخۆ پارتی خۆی ئه‌نجامیداوه، که‌ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێکی لاوازه، یانیش گرۆپێکی نێوخۆ ئه‌نجامیان داوه. بۆ وردتربوونه‌وه، پێویستییمان به شیکردنه‌وه‌ی خاڵه‌کانی تره که‌له سه‌ره‌وه خستماننه‌ڕوو.
ئه‌م جۆره ته‌قینه‌وانه نوێ نیین بۆ هه‌ندێکمان، ئه‌وانه‌مان که له‌ژێر ڕژێمی به‌عسدا پێشتر ژیاون و هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و کاتانه‌ی ئه‌و ڕژێمه‌یان له یاده. ڕژێمی به‌عس-یش چه‌ند جۆر ئاسایشی هه‌بوو. ئاسایشی گشتی (ئه‌منی عام) له ژێر ده‌سه‌ڵاتی کوڕێکی گۆڕبه‌گۆڕ سه‌ددام-دا بوو به‌ناوی، قوسه‌ی سه‌ددام. جگه له ئێراقی سه‌ددام، له لیبیای قه‌زافی، میسری ماوباره‌ک و سوریای ئه‌سه‌دیش، هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری سیسته‌مه تاکڕه‌و و دیکتاتۆرییه‌کاندا، به هه‌مان شێوه، هه‌میشه کوڕی سه‌رۆک بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار، سه‌رۆکایه‌تی ئاسایشی گشتی ئه‌و وڵاتانه‌ی کردووه بۆ کۆنترۆلکردن و تۆقاندنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک. ئاسایشی گشتی ئه‌و کاتانه‌ی ئێراق، کارمه‌ندانی خۆی له‌ڕیگه‌ی وه‌حشییگه‌رییه‌وه په‌روه‌رده ده‌کرد. فێرکردن و ڕاهێنانیان به زمانبڕین، سه‌ربڕین و پارچه‌پارچه‌کرنی مرۆڤ به‌شێکی سه‌ره‌کیی بوو له‌و په‌روه‌رده‌کردنه. هه‌روه‌ها، شکاندنی که‌رامه‌ت و شه‌خسییه‌تییان بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رمیان نه‌مێنێ. ئێشته‌ش ئه‌و جۆره وه‌حشییگه‌رییه به ڤیدیۆ له یوتیوب هه‌یه. به‌ڵام، شکاندنی که‌رامه‌تی مرۆڤ، ته‌نانه‌ت له‌نێو ئه‌م دڕندانه‌شدا، هه‌میشه بۆته هۆی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و تۆڵه‌کردنه‌وه له نێوخودی ئه‌م ده‌زگای ئاسایشانه‌دا. هه‌موو ناوبه‌ناوێ، ته‌قینه‌وه و ته‌قوتۆقێکی زۆرمان ده‌بیست، به تایبه‌ت له ناوچه عه‌ره‌بییه‌کانی ناوه‌ڕاست و خوارووی ئێراق. بێگومان، هیچ جۆره ڕێکخراوێکی ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ددام، بوونی نه‌بوو بۆ لێکۆڵینه‌وه یاخود هیچ نه‌بێ، بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ. پاشان، دوای چه‌ند ڕۆژێک، له ته‌له‌فزیۆنه‌کانی ڕژێمی به‌عسه‌وه، شانۆگه‌ریی لێکۆڵینه‌وه‌کان بڵاوده‌کرانه‌وه، له ڕیگه‌ی "دانپیانان" وه. چه‌ند که‌سێکیان ده‌خسته سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و ئه‌وانیش به ڕه‌نگزه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوی، بێ هیچ پاشماوه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌دانێک به ده‌موچاویانه‌وه، ددانیان ده‌نا به ئه‌نجامدانی ئه‌و کارانه‌دا و به‌وردی، چیرۆکی شانۆگه‌رییه‌کانیان پێ ده‌وتنه‌وه؛ له کوێوه ده‌ستیانپێکرد و چۆن و که‌ی چیانکرد و هتد. بێگومان، ئه‌م هه‌واڵانه له به‌رژه‌وه‌ندی قوسه‌ی کوڕی سه‌ددام بڵاوده‌کرایه‌وه، که چۆن ئه‌م قاره‌مانه، ئه‌من و ئاسایشی ئێراقی پاراستووه و به حیکه‌متی ئه‌م کوڕه‌ی سه‌ددام، دووباره نابنه‌وه، خه‌ڵکیان دڵنیاده‌کرده‌وه. کاتێک که چه‌ند کارمه‌ند و به‌رپرسێک کتۆپڕ ده‌کوژران، ده‌وروبه‌ری کاتی ئه‌و ته‌قینه‌وه و شه‌ڕه ته‌قانه، هه‌ر له ته‌له‌زیۆن و بڵاوکراوه‌کانی به‌عسه‌وه، ده‌یانگوت، ئه‌مانه باری ده‌روونیان ناته‌واو بووه و په‌یوه‌ندییان به‌و پێشهاتانه‌وه نه‌بووه.
باپێکه‌وه، فاکته‌کان به کورتیی دووباره بکه‌ینه‌وه. ته‌قینه‌وه‌کان زۆر بێهێزبوون و هیچ په‌نجه‌مۆرێکی ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده و نوسره‌ی پێوه‌دیارنه‌بوو. هیچ ڕێکخراوێکی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، به‌رپرسیارێتی خۆی بۆ ئه‌م ته‌قینه‌وانه نه‌گرته ئه‌ستۆ. ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌شێوه‌ک شڵه‌ژا، که بۆ ٢٤ سه‌عات بێده‌نگی کردن. کارمه‌ندێکی ئاسایش کتۆپڕ کوژرا و لایه‌نگرانی بنه‌ماڵه جه‌ختیان له ده‌روون ناته‌واوی ئه‌و کوژراوه کرده‌وه. بێ ئاگاداریی هیچ ڕێکخراو و لایه‌نێکی سه‌ربه‌خۆ، له ڕێگه‌ی دانپیانانه‌وه، چه‌ند که‌سێک تۆمه‌تبار کران. کتومت، له ١٠٠% هه‌نگاو به هه‌نگاو، بێ هیچ گۆڕانکارییه‌ک، شێوازی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ڕژێمی به‌عس! ته‌نها سیناریۆ به ڕاستیه‌کانی پشت ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه، تۆڵه‌یه؛ تۆڵه‌ی گروپێکی نێو خودی ئاسایش له هه‌ولێر. ئایا چ هۆکارێک له‌پشت ئه‌و تۆڵه‌یه بووه؟ ئه‌که‌وێته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا چه‌ند ئه‌و شێووازه وه‌حشیگه‌رییانه ڕاستن که لێره و له‌وێ ده‌یانبیستین سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده‌کردنی کارمه‌ندانی ئاسایشی ده‌زگای پاراستن له هه‌ولێر. ئه‌م کاره ١٠٠% تۆڵه بووه و هیچت تر. ئه‌نجامه‌کانیش له به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه و حیمکه‌تی مه‌سروور بارزانی بڵاوکارانه‌وه.