یه‌كه‌م كه‌س كه پیرۆزبایى له ده‌رچونى یاساى هه‌مواركراوى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراقى كرد سه‌رۆكى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى كوردستان بوو
Saturday, 21/11/2009, 12:00
ئاماده‌كردنی : سایتی یه‌كگرتوو / ژیار عمر
یه‌كه‌م كه‌س كه پیرۆزبایى له ده‌رچونى یاساى هه‌مواركراوى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراقى كرد سه‌رۆكى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى كوردستان بوو ! پاشتر ڕاگه‌یاندنه‌كانى یه‌كێتى ته‌نانه‌ت تا ئه‌مڕۆش یاساكه به ده‌سكه‌وت بۆ كورد ناو ده‌به‌ن , سه‌رۆكى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى كوردستانیش له بغداد ئه‌و یاسایه به هه‌مان شێوه به ده‌سكه‌وت بۆ كوردى ناوده‌برد. نیگه‌رانى خۆشى ده‌ربڕى به‌وه‌ى كه ڤیتۆكه‌ى هاشمى ده‌بێته هۆى دواكه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ى عیراق له ساڵى ئاینده‌دا.
ئێستاش وه‌ك ده‌بیسترێت و ده‌بینرێت هاوپه‌یمانى كوردستان (یه‌كێتى و پارتى) جۆرێك له پیاده‌كردنى سیاسه‌تى جیاواز به به هه‌ڵوێست و گوفتاره‌كانیانه‌وه دیاره .
لایه‌ك هاوپه‌یمانى له په‌رله‌مانى عیراقى ده‌نگ له‌سه‌ر یاساكه ده‌دات و تاڵه‌بانیش وه‌ك سه‌رۆك كۆمارى عیراقى یاساكه ئیمزا ده‌كات , لایه‌كى تر له كوردستان سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پێشتر هێز لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستان و په‌رله‌مانى كوردستان داواى له هاوپه‌یمانى كوردستان و سه‌رۆك كۆمارى عیراقى كردبوو كه ئه‌و یاسایه په‌سه‌ند نه‌كات .
دواجار هاوپه‌یمانى ده‌نگى به یاساكه دا له ناو په‌رله‌مانى عیراقى , تاڵه‌بانیش بێ گوێدانه په‌رله‌مانى كوردستان و لایه‌نه خه‌مخۆره‌كانى كورد كه ئه‌و یاسایه په‌سه‌ند نه‌كات به‌ڵام یاساكه‌ى ئیمزا كرد .
هه‌موو خه‌مێكى تاڵه‌بانى و هاوپه‌یمانى دوانه‌كه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كانه وه‌ك له‌سه‌ر زارى خۆیانه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا !!!
سیاسه‌تمه‌دارانیش ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه له لایه‌ن هاوپه‌یمانى و ئیمزاكردنى له لایه‌ن تاڵه‌بانیه‌وه له لایه‌ك وه ناڕه‌زایى و ڵیدوانه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له كوردستان له لایه‌كى تره‌وه به جۆرێك له خه‌وتویى و نه‌بونى هه‌ماهه‌نگى له نێوان ئه‌و دووحزبه‌دا (یه‌كێتى وپارتى) باس ده‌كه‌ن ,
پێشیان وایه كه جۆرێك له بێ ئاگاى هه‌یه خه‌ڵكى كوردستان به‌م هۆیه‌وه جۆرێك له بێ هیواى ڕووى تێكردون . به‌جێ هێشتنى وڵات له لایبارزانى و تاڵه‌بانیه‌وه به سلبیات بۆ كورد ناو ده‌به‌ن . ئاماژه به‌وش ده‌ده‌ن كه بونى ئه‌و فشارانه‌ى كه له‌سه‌ر هاوپه‌یمانى هه‌بووه نه‌ده‌بوایه ڕ‌ازى ببن له‌سه‌ر حسابى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى كورد
له‌و باره‌یه‌وه (م. هیواى میرزا سابیر) ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌ت به سایتى یه‌كگرتووى ڕاگه‌یاند :" :" به بۆچونى من ئه‌وه جۆرێك له خه‌وتویى هه‌ردولایه‌نى سه‌ره‌كى (یه‌كێتى و پارتى(ده‌سه‌ڵاتدار كه نوێنه‌رایه‌تى سه‌ره‌كى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن له بغداد , وه جۆرێكه له نه‌بونى هه‌ماهه‌نگى ئه‌وان.
وتیشى :" جێگه‌ى سه‌رسوڕمان بوو له لایه‌كه‌وه له لایه‌كه‌وه په‌رله‌مان و لایه‌نه كوردستانیه‌كان و سه‌رۆكى هه‌رێم ناڕه‌زایى ده‌ربِى له به‌رامبه‌ر ئه‌و یاسایه , له‌و لاشه‌وه سه‌رۆك كۆمار واژۆى له‌سه‌ر ده‌كات ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و په‌ڕى بێ ئاگایى و نا هه‌ماهه‌نگیه‌ك له نێوان هه‌ڵوێسته‌كاندا هه‌یه وه چه‌ند ساڵه‌ى كارى هاوبه‌ش له بغداد ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه .
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان / هاوكات ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا :" ئێمه به به‌رده‌وامى له یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان زۆر ئه‌و بابه‌ته‌مان به‌رجه‌سته كرد له خولى دووه‌مى په‌رله‌ماندا زۆر تیشكمان خسته‌سه‌ر , چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمدا باسمان كردووه نوێنه‌رایه‌تى هه‌رێم له عیراقدا پێویستى به پێداچونه‌وه هه‌یه , چونكه جۆرێك له بێ ئاگاى هه‌یه .
هه‌روه‌ها وتى : ئه‌م هه‌موو بڕیار‌و هه‌ڵوێسته له په‌رله‌مان ده‌درێت , ئه‌م هه‌موو گۆڵه له كورد ده‌كرێت , ئه‌مانه به‌ڕاستى پێداچونه‌وه‌ى وردى ده‌وێت , وه جۆرێك له بێ هیوایى خه‌ریكه ڕووده‌كاته هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان له به‌رامبه‌ر نوێنه‌رایه‌تیه‌كه‌یان له بغداد.
(هیواى میرزا سابییر) ده‌رباره‌ى چونه ده‌ره‌وه‌ى هه‌ردوو سه‌ركرده‌ى یه‌كێتى و پارتى (تاڵه‌بانى و بارزانى) كه له هه‌ستیارترین كاتدا میلله‌ت و وڵاتیان به‌جێ هێشت ّ!
ده‌ڵێت :" من به‌و په‌ڕى ڕاشكاوى ده‌ڵێم له‌م كاتانه‌دا له دنیاى سیاسه‌ت و به‌ڕێوبردندا كاتێكى هه‌ستیاره . به‌جێهێشتنى هه‌رێم و به‌جێهێشتنى وڵات به بۆچونى من سلبیاتێكى زۆرى هه‌یه وه نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه ئێمه زۆر ئاگادارى واقعه‌كه‌ى خۆمان نین وه‌ك پێویست . وه به‌رامبه‌ره‌كانیش ئه‌و پرسیاره‌مان لێ ده‌كه‌ن كه ئێوه ئه‌و داواكاریانه‌تان هه‌یه بۆچى وڵاتیان به جێ هێشتووه سه‌ركرده‌كان .
ناوبراو پێى وایه :" به‌ررپرسیارێتیه‌كى گه‌وره ڕوو له نوێنه‌رایه‌تى هه‌رێم ده‌كات له به‌غداد , چونكه چ فه‌ره‌ج حه‌یده‌رى وه چ ئه‌ندامانى تر‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان وتبویان كه ئێمه ئه‌و بابه‌ته‌مان له گه‌ڵ لایه‌نى كوردستانیدا باسكردووه پێش ئه‌وه‌ى بڕیار له‌سه‌ر یاساكه بدرێت .
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتوو جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه :" به‌ڕاستى جێگه‌ى هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه , پرسیارێكه پێویسته وه‌ڵامى بدرێته‌وه , چونكه ئه‌م كاتانه كاتى ئه‌وه نیه , من كاتێك بینیم كه سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق له كاتى تاوتوێ كردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان وو عیراقى به جێ هێشتبوو چوبوه ده‌ره‌وه , ئه‌مه پرسیارێك بوو به لامه‌وه كه‌ئه‌مه چ كاتێكه سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌كه په‌رله‌مان به جێ ده‌هێلێت له كاتى هه‌ستیارترین ییاسا كه بڕیارى له‌سه‌ر ده‌درێت , كه دیاره لایه‌نى زیانمه‌ند و وه ئه‌و دوو لایه‌نه‌ى كه گۆڵیان لێ كراوه كێن له عیراق،وه لایه‌نى براوه‌ش كێه .!
ده‌رباره‌ى لێدوانه‌كه‌ى تاڵه‌بانى كه هۆكارى ئیمزاكردنى یاساكه‌ى بۆ ئه‌وه گێڕابووه وه تا هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى له عیراق دوا نه‌كه‌وێت ,!
(م. هیواى میرزا سابیر) ئاماژه به‌وه ده‌دات :" ئێمه زوتر ئه‌و قسانه‌مان كردووه هه‌ر له ماده‌ى (140) كه نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هات بۆ په‌رله‌مان , ئه‌وان به‌رنامه‌ى خۆیان هه‌یه - ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كان و ڕۆژئاوا به‌رنامه‌و به‌رژه‌وه‌ندى خۆى هه‌یه , بۆیه ئێمه‌ش پێویسته به‌رنامه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆمان بپارێزین,
ڕاشیگه‌یاند :" ئێمه ئاگادارین كه فشارێكى زۆر له‌سه‌ر لایه‌نى كوردى هه‌بووه بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و یاسایه , به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وه نابێت له‌سه‌ر حسابى لایه‌نى كوردستانى بێت , به‌ڕێز سه‌رۆك كۆماریش له‌وه ده‌چێت پاساوى خۆى هه‌بێت , به‌ڵام ئێمه سه‌یرى به‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ى ده‌كه‌ین , ئه‌و به‌ر ئه‌نجامه‌ى كه ئێستا ئێمه سه‌یرى ده‌كه‌ین و ده‌بینین پێشێلكارى مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه . بۆیه هیوا خوازم هه‌م سه‌رۆكى كۆمار وه‌هه‌م سه‌رۆكى هه‌رێم پێداچونه‌وه بكه‌ن به هه‌ڵوێسته‌كانیاندا.
ڕونیشیكرده‌وه :" بێ گومان ئه‌مریكا زۆر به پێویستى ده‌زانێت كه ئه‌و یاسایه په‌سه‌ند بكرایه و هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام بدرێت , به‌ڵام ئێمه‌ش ده‌بێت ئه‌و چۆن خه‌ریكى به ده‌ستهێنانى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆیه‌تى ئێمه‌ش له خه‌مى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆماندا بین .
له‌كۆتای لێدوانه تایبه‌تیه‌كه‌یدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو (هیوا میرزا سابیر)دووپاتیكرده‌وه :" به‌ڕاستى هیچ پاساوێك نیه بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگایه‌كى وه‌ك سلێمانى كه چواره‌م پارێزگایه له ڕووى ژماره‌ى دانیشتوانه‌وه له عیراقدا له ماوه‌ى شه‌ش ساڵدا وا پیشان بدرێت كه دانیشتوانى هیچ زیادى نه‌كردووه , به‌ڵام پارێزگاى واش هه‌یه 12 یاخود 6 كورسى زیاد كردووه ,
جه‌ختیشى كرده‌وه :" ئه‌مه پرسیارێكه و لایه‌نى كوردستانى هیچ پاساوێكى نیه ته‌نها دان پیادان به‌وه‌ى كه هه‌ڵه‌ى كردووه و گۆڵى لێكراوه.
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان:" كێ قازانج ده‌كات له‌و سیاسه‌ته دووفاقیه ؟؟!!
ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش پێیان وایه كه ڕه‌زامه‌ندى نواندن له‌سه‌ر یاساكه له ناو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقى و ئیمزاكردنى تاڵه‌بانى وه هه‌ڵوێستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كه ناڕه‌زایى ده‌ربڕى له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه ئه‌مه سیاسه‌تى پێچه‌وانه‌یه له نێوان نوێه‌رانى كورد له بغداد و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ..
له‌و باره‌یه‌وه (شه‌ماڵ عه‌بدول وه‌فا) ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له لێدوانێكى تایبه‌ت به سایتى یه‌كگرتووى ڕاگه‌یاند :" به‌ڕاستى ئه‌و یاساى هه‌ڵبژاردنه به جۆرێك داڕێژراوه كه پێم سه‌یره براده‌رانى كورد له به‌غداد چۆن ڕ‌ازى بوون ؟!
ناوبراو وتیشى :" من ئه‌مه به پلانێك سه‌یرى ده‌كه‌م كه براده‌رانى خۆمان هه‌ستیان پێ نه‌كردووه , بێ گومان په‌سه‌ندكردنى یاساكه له بغداد له لایه‌ن كورده‌وه و ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له كوردستان . ئه‌مه سیاسه‌تێكى دووفاقیه كه كورد په‌یڕه‌وى ده‌كات.
ئه‌و ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا :" من له‌و بڕوایه‌دام هۆكارى بابه‌تى و خودى هه‌یه وه غه‌درێكى گه‌وره له كورد كراوه , زیادكردنى كورسیه‌كانى په‌رله‌مان له لایه‌كى تره‌وه له 275 كورسى - 323- ئه‌مه‌ش غه‌درێكى تر بوو .
(شه‌ماڵ عه‌بدول وه‌فا) ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌وه‌ى بۆ سایتى یه‌كگرتوو خسته ڕوو :" كێ قازانج ده‌كات له‌م سیاسه‌ته دوو فاقیه‌ى كورد , تاڵه‌بانى یاساكه ئیمزا ده‌كات به‌ڵام كاك مه‌سعود له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیه كه كورد غه‌درێكى گه‌وره‌ى لێبكرێت .
دووپاتیشى كرده‌وه :" كێ زیان ده‌كات له‌م سیاسه‌ته دووفاقیه؟؟!!
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى :" مه‌سه‌له‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان و دابه‌شكردنى كورسیه‌كان دووشتى جیاوازن..به‌جدى یاساكه به شێوه‌یه‌كى گشتى خه‌له‌لێكى واى تێدا نیه ..!!!
ئه‌گه‌رچى تائێستاش سه‌ركردایه‌تى و به‌رپرسانى یه‌كێتى چ له كوردستان چ له بغداد جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌و یاسایه هیچ مه‌ترسیه‌كى نیه بۆ سه‌ر كورد , ئه‌و كه‌م و كوڕیه‌ش ده‌گێڕنه‌وه بۆ هه‌ڵه‌ى ته‌كنیكى كه له ئه‌ستۆى وه‌زاره‌تى بازرگانیدایه كه ئاماره‌كه‌ى به‌و جۆره داوه‌ته كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق,
ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان (عارف ڕوشدى) تایبه‌ت به سایتى یه‌كگرتووى ڕاگه‌یاند :" شتێك هه‌یه ده‌بێت بۆ خه‌ڵكى كوردستان ڕونبكرێته‌وه -ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ى هه‌ڵبژاردن و كورسیه‌كان دووشتى جیاوازن ! به‌جدى یاساكه به شێوه‌یه‌كى گشتى خه‌له‌لێكى واى تێدا نیه !
ناوبراو وتیشى :" به‌ڵام مه‌سه‌له‌ى دابه‌شكردنى كورسیه‌كان ئه‌وه به‌نده به‌و ئاماره‌ى كه وه‌زاره‌تى بازرگانى پێشكه‌ش به كۆمسیۆنى كردووه , بۆیه ده‌بێت كورد پێ داگرى بكات له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و غه‌دره‌ى كه له كورد كراوه !له ئه‌نجامى دابه‌شكردنى نا عه‌داله‌تى ئه‌و كورسیانه !
روشدى بۆ سایتى یه‌كگرتوو دووپاتیكرده‌وه :" زۆر گرنگه كورد داوا بكات كه پشت ببه‌سترێت به‌و ڕێژه ستانده‌ره‌ى كه هه‌یه له هه‌موو جیهاندا كارى پێ ده‌كرێت , كه زیادبوونى ساڵانه‌ى ژماره‌ى دانیشتوان له وڵاته تازه پێگه‌یشتووه‌كان له (3%)یه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى نكوڵى له‌وه كرد كه كورد هه‌ڵه‌ى كردبێت له په‌سه‌ندكردنى ئه‌و یاسایه له‌و باره‌یه‌وه وتى :" ئه‌وه هه‌ڵه نیه ده‌نگدان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى یاساكه . پێویسته بزانرێت كه مه‌سه‌له‌یه‌كى ته‌كنیكى هه‌یه كه به‌نده به كۆمسیۆن و وه زاره‌تى بازرگانیه‌وه .
(عارف روشدى) له كۆتایى لێدوانه تایبه‌تیه‌كه‌یدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو ئه‌وه‌ى خسته ڕوو :" له‌وانه‌یه خه‌له‌ل له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانى دابینكردنى خۆراكى سه‌ر به پارێزگاكان هه‌بێت , بۆ نمونه ئه‌وه‌ى بیستومه له سلێمانى (48)هه‌زار كه‌س هه‌یه كه ناویان تۆمارنه‌كراوه , به‌ڵام به‌ڕێوبه‌رایه‌تى خۆراك ته‌نها (22) هه‌زار كه‌سى تۆكردووه له‌و 1ماره‌یه . وه هه‌ڵه‌یه‌كى ته‌كنیكى هه‌یه كه پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت.
ڕۆشنبیران :" یه‌كێتى و پارتى به‌رژه‌وه‌ندى ئابورى زۆر له‌وه گه‌وره‌تر له نێوانیاندا هه‌یه ,كه به‌كێشه‌یه‌كى نه‌ته‌وایه‌تى له‌و جۆره گرژى بكه‌وێته نێوانیان ....
سه‌باره‌ت به‌و سیاسه‌ته پێچه‌وانه‌و هاو دژه‌ى كه هه‌ردوو حزبى ده‌سه‌ڵاتدار پیاده‌ى ده‌كه‌ن له بغداد و كوردستان , ڕۆژنامه‌نوس و ڕۆشنبیر (ئاسۆ عه‌بدول له‌تیف (پێى وایه :" ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه كورد تا ئه‌م ساته وه‌خته به گوتاره‌وه له به‌غداد مامه‌ڵه‌ى نه‌كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌جێندا سیاسیه‌كان و ئه‌و كێشه سیاسى و ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ى كه كورد له بغداد هه‌یه بگره به جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندى ئابورى به‌رته‌سك كورد له به‌غداد بونى هه‌یه و مامه‌ڵه ده‌كات .!
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند :" گوتارى كوردى له به‌غداد ئه‌وه‌نده‌ى گوتارێكى حزبیه , ئه‌وه‌نده گوتارێكى نه‌ته‌وایه‌تى و نیشتمانى نیه . چونكه یه‌كێتى و پارتى له به‌غداد ڕێك پیاده‌ى سیاسه‌ته‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن له زۆر بابه‌تدا , تا ئێستا نه‌مانبینى یه‌كێتى و پارتى له په‌رله‌مانى به‌غداد بۆ پرسێكى چاره‌نوسساز -بایكۆدى كۆبونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن یان یاخى بونێكى شارستانیانه له شه‌قامى عه‌ره‌بیدا بكه‌ن , به پێچه‌وانه‌وه چه‌ندین لایه‌نى مه‌زهه‌ب گه‌رانى شیعه بۆ كێشه‌و گرخۆیان په‌نایان بردۆته به‌ر چه‌ندین ئاكارى شارستانى چه‌ندین هاتنه ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانى عیراقی‌دا.
(ئاسۆ عه‌بدول له‌تیف) ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا :" بێ گومان یه‌كێتى و پارتى له زۆر جاردا ته‌نها له ئابوری‌دا ئه‌وان هه‌ڵوێستیان یه‌كه به پێچه‌وانه‌شه‌وه له زۆربه‌ى پرسه چاره‌نوسسازه‌كانى تر په‌یوه‌ست به میلله‌ت ئه‌وان جۆرێك له دوو هه‌ڵوێستیان هه‌یه , بۆیه من پێم وایه نایه‌نه‌وێت شه‌قامى كوردى له‌م مه‌سه‌لانه ئاگاداربن .!
ئه‌و ڕۆشنبیره پێى وایه كه كورد له به‌غداد ده‌سكه‌وتى واى به‌ده‌ست نه‌هێناوه له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت :" كورد له به‌غداد چ ده‌سكه‌وتێكى سیاسى به‌ده‌ست هێناوه ؟! بێ گومان من ئه‌وانه‌ى ئه‌وان باسى ده‌كه‌ن هیچى به ده‌سكه‌وت نازانم , ده‌سكه‌وت لاى من -لاى تاكى ڕۆژنامه‌نوس- لاى تاكى كورد...., چه‌سپاندنى بنه‌ماكانى فیدراڵیه كه تائێستا فیدراڵى له عیراقدا بۆ كورد نه‌چه‌سپێنراوه تائێستاش هه‌رێمێكین له ژێر نه‌شته‌رى سیاسه‌ته‌كانى شیعه‌و سونه‌داین , وه تائێستا ئه‌و خه‌ون و خه‌یاڵه نه‌ته‌وایه‌تیه‌ى هه‌مانبووه نه‌مانتوانیوه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتى به‌غداد
بیچه‌سپێنین .
(ئاسۆ) له‌و بڕوایه‌دایه كه ئه‌م دوو هه‌ڵوێستیه‌ى نێوان ئه‌و دوو پارته كه له بغداد جۆرێكه و له كوردستانیش جۆرێكه كێشه‌و گرفت دروست ناكات له نێوان ئه‌و دوو حزبه‌دا چونكه ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندى گه‌وره‌ترى ئابورى له نێوانیاندا هه‌یه..
له‌و باره‌یه‌وه وتى :" یه‌كێتى و پارتى به‌م دوو هه‌ڵوێستیه‌یان كێشه‌و قه‌یران ناكه‌وێته نێوانیان چونكه ئه‌و دوو حزبه به‌رژه‌وه‌ندى ئابورى زۆر له‌وه گه‌وره‌تر له نێوانیاندا هه‌یه كه به كێشه‌یه‌كى نه‌ته‌وایه‌تى له‌و جۆره كێشه بخه‌نه نێو په‌یوه‌ندیه‌كانى خۆیان . به‌ڵام ده‌توانم بڵێم ئه‌وه بۆ كورد خه‌ته‌رناكه -یه‌كێتى و پارتى ماڵى خۆیان قایم كردووه , به‌ڵام ماڵى نیشتمان و ماڵى نه‌ته‌وایه‌تى كورد كه تائێیستا نه‌خاوه‌نى ئاڵایه‌كى نیشتمانى و نه خاوه‌نى زمانێكى ڕه‌سمى كوردین وه نه‌خاوه‌نى سه‌روه‌ریه‌كى سیاسین له عیراقدا به مانایه‌كى تر ئێمه نه‌مانتوانتا
ئێستا گوتارى سیاسى خۆمان له لاى عه‌ره‌ب بسه‌لمێنین و بڵێین ئێمه كوردین .
جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه :" وه‌ك ده‌زانرێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئاینده‌دا كورد قورسایى كه‌م ده‌بێته‌وه ناتوانێت وه‌ك جاران مامه‌ڵه له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و پێشهاتانه بكات كه له‌وه‌و پێش كردویه‌تى , ئه‌گه‌ر تا ئێستا توانیبێتى یارى به گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان بكات و بتوانێت باڵوێز له ده‌ره‌وه‌ى وڵات دابنێت ناتوانێت ,
من پێم وایه وه‌زاره‌ته سیادى و پۆسته هه‌ستیاره‌كان له به‌غداد جارێكى تر وه‌رناگرێته‌وه .
ئه‌و ڕۆشنبیره نیگه‌رانى خۆى ده‌ربڕى به‌وه‌ى كه تاڵه‌بانى نه‌یتوانى ئه‌و مافى ڤیتۆیه‌ى كه هه‌یه‌تى له جێى خۆیدا به كارى بهێنێت.
سه‌باره‌ت به‌وه ده‌ڵێت :" به داخه‌وه تاڵه‌بانى ئه‌مه كۆتا كارتى سیاسى بوو نه‌یتوانى بیقۆزێته‌وه وه‌ك گرفتێكى گه‌وره به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕى , چونكه نه‌یتوانى ئه‌و ڤیتۆیه به كاربهێنێت , له كاتێكدا تاڵه‌بانى به ده‌نگى كورد چۆته ئه‌و شوێنه ده‌بوو ئه‌و ڤیتۆیه‌ى وه‌ك ده‌سكه‌وتێكى سیاسى گه‌وره بۆ كورد ته‌ماشا بكردایه نه‌ك به‌و جۆره مامه‌ڵه‌ى بكردایه , من ئه‌مانه بۆ ئه‌وه‌كه تا ئێستا كورد له به‌غداد به گوتارێكى سیاسى-زانستى - نیشتمانى مامه‌ڵه‌ى نه‌كردووه به‌ڵكو گوتار له به‌غداد گوتارى یه‌كێتى و پارتیه , وه بودجه بودجه‌ى یه‌كێتى و پارتیه .
ده‌رباره‌ى به‌جێ هێشتنى وڵات له لایه‌ن هه‌ردوو سه‌ركرده‌ى یه‌كێتى و پارتیه‌وه .
(ئاسۆ عه‌بدول له‌تیف) ڕ‌ونى ده‌كاته‌وه :" چونى تاڵه‌بانى له‌م كاته‌دا كێشه‌ى گه‌وره دروست ده‌كات , ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و یاسایه تێپه‌ڕى به‌سه‌رماندا نه‌یتوانى وه‌ك پێویست مامه‌ڵه بكات - بێ گومان ڕۆیشتنى سه‌رۆكى هه‌رێمیش كێشه‌ى گه‌وره دروست ده‌كات چونكه ئه‌و سه‌رۆكى هه‌رێمه ده‌یتوانى له كاته هه‌ستیاره‌كاندا بڕیارى چاره‌نوسساز بدات .
ئه‌و ڕۆشنبیره پێى وایه كه كوتله‌ى یه‌كگرتووش ده‌بوایه زیاتر چاو نه‌ترسانه‌تر شۆڕببوایه‌وه بۆ ده‌ستخستنه‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانى گه‌لى كورد نه‌ك له گه‌ڵ یه‌كێتى و پارتى . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه كوتله‌ى یه‌كگرتوو كوتله‌یه‌كى چاك و پێشكه‌وتوو ترن .
له‌و باره‌یه‌وه وتى :" به‌داخه‌وه یه‌كگرتووى ئیسلامیش ده‌بوایه چاونه‌ترسانه‌تر زیاتر شۆڕببوایه‌وه بۆ كێشه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان نه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و پارتى و هاوپه‌یمانیدا بۆ هه‌ندێك یاسا ده‌ست به‌رز بكاته‌وه بۆ هه‌ندێك یاساش بێ ده‌نگى بنوێنێت , له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كوتله‌ى یه‌كگرتوو كوتله‌یه‌كى چاكن به‌ڕاستى ئه‌ندامه‌كانى خه‌ڵكى چاك و پێشكه‌وتوو ڕێك و پێك ترن ده‌یانتوانى زیاتر وه قوڵتر په‌نجه بخه‌نه سه‌ر برینه‌كانى كورد ,
(ئاسۆ عه‌بدول له‌تیف) له‌كۆتایدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه :" زۆرێك له‌و یاسایانه به تایبه‌ت ئه‌وه‌ى له ده‌وروبه‌رى ماده‌ى (140) ه ئه‌گه‌رچى یه‌كگرتوو تا ئێستا توانیویه‌تى قسه‌و باسى له‌سه‌ر بكات به‌ڵام ئه‌و كوتله‌یه‌كى بچوكه ئه‌گه‌ر بایكۆدیش بكات و بچنه ده‌ر له په‌رله‌مان ناتوانن وه‌ك پێویست شۆڕ ببنه‌وه بۆ ئه‌و كێشانه‌ى كه كورد هه‌یه‌تى .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست