لەدژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی كورد لەشارەكانی ئامەد، قۆسەر، وان، راپەرین دەستی پێكرد و جەوانێكی كوردیش لەلایەن توركانەوە شههید كرا
Sunday, 06/12/2009, 12:00
ئەمرۆ گەلی كورد بۆ رێبەرەكەیان عەبدوڵڵائۆجەلان لەسەر پێ بوون. لە هەموو شارەكانی كوردستان ئۆجەلان وەك هەستیاریەك نیشان درا. لە دڵی كوردستان ئامەدیش كەشێكی ڕاپەڕێن ئاسا هەبوو. ئەردۆغان دوینێ دەتەپە و كوردانی كردە ئامانج و ئەمرۆش لە كاتی سەرهەڵدانی خەڵكی كورد لە ئامەد هێزەكانی پۆلیس گەنجی كورد ئایدن ئەردەمی تەمەن 23 ساڵیان قەتڵ كرد. لە 19 ی مانگی ئۆكتۆبەرەوە و دوای ئەوەی كە ملیۆنان كەس پێشوازیان لە گروپەكانی ئاشتی كرد ، ئەردۆغانیش هەڕەشەی ئەوەی كرد، كە پرۆسەكە دەگەرێننەوە سەرەتا.
دوای ئەوەی ئەرۆدغان هێرشی كردە سەر دەتەپە و كردیە ئامانجی هێرشی دەستەڵاتی دادو پۆلیس. دوای ئەوەی كە ئەردۆغان گۆشەگیری سەر ئۆجەلانی توندتر كرد، كوردان و دەتەپەییەكانی كردە ئامانج. هەر دوای هەڕەشە و گوڕەشەكانی ئەرۆدغان پۆلیس دەست بەكاربووو ئەمرۆش لە ئامەد بە چەكی گەرم هێرشیان كردە سەر خەڵكی كورد كە لە سەرهەڵدان دا بوون و لاوی كورد ئایدن ئەردەمی تەمەن 23 ساڵەیان شەهید كرد. بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانەی ئوزەل سوڵتان، ئایدن ئەردەم گیانی لە دەستدا.
لە كاتی هێڕشەكەدا دوو گوللە بەر سك و سەری دەكەوێ و وێرای فریاگوازریش لە مردن رزگاری نەبوو.
بەلێ ئایدن ئەردەم لە ئامەد ، لەلایەن پۆلیسەوە ، لە پشتەوە لێی درا و قەتڵ كرا.
پۆلیسی ویستی عەزمی خەڵكی ئامەد بە لێدانی ئایدن ئەردەم بشكێنێ، بەڵام سەرهەڵدانی خەڵكی ئامەد بەو دڕاندایەتیەی پۆلیس دانەمركایەوە. چەندین رۆژە خەڵكی ئامەد لەسەرپێن و ئەمرۆش سەرهەڵدان ئاسا ڕژانە سەر شەقام و مەیدانەكانی شارەكە.
ئامەد ئۆجەلانیان وەك هەستیاریەك دەربری و لە سەعاتەكانی سەرلەبەیانیەوە لە بەردەم بینای پارتی كۆمەڵگەی دیموكراتی كۆبونەوە. بەڵام هێزەكانی پۆلیس بۆ ڕێگرتن لە رێپێوانی خەڵكەكە بەربەستیان دانا. بە دەیان هەزار خەڵكی ئامەد بێ ئەوەی كە گوێ بە بەربەستەكان بدەن دەستیان بەرێپێوان كرد. بۆ هێوركردنەوەی ئەو ئالۆزیەی هاتە ئاراوە، دەست بە دانوسان كرا لەنێوان پەرلەمانتارانی دەتەپە و كاربەدەستانی هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس. ئالۆزیەكە بە سوڕانەوەی هەلیكۆپتەر و گەمارۆی سەربازان و پۆلیس بۆ ریپێوانەكە رووی لە زیاد بوون كرد.
لە بەرامبەر ئەوە دەیان هەزار كەس بە هوها كێشان و بەردانی بالۆن بە وێنەی ئۆجەلان بە ئاسمانەوە وەڵامیان دایەوە. هێزەكانی پۆلس خۆیان لەبەر ئەو خاوەندارێتیەی گەل بۆ ئۆجەلان رانەگرت و بە شێوەیەكی وەحشیانە پەلاماری خەلكەكەیاندا. پۆلیس بە بۆمبی فرمیێسك ڕێژو تەوژمی ئاو پەلاماری خەڵكەكەیانداو لەسەر ئەوەش شەڕ و پێك هەڵپڕژان كەوتەوە. خۆپیشاندەران بە بۆمبی مۆلۆتۆف هێرشیان كردە سەر بینای ناوەندی ئاكەپە لە ئامەد. پۆلیس ئەمجارەیان بە چەكی گەرم پەلاماری خەڵكەكەی دا و بەو فەرمانەی كە ئەرۆدغان پێی دابوون ، ئامەدیان كردە مەیدانی شەڕ.
هێزەكانی پۆلیس هەڕەمەكی هێرشیان كردە سەر خەڵكەكەو پەرلەمانتارانیشیان بێ بەش نەكرد. یەك لە پەرلەمانتارەكان ئایسەڵ توغلوك، رایگەیاند كە هێرشی پۆلیسی گێڕە شووێنیە. وتیشێ وێرای سێ جار چاوپێكەوتنمان لەگەڵ بەرپرسان هێرشێان بە قەستی كوشتن ئەنجامدا، ئەوەشی وت كە دەوڵەت ناچارە داوای ئەم خەڵكە ڕەچاو بكات؛ ئەم خەڵكە ئەو بارودۆخەی ئۆجەلانی تیدایە قەبوڵ ناكات.
گەلی قۆسەریش بۆ ئۆجەلان ئەمرۆ چالاكی جەماوەریان ئەنجام دا
گەل هاوشان لەگەل پارلەمانتارانی دەتەپەیی، هەوڵدان بۆ رادەست كردنی ئیرادەی ئازادی كوردانیان، شەرمەزار كرد و ڕایانگەیاند: ئەو هەوڵانە بێ وەلام نامێنەوە و بێ ئەنجام دەبن.
خەڵكی ناوچەی قۆسەری مێردین لە بەرانبەر ئەشكەنجەی ئیمرالی چالاكیان بەرێوە برد.
بۆ ئەو مەبەستە، ئەمرۆ هەزاران كەس رێیان پێوا . پاشان پەرلەمانتارانی دەتەپەیی لیدوانێكیان دا.
ئەو گۆرەپانەی كە لێدوانەكەی لێدرا ، لێوان لێوو بوو لە خەڵك. لیدوانەكە بە خولەكێك رێزگرتن لەو كەسانەكە لە تێكۆشانی ئازادی گەلی كورددا ژیانیان لە دەست داوە دەستی پێكرد. پاشان لە پارلەمانتارانی دەتەپەیی ئاخاوتن وسەرنجیان راكێشایە سەر كردەوەكانی دەوڵەتی تورك لە دژی ئۆجەلان.
پەرلەمانتارانی دەتەپە رایانگەیاند: دەۆزی داخستنی دەتەپەش بە شێكە لە پیلانێك بە مەبەستی ڕادەستكردنی ئیرادەی گەلی كورد. بەڵام ئەو حسابەش بێ ئەنجام دەبێت و تێك دەچیت. بەشدارانیش بە وتنەوەی دروشم هەمان هەڵوێستان بەجەستە كردو دەربڕی. پاش ووتەكان گەل ویستی ڕێپێوانی پرۆتیستۆیی بەڕێوەبەرێت، بەڵام پۆلیس بە بۆمبی فرمێسك رێژ و بە تەوژمی ئاو پەلاماری گەلیاندا و بەو هۆیەشەوە ئالۆزی و پێك هەڵپژان هاتە ئاراوە.
لە دژی گۆشەگیری سەر ئۆجەلان سەرهەڵدانی كوردان لە زۆربەی دەڤەرەكانی باكوری كوردستان درێژەی هەیە. لە ناوچەی ئارتەمێتانی وان گەل گۆشەگیری ئیمرالیان شەرمەزار كرد. دانیشتوانی ناوچەكە بە لێدوانێكی رۆژنامەوانی ئەشكەنجەی ئیمرالیان پرتستۆ كرد .
سەرۆكی دەتەپەی ناوچەكە لێدوانەكەی خوێندنەوە و رایگەیاند: لەبەر ئەو دۆخەی ئۆجەلان نابێت بێدەنگ بمێنین. سەرۆكی دەتەپە، ئەشكەنجەی ئیمرالی وەك بەشێك لە سیاسەتی پاكتاوكردنی لە قەلەم دا. دوای كۆتایی هاتنی لێدوانەكە جەماوەر رێپێوانیان ئەنجام دا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست