سەبارەت بە دووكانەكەى بەرهەم سالح..
Tuesday, 15/02/2011, 12:00
ئەوەى كە (پدك وینك)ناویان ناوە حكومەت ,لەڕاستیدا حكومەت نیە و دووكانە حكومەت نیەگالتە جاڕى وگالتە بە خەلك وخۆ كردنە ,حكومەت نیە بەڕەللایە,حكومەت نیە دیوەخانە ,جا ئەو دیوەخانە بۆ ئەوە باشە دوواى تونس ومیسڕ لێى ڕاپەڕین ,ئەم دووكانە بۆ ڕوخان باشە ,چونكە دوكاندارەكەى (مەبەستم دكتۆر بەر هەمى بێ بەرهەم)ە.خۆى تا بینە قاقاى نوقمى گەندەلى بووە . ئەم دووكاندارە بەرپرسە لەو هەموو نەهامەتى وگەندەلى و ناعەدالەتییەى تێیداین .ئەم هاوڕێیەمان بە جۆرێك قۆلى لە گەندەلى هەلمالیوە ,پێموایە گەرهەموو دنییابێتە ر ِەجاى تازە پاشگەز نابێتەوە ,چونكە ناتوانێ پاشگەز بێتەوە ...گەر ئەم برادەرە لە دەسەلات دوور نەخرێتەوە و دواتر دادگایی نەكرێ ,ئەوا ئایندەیەك ى باش چاوەڕێمان ناكات .ئەم هەڤالە هێندە بێ چاوو ڕووە زۆر جار خۆى دان بە گەندەلیدا دەنێت ,كەچى هێندە مەكربازە بەردەوام دەلێ كردار شەرتە !!ئەم دكتۆرەمان شێخ ڕەزا گوتەنى:
پێستى ڕووى هێند قاییمە شمشێرى میسڕى نایبڕێ
گەر بە كەوشى كەى ,دەمێنێ.تا قیامەت نادڕێ
ئەم كاكەیە ,گەر ڕێى لێنەگیرێ ئەوا هەموو ئەندامانى مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى حیزبەكەى بە پلەى وەزیر خانە نشین دەكات و هەموو زەوى وزارى حكومەت و هاولاتیانیش بەسەر حیزبەكەى وبەرپرسەكانى دابەش و تاپۆ دەكات . لەوەتەى ئەم كابرایە هاتۆتە سەر حوكم گەندەلییەكان دووبەقەد خۆیان زیادیان كردووە ئاوەدانى و خزمەتگوزارییەكانیش وەك دەیبینین لە پاشەكشەیایە ,لە هەمووى خۆشتر و ئەوەى مایەى پێكەنینە ئەوەیە ئەم گەندەلە بەردەوام خۆى وەك كەسێكى مەدەنى و مۆدێرن نیشان دەدات و بۆینباغ دەبەستێ!!كەچى لەولاوە بەپارەى ئەم میللەتە دەمانچە دەكڕێ ودابەشى سەر ئەندامانى حیزبەكەى دەكات .
من ڕامووایە گەر ئەم پیاوە نەوەستێنرێ ئەوا ئەمجارەیان چەقۆ دەكڕێ و دابەشى دەكات و میللەتەكەمان هەمووى دەكاتە چەقۆ كێش ..بەلێ ئەم پیاوە خەتەرناكە چەك دەبەخشێتەوە واتا ڕێگا خۆش دەكات ,تا خەلكى یەكترى بكوژن ئەمەیشى پێ ئاژاوە نییە .,كەچى لەسەر دەركردنى بەیاننامەیەك بە سەركردەكانى بزووتنەوەى گۆڕان دەلێت ئاژاوە گێر ,ئەم كاكەیە ئەندامى حیزبەكەى نەماوە لە زانكۆ دەرچوبێ و داینەمەزراندبێ ,كەچى زۆر بێ شەرمانە خۆل َدەكاتە چاوى خەلك ودەلێ :مەنسوبییەت و مەحسوبیەت هەیە و دەبێ چارەسەرى بكەین !!منیش پێى دەلێم تۆ گورگى و تۆبەى گورگیش مەرگە ...ئەم گورگە قبولى نییە بەمیسڕو تونس بەراورد بكرێ ,بەلام حوسنى موبارەك و زەینولعابدین بە شاگردیش ڕاناگرێ
ئەم ئاشوبگێڕە هێندە گەندەلە كەس بە تۆزى پێى ناگات ,بۆیە تكا دەكەم لەمەو دووا كەس بەو گەندەلە بڕوا نەكات چونكە ئەوەى دەیلێت تەنها قسەى زل و بەلێنى درۆیە هیچى ڕاست نییە ,پێچەوانەى ناوەكەیشى زۆر بێ بەرهەمە لەمڕوەوە ناوبردنى بە (بێ بەرهەم)هەر لە خۆى دێت. لە كۆتاییدا ڕووى دەمم دەكەمە ئەم هاوڕێیەو دەلێم : تا تۆ بەردەوام بیت لە سەر گەندەلى وناعەدالەتى و بە هەدەردانى سامانى گشتى ,دلنیابە ئێمەش ئاوەها سەرو دلت دەگرین !!تا بەردەوام بیت لەسەر جیاوازى كردن لە دامەزراندنى دەرچوانى زانكۆ و خانەنشین كردنى بەرپرسانى حیزبەكەت بە مووچەى دەمانچە كڕین ,دلنیابە ئێمەش بەردەوام دەبین لە ڕیسوا كردنى كارە قێزەونەكانت , تكاش دەكەم یان دووكانەكەت بكە بە حكومەت یان یەخەمان بەردەو وازمان لێبێنە ,ئامۆژگاریشت دەكەم بەردەوام تونس و میسرت لە بەر چاو بێت ,باشە كاكێ!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست