کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هەندێ شتی خۆشی هەڵبژاردن

Thursday, 03/10/2013, 12:00

1639 بینراوە



لە کەناڵێکی لایەنێک مەلایەک دەردەکەوێت بە سەلەفی ناسراوە بەڵام کار وکردەوە حەدیسەکانی پێغەمبەری ئیسلامیشی خستۆتە خزمەتی بنەماڵەیەک یان حزبێکی دیاریکراو. ئەوەی خۆشە ئەم کەسە لەلایەن حزبکەیەوە بۆ پەرلەمان کاندید دەکرێت وچاوەڕوانی بەدەستهێنانی دەنگێکی زۆری لێ دەکرێت بەڵام لە تاقیکرنەوەکەدا دەرناچیت وناتوانێت متمانەی گەل تەنانەت لایەنگرانی حیزبەکەی خۆشی بەدەستبهێنێت وخۆی وحیزبەکەی شکست دەخۆن. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە نەک تەنها من ڕقم لە کەسی وایە کە بیر وباوەڕ وعەقیدە وئیمانی تەنها بۆ پارە فرۆشتووە ودەستی داوەتە ماستاوچێتی بەڵکوو بەشێکی زۆری میللەت.
لە کەناڵی حیزبێکیتر نیمچە شاعیرێکیان وەکوو پۆشکین ونیرۆدا پیشاندەدا، بەڵام دوای ناکامی خۆی وحیزبەکەی بەدیار کەوت کە کەس کاکی شاعیر ناناسێت وهەردوولایان غەمبار بوون.
شتێکی خۆشیتری ئەم هەڵبژاردنە ئەوەیە کە سەرکردەی حزبێکی گەورەمان بۆ لە قسەکردن وسەقافەت وحوکمدان ڕووتدەکاتەوە وبێجگە لەپارە هەژاریان ئاشکرادەکات ودەبنە مایەی بەزەیی. کابڕایەک وەکوو سەعدی ئەحمەد پیرەی سەرکردە ناسراو وزۆربێژەکەی یەکێتی نێشتمانی کە هەموان ویەکێتێکانێش خٶیان باشتر دەیناسن، بە ئیفتخارەوە وێنەیەکی هەیە لە گەڵ کوڕەکەی نێچیرڤان بەرزانی بە ترس وویقارەوە وەستاوە، ئەرێ ئەوە شەرمەزاری بۆ یەکێتی هەمووی نەبوو، ئینجا یەکێتی کەی شەرم دەکات؟ پارتی بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵ دەکات ئەوانیش ئەو کەماتییە بەسەربەرزی دەیبینن، بەڵام دەپرسێ بۆچی عەلی حەمەساڵح دەنگێکی زۆری هێناوە چی کردووە کەی پێشمەرگە بووە؟ ئەی کوڕەکەی نێچیر ونێچیر خۆی چیان کردووە وکەی ڕۆژێ لە ڕۆژان ئەگایان لە خەباتی درێژی خوێناوی بێوچانی ئەم میللەتە بووە؟
وەکوو دیارە ئەحمەد پیرە تەنها شتێک لە عەلی تێگەیشتووە کە دەهەزار گەڵا دەکاتە یەک دەفتەر بەڵام میللەت لەبەر ڕسواکردنی دەسەڵات
وبەدیقەتی حاسیبە دزی وبەهەدردانی ماڵ ومووڵکی میللەتی دەخستەڕوو وکەشف وڕسوا دەکرد، ئەوە میللەتە دەنگ ومتمانەی پێبەخشیوە نەک دەسەڵاتدارە گەندەڵەکان وکەناڵە نەوتێکان. ئەوە میللەت وڕای گەلە کە باج وسزای گەندەڵکاران دەدات و هەر خۆشیەتی پاداشی دڵسۆزان ونیشتمانپەروەران دەدات وڕێزیان لێدەنێت .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)