کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئه‌و هه‌مووه‌ پشووه‌ بۆ؟

Saturday, 01/02/2014, 12:00

1445 بینراوە




ماوه‌ي چه‌ند سالَێكه‌ به‌هۆي پشووي يه‌ك له‌سه‌ر يه‌كه‌وه‌ سيسته‌مى ده‌وامى فه‌رمانگه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان تووشي جۆرێ له‌ هه‌لَكشان و داكشان بووه‌ و كاريگه‌ري له‌سه‌ر رِاييكردنى مامه‌لَه‌ى هاولاَتيان كردووه‌ و له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندنيش به‌جۆرێ رِه‌نگى داوه‌ته‌وه‌ كه‌ كاري كردۆته‌ سه‌ر كۆي پرۆسه‌كه‌ و وايكردووه‌ به‌رنامه‌ و پرِۆگرامه‌كانى خوێندن تووشي وه‌ستان و سرِبوون بێ و نه‌تواندرێ وه‌كو پێويست پرِۆگرامه‌كان ته‌واو بكرێن مه‌گه‌ر به‌خێرايي كار له‌سه‌ر وتنه‌وه‌يان بكرێ و زۆرێ له‌بابه‌ته‌كان په‌له‌ په‌لي تێدا بكرێت له‌پێناو رِازيكردنى به‌رپرسانى په‌روه‌رده‌ به‌تايبه‌ت يه‌ك له‌ئه‌ركه‌كاني مامۆستا ته‌واوكردنى پرِۆگرامه‌كانى خوێندنه‌.
پشووى هاوينه‌ و زستانه‌ كه‌م تا زۆر كاريگه‌ري له‌ناخى قوتابيان رِسكاندووه‌ كه‌ دواي دابرِان و دووباره‌ ده‌سپێكى خوێندنه‌وه‌ جۆرێ له‌خاو و خليچكيان پێوه‌ دياربێ.
پشووى زۆر و هه‌ندێ جار پشووى چاوه‌رِوان نه‌كراو رِه‌نگدانه‌وه‌ى به‌سه‌ر ته‌واوى فه‌رمانگه‌كان هه‌بووه‌ كه‌ له‌ رِواندنى مامه‌لَه‌ و كاره‌كانى هاولاَتيان له‌مرِۆ بۆ سبه‌ينێ حالَه‌تێكى نه‌خوازراويان له‌لادا دروست بكات.
هه‌قه‌ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان به‌جدى كار له‌سه‌ر رِێكخستنى پشووه‌كان بكه‌ن، له‌بێ سه‌روبه‌ري حالَه‌ته‌ نه‌خوازراوه‌كاندا به‌جۆرێ پشووى وا دێته‌ پێشه‌وه‌ ئيدى نه‌ سالَنامه‌ و نه‌هيچێ نه‌توانێ كۆنترِۆلَي ريزبه‌نديه‌كاني بكات و بتوانێ شتێكى وا نيشان بدات كه‌ هه‌موو لايه‌ك بتوانن پشتى پێ ببه‌ستن، ئه‌وه‌ى جێي ئاماژه‌پێدانيشبێ پشوو له‌هه‌موو دونيا دياريكراوه‌ و له‌ سالَنامه‌ى خۆياندا رِۆژه‌كان جێگير كراوه‌ وابه‌ئاسانى ئالَوگۆرِي به‌سه‌ر نايه‌ت.
ئومێده‌وارين له‌لاي خۆشمان پێوه‌ره‌كانى پشوو له‌بارچاو بگيرێ و ئه‌و سه‌رلێشێوانه‌ نه‌بێته‌ كلتوور له‌رِووى ئه‌وه‌ى ئايا سبه‌ى ده‌كرێته‌ پشوو يان نا؟ له‌كاتێكدا تا به‌م ئان و ساته‌ رِاده‌گات نازانين رِۆژان له‌نێوان دوو پشوو پشووى فه‌رميه‌ يان شته‌كه‌ بۆ ميزاج ده‌گه‌رِێته‌وه‌ له‌كاتێكدا هێشتا ئه‌م بابه‌ته‌ يه‌كلايي نه‌بۆته‌وه‌ كه‌ ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌م خالَه‌شدا هه‌لَوێسته‌ بكرێ.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)