کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌مه‌یدانی ئازادی متمانه‌ له‌ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌ت و یه‌ك یه‌كی وه‌زیره‌كان سه‌نرایه‌وه‌

Tuesday, 05/04/2011, 12:00


ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی نوێ له‌مه‌یدانی ئازادی به‌ڕێوه‌ چوو، ڕۆژی خوێندكاران و ڕۆژی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌ كابینه‌كه‌ی شه‌شه‌م و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ئه‌مڕۆ له‌مه‌یدانی ئازادی و به‌پێش چاوی خه‌ڵكه‌وه‌ ناوی یه‌ك یه‌كی سه‌رۆك و جێگرو سكرتێری سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و هه‌رێمم خسته‌ ده‌نگدانی خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانی ئازادی، مه‌یدانی حه‌قیقی ده‌نگی ڕه‌وای میله‌ت، ئه‌و ده‌نگه‌ی كه‌ئه‌وان پێیان وایه‌ به‌و ده‌نگانه‌ شه‌رعیه‌تیان وه‌رگرتووه‌، هه‌رچه‌نده‌ زۆرینه‌ی وه‌زیره‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ یه‌كه‌مجار بوو ناویان ببیسرێ، له‌و ده‌نگدانه‌ ئاشكرایه‌دا كه‌ له‌هه‌موو چین و توێژه‌كان تێیدا به‌شدار بوو به‌كۆی ده‌نگی حه‌قیقی شه‌قام متمانه‌ له‌م كه‌سانه‌ وه‌رگیراوه‌:

مه‌سعود بارزانی - سه‌رۆكی هه‌رێم كوردستان
كه‌مال كه‌ركوكی- سه‌رۆكی په‌رله‌مان
ئه‌رسه‌لان بایز - جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان
فرسه‌ت ئه‌حمه‌د- سكرتێری په‌رله‌مان
سه‌رۆك و جێگرو وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی شه‌شه‌م :
1) د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح. سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
2) ئازاد محه‌مه‌د نه‌جیب به‌رواری. جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
3) ره‌ئوف ره‌شید عه‌بدولڕه‌حمان، وه‌زیری داد
4) جه‌عفه‌ر مسته‌فا عه‌لی‌، وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه‌
5) عه‌بدولكه‌ریم سولتان عه‌بدوڵڵا، بۆ وه‌زیری ناوخۆ
6) بایز سه‌عید محه‌مه‌د تاڵه‌بانی، وه‌زیری دارایی
7) د. عه‌بدوڵڵا عه‌بدولره‌حمان عه‌بدوڵڵا (ئاشتی هه‌ورامی) ، وه‌زیری سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان
8) د.تاهیر عه‌بدوڵڵا حسێن هه‌ورامی، بۆ وه‌زیری ته‌ندروستی
9) سه‌فین محسن محه‌مه‌د ئه‌مین دزه‌یی. وه‌زیری په‌ره‌وه‌رده
10) كامه‌ران ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا. وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن
11) سه‌میر عه‌بدولڵا مسته‌فا. وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار
12) د. دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین. وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی
13) د.عه‌لی سندی . وه‌زیری پلاندانان
14) ئاسۆس نه‌جیب عه‌بدوڵڵا. وه‌زیری كار و كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
15) كاوه‌ مه‌حمود شاكر .وه‌زیری‌ رۆشنبیری‌ و لاوان
16) د. مه‌جید حه‌مه‌د ئه‌مین جه‌میل، وه‌زیری‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
17) جه‌میل سلێمان حه‌یده‌ر، وه‌زیری‌ كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاو
18) سنان عه‌بدولخالق ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی. وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی
19) ئه‌نوه‌ر جه‌به‌لی‌ سابۆ. وه‌زیری‌ گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن
20) كامل عه‌لی عه‌زیز. وه‌زیری ئه‌وقاف و كاوباری ئایینی
21) یاسین شێخ ئه‌بوبه‌كر محه‌مه‌د ماوه‌تی. وه‌زیری كاره‌با

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە