کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمشەو یەکێتیی بەنیازە تەقە لە لقی چواری پارتی بکات، تا بەسەر گۆڕانیدا بهێنین

Tuesday, 24/09/2013, 12:00


سەرچاوەیەک بە کوردستانپۆستی راگەیاند، ئەویش لە کەسێکی نزیک مەلا بەختیار راگەیاند وتی، یەکێتیی بەنیازە تەقە لە لقی چواری پارتیی بکات، یان لە شوێنێکی هەستیاری یەکێتیی وەک مەڵبەند و مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی بکات، دوایی کۆمەڵێک لە کەسە ناسراوەکانی گۆڕان بگرێت بە تۆمەتی ئەوەی کە ئەمان لە پشت ئەو کارەوە بوون، لەمەشدا پارتیی ئاگادارکراوەتەوە کە هەموویان خەریکی ئەو پلانەن، هەر ئەمشەو بەرپرسەکانی لقی چوار و ئەوانەی یەکێتیی لەو شوێنانە دوور خراونەتەوە، تا ئەگەر شتێک رووی دا ئەوانی تێدا بەرنەکەون.
بەپێی ئەو هەوالانەی بە کوردستانپۆست ئیستا گەیشتووە و یەکێک لەپیلانەکانی تری پارتی و یەکیتی ئەوەیە بەم شیوەیەش هێرش بکرێتە سەر بارەگاکانی گۆران و ئازاریان بدەن، ئیستا هێز و جەماوەرێکی زۆر لە چواردەوری بارەگاکانی گۆران کۆبووتەوە. شایانی باسە تا ئەمسەو تا راگەیاندنی ئەم هەوالە تەقە بە ئاسمانی سلێمانییدا بەردەوامە، زۆربەی تەقەکەرەکان، سەر بە یەکێتیین و بەبیانووی تەقەی خۆشییەوە فیشەک بەو ماڵانەوە دەنێن و هەندێک لەو بەرپرسانەی کە لە گردەکەن و دەیانەوێت بۆ ماڵەوە بڕۆنەوە دوایان دەکەون و تەقەیان لێدەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە