نیشتیمانی کورد و ووڵاته ئیستعمارییه‌کانی ده‌وروبه‌ری
Friday, 15/10/2010, 12:00
پلانی ئیستراتیجی ئه‌مڕۆی سستێمی گۆڵۆبالیزم له جیهاندا ڕاسته‌وخۆ و بێ هیچ شه‌رم و شاردنه‌وه‌یه‌ک سه‌رکوتکردن و قه‌ڵاچۆکردنی هه‌موو ئه‌و که‌مه نه‌ته‌وایه‌تی و جووڵانه‌وه ڕزگاریخوازه‌کانه به تایبه‌تی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی کۆلۆنیالیزمی جیهانی ناتوانێت جوڵانه‌وه‌که‌یان یان سه‌رکرده‌کانیان ڕازی بکات(وه‌ک کورد) به هه‌ندێک ده‌سکه‌وتی مادی و چاره‌سه‌ری نیوه‌ناچڵ و کاتی ،یان ناتوانێت سه‌رکوتیان کات به مێتۆدی سه‌رمایه‌داری هاوچه‌رخانه (وه‌ک بێده‌نگ بوون و خۆکهڕکردنیان له هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ریان سستێماتیکیانه ده‌کرێت ، وه بازدانیان به‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی مافی مرۆڤ ، ته‌نانه‌ت له کاتی ده‌سه‌ڵاته پۆلیسی تۆتالیتالریزمیهکاندا. ڕووداوه‌کانی ئۆپه‌راسیونه‌کانی کۆندۆر له ساڵاکانی 1960 بۆ 1970 و بۆ 1980 له ئه‌مه‌ریکای خواروو نموونه‌ی زۆرن که هه‌موو ده‌زگا سیخوورییه‌کانی جیهان و ووڵاتانی ناتۆ و ژێرکهپری ناتۆ به‌شداریان تێداکرد(له‌و ساڵانه‌دا ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆنی ده‌ستی و کامێرای دجێتاڵ و ئه‌و که‌لوپه‌ل و ئامێره سه‌ربازی
جاسوسیه سه‌رده‌میانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ن ، نه‌بوون). ئه‌م ئۆپهراسیونهکانه ده‌توانین به ئه‌نفالی سیاسی باشووری ئه‌مریکا ناویانببه‌ین. بچووک کردنه‌وه‌ی جیهان وه‌ک له گۆبالیزمدا هاتووه ته‌نها بچووک کردنه‌وه و خێراکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان نییه و به‌ستنه‌وه‌ی جیهان به سستێمی مه‌رکه‌زی له واشنتۆن و به‌س(بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان) واته کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ڕههێڵهکان له نێتڤێرکێکدا ، به‌ڵکوو دۆزینه‌وه‌ی مێکانیزمی کاری هاوبه‌شی چه‌ند جه‌مسه‌رییه و گرێدانێتی به یه‌که‌وه،له ڕووی لۆجیستیکی و گۆڕینه‌وه‌ی زانیارییه جاسوسی و سه‌ربازییه‌کان،هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی تۆڕی ئه‌نته‌رنێتی خێرا‌و و گۆگڵ زه‌وی ناسی و مۆبایل و نه‌خشه و ڕادار وناڤیگه‌یشن (ڕابه‌ری ڕێگاوبان) ((Google Maps, Google Earth live , Google Radar u Google Mobiel له‌گه‌ڵ Navigation Google وه له‌گه‌ڵ خۆخۆری کورد و سه‌نته‌ری جاشایه‌تی له سه‌رجه‌م کوردستاندا (وه‌ک هێزی کۆنترای باشووری ئه‌مریکا ، به‌ڵام ئه‌مه‌یان به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ربازی چالاک و ڕێکخراو له‌گه‌ڵ پهنتاغۆنهکانی (توورکیا ، ئێران ،سوریا ، ئێراق) ، ئه‌م هه‌موو ته‌کنۆلۆجیایه دژی شۆڕشه‌که‌ی باکوور به کاردێت ،وه به ناوی تێرۆره‌وه هه‌موو میدیا‌و هۆیه‌کانی په‌یوه‌ندی و ،سه‌رجه‌م ڕێگا یاسایی و هاورکارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان لێبڕاوه ، دیسان ئه‌و پلان و نه‌خشه به‌ربڵاوه گشتییه‌ی ووڵاته ئیستعماریانه‌ی کوردوستانیان تێیدا کۆلۆنیال کردوه وه خۆیان به‌ستۆته‌وه پێوه‌ی ، جگه له‌و هاوپه‌یمانی و کۆبوونه‌وه ڕێکوپێکخراوهی که ده‌یبه‌ستن و مافدابیان به یه‌کتری که به دڵی خۆیان سنووره‌کان وه‌ک نه‌بێت له نێوانیاندا ببه‌زێنن (وه‌ک هاتنی سوپای ئێران و توورکیا یان تۆپبارانه‌کانیان بۆ باشووری کوردوستان وه ده‌ستخستنه ناو به‌ڕێوه‌بردنی و کردنی باکووری ئێڕاق به بازاڕی ئابووری خۆیان به زۆر وه به هه‌مه ئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێڕاق و هاوپه‌یمانه‌کانی له ده‌سه‌ڵاتی باکووری ئێڕاق). له‌م ڕووداوانه‌دا ئه‌مریکا وه‌ک گایمالوان بێده‌نگه و خۆی کردووه به که‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت .بێگومان ئه‌م بێده‌نگییه‌ی ئه‌مریکا ڕازی بوونێتی به ده‌ورو سیاسه‌تی ئێرانی و توورکی له ناوچه‌که‌دا. دیسان ئه‌م ووڵاته داگیرکه‌رانه
یه‌کده‌گرنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌وه‌ی په‌که‌که بکه‌ن به تێرۆریست (له هه‌مانکاتدا ئه‌مریکا چی ووشه‌ی سووک و قێزه‌ون هه‌یه دژی ئێران به‌کاریهێناوه وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه). په‌یوه‌ندییه‌کانی په‌یمانی،(به ستنه‌وه‌ی ئێران و توورکیا به یه‌که‌وه) ،(توورکیا به سووریاوه)
و (ئێران و سووریا)به‌یه‌که‌وه یانی گرێدانی (ئێران و ئه‌مریکا) و (ئێران به ئیسرائیله‌وه). له‌گه‌ڵ ئه‌و جیاوازی و ململانێ‌و دژایه‌تی و جه‌نگه گه‌رمه‌ی به ڕۆژ له نێوانیاندا هه‌یه (واته سه‌رزاره‌کی، به‌ڵام هه‌رکات ناوی کوردهات ، هه‌موو جه‌مسه‌ره ناکۆکه‌کان کۆکدهبنهوه).
بوونی کورد له هاوکێشه‌ی گلۆبالیزمدا چییه..؟ سستێمی نێوکۆلۆنیالی گلۆبالیزم(بۆ میلله‌ته ژێرده‌سته‌کانی وه‌ک کورد) ئه‌مڕۆ هیچ ئاماده نییه ، ئه‌و سستێمانهی هه‌ن وه‌ک
(توورکیا ، ئێران ،سوریا ، ئێراق) تێکبداته‌وه و نه‌خشه‌کان سه‌ر له نوێ دووباره به دڵی ئێمه دابڕێژێته‌وه ، چونکه په‌یوه‌ندییه‌کان نه‌ک ئاڵۆزن و به‌س به‌ڵکوو قابیللی قبووڵکردن نییه له لایه‌ن ئه‌و ووڵاتانه ، چونکه تا ئه‌مڕۆ به چاوی خاکێکی کۆلۆنیالکراو سه‌یری کوردوستان ده‌که‌ن ، ئه‌و ووڵاتانه ئاماده‌ن هه‌موو ته‌نازولێک بۆ ووڵاتانی زلهێز بکه‌ن به ته‌نها مه‌رج ئه‌ویش پشکردنه کورده و داخستنی هه‌موو که‌ناڵه نێوده‌وڵه‌تی و ده‌وڵه‌تییه‌کانه لێی، دیسان دروستکردنی (ده‌وڵه‌تێکی کوردی بۆ چل ملیۆن هه‌مان ئاڵۆزی به‌خۆییه‌وه ده‌بینێت گه‌ر زیاتر نه بێت). ئه‌وه با وه‌لا بنێین که کورد ناتوانێت ،یان مه‌رج و ڕه‌هه‌نده‌کانی بوون به خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی تێدا نییه(ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه ، کورد مافی خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی نییه ،وه‌ک کۆسۆڤۆ و ته‌یمووری ڕۆژهه‌ڵات و فه‌له‌ستین ،یه‌ک هه‌لی زۆر هه‌رزان بۆ گه‌لی باشوور دروست بوو که کورد ببێت به ده‌وڵه‌ت، بۆیه هه‌رزان چونکه (پارتی و یه‌کێتی) وه‌ک به‌فری هاوین له ده‌ستیاندا و توانیانه‌وه ، وه ئه‌و هه‌له دوور نییه ، گه‌ر ره‌هایی نه‌بێت بڵێم قه‌ت دروستنابێته‌وه چونه‌ک جێگۆڕکی به سستێمی سیاسی ئاسانه (وه‌ک کۆدێتاو ، شوڕشی چینایه‌تی) به‌ڵام سازدانه‌وه و دروستکردنه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی
سه‌ر له نوێی ووڵاتێکی وه‌ک ئێڕاق واته له خاڵی سفره‌وه مه‌حاڵه. ئه‌گه‌ر ئێڕاقه کۆنه‌که ئینگیز فه‌رزی کرد به‌ڵام ئه‌م ئێڕاقه نوێیه ، پارتی و یه‌کێتی دروستیان کردووه و ئاماده‌ی هه‌موو قوربانییه‌ک بوون و ئێستاش ئاماده‌ن وه‌ک چاویان بیپارێزن. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی پێیده‌ڵێن نه‌خشه‌ی ڕێگای جیهانی ئازاد و دیمۆکرات بۆ کورد قه‌پات بووه (تێکه‌ڵبوونی ئیسلامی سیاسی به هاوکێشه‌ی کورد و توانه‌وه‌ی هزرو بڕوای توندڕه‌وی ئیسلامی له کۆمه‌ڵگایه‌کی چه‌قبه‌ستووی وه‌ک کورد ،کارکردنی کورد بۆ ماڵی حیزب و سه‌روه‌ری حیزب ، ته‌نانه‌ت هه‌موو پارت‌و ڕێکخراوه کوردییه‌کان چاره‌کی شێخێکی خلیجیان پێنه‌کراوه) ،بۆ خزمه‌ت و سه‌روه‌ری یه‌ک بست له خاکه‌که‌یان. هه‌ر بۆیه گه‌ر نهتهوهکانیتر بتوانن له‌م سستێمه نوێیه شتێکی لێهه‌ڵکڕێنن ، ئه‌وه بۆ کورد گرانه (کورد لایفهخره په‌نا بۆ داگیرکه‌ره‌که‌ی ببات و بیکات به حه‌که‌م ، وه‌ک ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی کردیان بۆ هێنانی سوپای ئێران و توورک ، یان له‌وه‌ی 31ی ئاب که پارتی سه‌ربازگای ئێڕاقیان هێنا بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌ولێر له یه‌کێتی ، ئایا هه‌ولێر، توورک داگیری کردبوو سوپای ئێڕاقیان بۆ هێنا ، گه‌ر واش بوایه ،هه‌ر شووره‌یی بوو بۆ کورد.
وه له هه‌موویان گرنگتر ئه‌و په‌یوه‌ندیی و ڕههێڵانهی ووڵاتانی ئیستعماری کوردوستانه له‌گه‌ڵ شای ئیستیعماره‌کان دروستیان کردووه، که قابیلی گۆڕین یان تێکدانه‌وه نییه ، کوردیش به‌م نووستویی و شڕوشێواوییه وه‌ک هه‌وری به‌هار وایه ،کاریگه‌ریه‌کانی به که‌مترین گه‌رما ئه‌ڕه‌وێته‌وه . نموونه‌یه‌ک بۆ ئه‌م لاوازی و که‌مده‌رامه‌تی سیاسییه، کلکه له قێیی (په‌که‌که)یه (له پارچه‌کانیتر هیچ جووڵانه‌وه‌یه‌ک نییه مۆرک و خه‌سڵه‌تی شورشی ڕزگاری پێوه‌بێت ، ئه‌وه‌ی پژاکیش له ره‌حمی په‌که‌که وه سهریدهرهێناوه و هه‌مان میکانیزم و ئه‌قڵی سیاسی پیاده‌ی ده‌کات)، ئه‌و هه‌موو ئاگربه‌سته یه‌ک لایه‌نانه‌یه . که ده‌وڵه‌تی سه‌ربازی توورک هیچ حسابی بۆ ناکه‌ت (بڕیاری شه‌ڕ ڕاگرتن لای په‌که‌که وه‌ک فیکه‌ی حه‌که‌می یاری فتبۆڵێنی لێهاتووه) ،ئه‌مه بۆ خۆی له ڕووی سایکۆلۆجیی و ده‌روونییه‌وه ، دودڵی و ترس و دابه‌زینی ووره‌یه ، ئه‌مه میراتی حیزبی مفاوهزاتییه ، واته پشوودان ، نه‌ک به‌رده‌وامی شۆڕش و ڕۆشتن به‌ره‌و ڕزگاری. ئه‌مه له پله‌وپایه‌و به‌رزی خه‌باتی داده‌به‌زێنێت و ده‌سته‌مۆی کێشه سووک و لاوه‌کی و لابهلاییهکانی ده‌کات و له ڕووی میدیایی و کاریگه‌رییه ده‌روونییه سهربازییاکانهوه به‌خراپی ده‌شکێته‌وه و بارۆمه‌تری ،به‌رخودان و جه‌ربه‌زه‌یی مۆڕاڵی داده‌به‌زێنێت ، گه‌ر نه‌یمرێنێت . به‌ڵام سایکۆلۆجییه‌تی سستێمی سیاسی هه‌ر ووڵاته‌و ، وه سایکۆلۆجییه‌تی هێزی سه‌ربه‌خۆییخواز ده‌گۆڕێت، هێزی گه‌ل نه‌ک حیزبی گه‌ل ، ڕۆژی چاو
هه‌ڵهێنانی بڕیاری بوون و سه‌روه‌ری نیشتیمانی خۆی ئه‌دات. بۆ نموونه سه‌رانی کورد و حیزبه‌کانیان هه‌ر هه‌موویان داش داگیرکه‌رێکی پێوه‌یه ( ئه‌مه خۆی له خۆیدا تهڵاقخواردنه بۆ ڕژێمی داگیرکه‌ر که قه‌ت لێی جیانابێته‌وه و هه‌ر به ژنی ماره‌کراوی ده‌مێنێته‌وه). ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه تا ئێستا حیزبی چه‌ند که‌سێکن و نه‌یان وێراوه یان جورئه‌تیان تێدا نه‌بوو ببن به هێزی ڕزگارکه‌ری خاک (ئه‌مانه بۆ ئامانج و ئاواتی حیزبی و مافی پیشه‌یی دروستبوون، جا له‌وه‌زیاتر چاوه‌ڕوانی چیان لێبکه‌ین). واته خه‌سڵه‌تی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی و ڕزگاریخوازی تێدا نییه و ته‌نانه‌ت زۆر غه‌ریبیشه پێی. حیزب له کوردا خاوه‌نی ڕمزی شه‌خسی خۆیه‌تی وه‌ک دروشم و ئاڵا و ته‌نانه‌ت سرودی حیزبی خۆی و سیاسه‌تی حیزبی تایبه‌تی خۆی جگه له بهرژهوهندییهکانیتری ،حیزب تا ئێستا نه‌یتوانیوه دزه بکاته ناو ڕه‌حمی میلله‌ته‌وه ، تا تێیدا گه‌وره‌ببێت و سیفاته ویراسییهکانی وه‌رگرێت، وه‌ک خاک‌و سه‌روه‌رییه‌کانی ،به‌رزی خه‌ڵکه‌که‌ی و ئاڵا‌و سرووده‌که‌ی ،یان فێربن ، خیانه‌ت چییه (ته‌نانه‌ت ووشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی لای سهرڕووته سیاسییه‌کان شووره‌ییه). بۆبموونه گه‌لێکی شه‌ش ،حه‌وت ملیۆنی له باشووری کوردوستان، دوای جێنۆساید کردنی شهرموبێشوورهیی نییه بڵێت من ئێڕاقیم ، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک (پێوانه‌ی) ئه‌خلاقی نه‌بێت بۆ هه‌سه‌نگاندنی دوژمنه‌که‌ی ،هه‌قی مردنێتی . له باکووری کوردوستان ،ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی توورک 100 ساڵه زمانی کورد ده‌بڕێت ، هه‌رچی سووکایه و ده‌ستدرێژی نامووسی نه‌ته‌وه‌ی و مرۆیی هه‌یه ده‌یکات ، به‌ڵام هه‌موو حیزبه کارتۆنییه‌کانی (به ناوی کورد) خۆیان له بنچینه‌دا کوردن (به توورک قهیدکراون) و سوێندیان به‌وه خوادووه ، (چه‌ند به‌خته‌وه‌رم که توورکم) ،دێنه داخستن و گرێدان و به‌ندکردن و سووکایه‌تی پێکردن ،یان سزای پاره‌یی خه‌یاڵی ده‌درێن، به‌ڵام زۆر بێباکانه وه‌ک (حه‌ربا) سبه‌ی دروستده‌بنه‌وه ،به‌ڵام به جلوبهرگێکیتر، ئه‌م پارتانه‌ی داده‌خرێن بۆ چه‌ند هه‌فته‌و مانگێکی تر هه‌مان فلیم دهردههنێرتهوه و دووباره ده‌کرێته‌وه. وه‌ک نوێنه‌رێکی ڕزیو ومایهپووچی سیاسی ، له‌م زه‌وی سه‌رزه‌مینه نه‌ک ووڵات ، مرۆڤ له‌سه‌ر دوان به زمانه‌که‌ی به‌ندکراوه ، بڕوانه ئه‌م کاره‌ساته : سه‌ربازی توورک له سه‌ر زمان و په‌ڕتووکێک به زمانی کوردی(چونکه قه‌ده‌غه‌یه) خه‌ڵکی ده‌خاته کوونی تاریکی زیندانه‌وه(به ملیاره‌ها جار به‌ده‌ستی جه‌ندرمه‌ی داگیرکه‌ر په‌لاماری سێکسی و لێدان و سووکایه‌تی به مرۆڤی کورد کراوه ، ته‌نها تاوانی ئه‌وه‌یه که کورده). به‌ڵام کۆمه جڤاکه گه‌ل له قهندیللهوه کۆمه‌ڵێک سه‌ربازی خوێنمژی توورک ئازاد ده‌کات گوایه ئه‌مان زۆر مرۆڤ دۆست و خاوه‌نی چه‌نده‌ها ووڵاتی ئازاد و سه‌روه‌رو دیمۆکراتن ، بۆ سبه‌ی هه‌مان سه‌ربازی ئازادکراو جاسووسی تفه‌نگه‌که‌ی ئاڕاسته‌ی له‌سه‌ر سنگی هه‌مان گێریلا په‌که‌که ده‌کات که ئازادی کردووه. ئه‌مه‌یه ماڵوێرانی کورد ، ئه‌م هه‌موو ڕۆحه جوان و پیرۆزه به‌کوشت ئه‌ده‌ن بۆ : مافی کلتووری و چه‌ند ده‌سکه‌وتێکی حیزبی ، هه‌ر وه‌ک له باشوور دیمان (یان کوردوستان ، یان نه‌مان بوو به یان ئێڕاق یان نه‌مان). مانه‌وه‌ی په‌که‌که ش ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکاری حیزبی نییه و وه‌ک ئه‌قڵی جاشخوازی دزه‌ی نه‌کردووه به تێری و پڕی بۆ ناو ڕیزه‌کانی. به‌ڵام به داخه‌وه ماندوه گه‌ر زۆریش ماندوو نه‌بێت ، چی جێیخۆشحاڵی من و گه‌لی کوردنییه. ئه‌مه ڕاستییه‌کانه ، بۆیه به‌خۆداچوونه‌وه و تێڕوانینی قووڵ و چڕ‌وپڕ و لێکدانه‌وه‌ی و لێکۆڵینه‌وه زانستییه سه‌ربازییه‌کان و به‌کارهێنانی ئه‌قڵی ئه‌کادیمی ڕاگه‌یاندن زۆر پێویسته و لهکاتوشوێنی خۆیه‌تی(بۆ ئه‌وه‌ی تووشی شکاندنی سیاسی نه بن ، چونکه شکستی سه‌ربازی هه‌موو کات چاوه‌ڕێ ده‌کردێت و ناتوانی سه‌د له سه‌د مسۆگه‌ری که‌ی ، چونکه گلۆبالیزم بۆ سستێمی داگیرکه‌ر هه‌موو خزمه‌ته سه‌ربازی و لۆجیستییه‌کانی بۆ له‌بار خستوون له‌گه‌ڵ جوگرافیای سیاسی خۆیدا).ئه‌مه‌یه تاوان که ووره‌ی کوردیان خسته سه‌ر ساجی عه‌لی و به‌رهه‌می خۆێنی میلله‌تێکیان کرد به مه‌ره‌که‌بی ناو ئاو. هه‌روه‌ها شه‌خسییه‌ت و هه‌یبه‌تی مرۆڤی کوردیان سووک کرد له به‌رده‌م مڵۆزمی داگیرکه‌ردا. با بڕۆین بۆ کیشوه‌رێکیتر له هه‌مان سستێمی گلۆبالیزمی ئه‌مڕۆدا ، هاوکێشه‌کان چۆن خۆیان فه‌رز ده‌که‌ن: بۆ سوودان و جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی باشووری سودان وه به تایبه‌تی گه‌لی دارفوور که هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆییان ناوه به به‌کارهێنانی ڕێفه‌رندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی. هه‌مان ڕێچکه‌ی ڕێفه‌رندۆم له کوردستانی باشوور هیچی لێسه‌وز نه‌بوو ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌م و ئه‌قڵی حیزنی به‌کاریهێنا بۆ مافه‌کانی حیزب که له پێناوید دروست بووه ، له کاتی شه‌ڕدا حیزبه‌کانمان هه‌ر هه‌موویان خه‌ڵکی کوردیان کرد به ساتیر و هه‌زاره‌ها کوردیان به‌کارهێنا به ناوی سه‌ربه‌خۆیی کوردوستان ، به‌ڵام که ئێڕاق ڕووخا دروستیان کردوه نه‌ک کوردوستان سه‌ربه‌خۆ بکه. ئه‌مه‌یه خه‌سڵه‌ته‌کانی کورد و ئه‌وانه‌ی دارفۆر ، جا وه‌ره کامیان شایه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆن. سه‌رکرده‌کانی دارفۆر ، به‌ڕاستی دارفۆری بوون ،به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئێمه کوردی ئێڕاقین ، قه‌ت نا بێت نه‌ته‌وه‌یه‌ک دوو ناسنامه‌ت هه‌بێت ،وه خاوه‌نی هیچیشیان نه بێت. خۆی له‌خۆیدا ئه‌مه کڵۆڵی وداماوی کورد پیشان ئه‌دات. وه بێخاوه‌نی، بۆیه سهوهرنین و هه‌رده‌م نا ده‌مێک توورک و فارس تۆپبارابمان ئه‌که‌ن و ئه‌بێت چی سه‌روه‌ت و سامانیش هه‌یه بیخه‌ینه ژێر ده‌ستیان و فزه‌مان لێوه نه‌یه‌ت.
لای خه‌ڵکی کوردوستان ڕووون و ئاشکرایه ئه‌و ژیانه‌ی به‌سه‌ری ده‌به‌ین له سێ پارچه‌ی داگیرکراودا(به تایبه‌تی) هیچی که‌متر نییه له کۆیلایه‌تی ، وه به هه‌موو ئاینه ئاسمانی و
هزره مرۆییه‌کان و یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ، ڕه‌وایه خه‌ڵکی قبووڵی نه‌کات و ڕاپه‌ڕێت.
تاکه ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌م ڕژێمه داگیرکه‌رانه، تێکشکاندنی ئابووریانه
هه‌تا چۆکدادانیان له‌سه ئاستی سه‌ربازی ئاسان بێت. دیسان به به‌کارهێنانی هه‌موو ڕێچکه‌کانی خه‌بات ، به تایبه‌تی خه‌باتی ڕۆشه‌نبیری و ووریا کردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه ئه‌بێت زنجیره‌ی و لێکنه‌پچڕاو بێت واته سه‌رجه‌م خاکی کوردوستان بگرێته‌وه
(یه‌کێتی یه‌ک نیشتیمان و هاوبیری و سوێندخواردن که دانیشتن له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ر نه‌که‌ین به خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان نه‌بێت، ده‌توانێت ببێت به مه‌رجی سه‌رکه‌وتن).
ڕێگه‌خۆشکردن و هه‌وڵدان بۆ ڕاپه‌ڕین له شار و شارۆچکه‌کان و گونده‌کان ، ده‌رکردنیان و ڕاونانیان (قبووڵ نه‌کردی زمان و کلتووریان). گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕو به‌رگری بۆ ناو جه‌رگه‌ی
خاک و سنووری داگیرکه‌ران (ئێمه ڕێگه‌ی شه‌ڕ هه‌ڵنابژێرین ، ئه‌وه داگیرکه‌رانه چاره‌نووسی چل ملیۆن خه‌ڵکی بێچه‌ک ڕاپێچ ده‌که‌ن بۆ تاریکستانی زیندانه‌کانیان ،ئه‌وانن هه‌رچی ڕێگا و ڕه‌هێڵه‌ی بێڕه‌وشتی هه‌یه به‌رامبه‌ر ژن و کچ و مناڵ و پیروپهکهوتهکانمان ئه‌یگرنه به‌ر ، ئه‌وان لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌دان و کوشتن و بڕین و له سێداره‌دانیان کردووه به خۆراکی ڕۆژانه‌مان، ئه‌ویش له به‌ر ئه‌وه‌ی کوردین و نیشتیمانی کوردستان‌مان ئه‌وێت).
، تا هاونیشتیمانییه‌کانی ئه‌وانیش بزانن شتێک هه‌یه پێی ده‌ڵێن جه‌نگ ، وه گه‌لێکی ژێر ده‌ست و چه‌وساوه هه‌یه ، خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی ده‌کات. دیسان هێزی زه‌بر دژ به جاش و خۆفرۆشه‌کان دروستبکرێت و بخرێته پڕۆژه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ، وه ده‌رسێکی وایان دابده‌ن که ملشۆڕی داگیرکه‌ر نه‌بن. هه‌روه‌ها یاسای نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک سوێندێک دابڕێژرێت دژ به‌وانه‌ی پله‌ی خیانه‌تیان ده‌درێته پاڵ. کورد تا ڕێگه نه‌بڕێت له کلتوور و سنووری جاشایه‌تی ، ڕزگار بوونی نابێت له ژێر جه‌وری داگیرکه‌ران.
تێبینی :
1: له سنووری خاکی کورد له نێوان (ئه‌رمینیاو و ئازه‌رباینجان) له ساڵی 1990 تا ئه‌مڕۆ زیاتر له 350000 کوردیان په‌رده‌وازه کردووه (دایانماڵیون له یه‌کتری به به‌کارهێنانی هه‌موو زه‌بره نامرۆییه‌کان، تا ئه‌مڕۆ له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هیچ ووڵاتێک به یه‌ک ووشهش باسی لێنه‌کردوون) ئه‌و خه‌ڵکه بێتاوانه په‌رته‌وازه‌بوون له ووڵاته‌کانی (کیرخیزستان ، کازاخستان، تورکمانستان ،ئوزبێکیستان له‌گه‌ك جۆرجیا) ، ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه تا شه‌ڕی نێوان ئه‌م دوو زاڵمه (ئه‌رمینیاو و ئازه‌رباینجان) ده‌ستی پێنه‌کردبوو به‌ئارامی له خاکی خۆیاندا ئه‌ژیان ، به‌ڵام که‌وتنه نێوان بهرهاڕهڕی ئه‌م دوو زاڵمه‌وه و خاکه‌که‌یان به ته‌واوی داگیرکرا (له‌گه‌ڵ بێده‌نگی ڕووسیای ئیستعمار) و بوون به په‌نابه‌ر له ووڵاتانه‌ی سه‌ره‌وه.
2: گه‌ر ته‌مه‌ن درێژ بێت ، له هه‌وڵی نووسینه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی باشووری ووڵاتم ،له‌م 50 ساڵه‌ی دوایدا (گه‌ر هه‌ر ڕووشاندنێکی تێدا بێت داوای لێبووردن ناکه‌م ، چونکه ئه‌وه ڕاستی
مێژووه و هه‌ر مێژوویه‌کیش ڕاستگۆیانه باس نه‌کرێت، ڕووڕه‌شی نووسه‌ره‌که‌ی پیشان ئه‌دات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست