کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بەرزانی دەکەم بە پاشای خۆم...

Monday, 22/09/2014, 12:00

1328 بینراوە


دەگەڕێمەوە بۆ ووتارە پڕ بایەخ و بە نرخەکەی دکتۆر فەرهاد پیرباڵ، ئەو کەسایەتیە وورد بین و بە ئەزموونە، کە بەداخەوە هەتا ئەم ساتەش زۆرینەی کۆمەڵگا و نوسەرانیش خوێندنەوەی تەواو بۆ ووتەکان و لێکۆڵینەوەی ئەو نووسەر و ڕۆشنبیرە ناکەن و بە بیرێکی تەسکی حیزبایەتی یان شار چێتی لێکدانەوە بۆ ووتەکانی دەکرێت ، هەر ئەوکات کە ووتارەکەی دکتۆر فەرهادم خوێندەوە من لای خۆمەوە لێکدانەوەی تایبەتم بۆ کرد، بەڵام بەداخەوە لەوکاتەدا سەرقاڵی خوێندن بووم و نەم توانی بۆچوونی خۆم لە سەر ووتارەکەی دەرببڕم(بە شانشین کردنی کوردستان).
ناکرێت مێژووی شەست حەفتاساڵەی بەرزانی و بنەماڵەکەی باس بکەین لە ووتارێکدا وە ئەوە کاری منیش نیە ، بەلام تەنها بە نامەیەکی مەلا مستەفا بۆ ئەدمۆنس ، چاو لێ دەکەین.
(بۆ فەخامەتی بەرز و بەڕێزتان ، نامەی ڕۆژی٣/١١/١٩٤٣ تان کە ناردبووتانگەیشت پێمان و خستمانە سەر سەرمان، ئێمە تەنها ڕەزامەندی لوتفی ئێوەمان دەوێ، گەر فەرمانمان پێ بدەن خۆمان بخەینە ناو ئاگرەوە دەیکەین تەنیا بۆ جێبەجێ کردنی فەرمانی فەخامەتتان، بەهەرحاڵ ئێمە ئامادەین بە ڕاستی و دڵ و بەگیان و دڵسۆزیەوە بۆ خزمەتیبەڕێزتان، بەڵام مەترسیمان لەبەڵێنی بێ بەڵێنان و کردەوەی تێکدەران هەیە، بۆیە تکامان لە پیاوەتی عادیلانەتان ئەوەیە ڕێگەی گوێ گرتن نەدەن بەو شتانەی دەنوسرێن و یا دەگوترێن، لە فاخامەتتان دەپاڕێینەوە کە ڕێگەیەکمان بۆ بدۆزنەوە بەدەر لەوەی کە ئێمە لێی دەترسین و بەرهەڵستی یاخی بوون و ناکۆکی بکەن، چونکە تەنیا شوێنی تکامان لێی فەخامەتی پایە بەرزتانە، کە ئەمەش بۆ توانای بەڕێزتان زۆر نیە.
ئیتر فەرمان فەرمانی بەڕێزتانە گەورەی پایە بەرزم.)
دڵسۆزی ڕاستگۆ بۆخزمەتتان بارزانی
مەلا مستەفا (٢٣)
من کاتێك ئەم نامەیەم خوێندەوە هەستم بە شەرمەزاری کرد کە گەلێکی ستەم لێکراو و داگیرکراو سوکانی کەشتی داوەتە دەست کەسانێکی ئاوا ، کاتێك سەرۆک یان ڕابەر کەسێکی جەربەزەو خاوەن کەسایەتی بەهێز و سەر بەرز نەبێت ،ئایا چ بەرهەم دێنێت؟
بەرهەمەکەی ئەوە بوو دەیان هەزار پێشمەرگە و جوامێری ئەم گەلەی کردە قوربانی خۆی و بنەماڵەکەی تەنها بە یەك دێڕ هیوای ملیۆنان کوردی کردە قوربانی (ئاش بەتاڵ)...
جەلال تاڵەبانیش کە چۆك بۆ توك دادەدات و دەڵێت (دەوڵەتی کوردی خەونی شاعیرانەیە)! وێڕای ئەوەی بەدرێژایی خەباتی ئەم کەسایەتیە درووشمی مافی چارەی خۆنوسینی هەڵگرتبوو،ئەمەش پێموایە تا ئاستێك ڕاستی ووتوە چونکە زانیویەتی ،تازە کار لە کار ترازاوە لە پێناو پۆستی سەرۆك کۆماری دا، دەرفەتێکی وەهای بۆ بەرزانی ڕەخساند کە ڕەگی خۆی لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و جیهاندا دابکوتێت،
کە بێنە سەر مەسعود بەرزانی و ئاکارەکانی، تەنها یەك دێڕی لێرەدا باس دەکەم کە لە چاوپێکەوتنێکدا دوای ٣١ئاب دەڵێت(سەدام حسین ، دوژمنمان بوو!!).
ئەم دوو پارتە (یەکێتی و پارتی) بەدرێژایی تەمەنیان لە پێناو بەرژەوەندی پارتەکانیان و لە ناو پارتەکەش دوو بنەماڵەدا هەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە و هەر لە ڕۆژی درووست بونیانەوە ، بە دوو بەرەکی نانەوە و فیتنەو ئاشووب لە نێوان تاکی کۆمەڵگادا ،دەتوانم بڵێم هێندەی دوژمنی کورد بوون سەد بەرامبە باوەشیان بۆ داگیرکەرانی کورد ئاوەڵ بووە هەتا ئەم ساتەش درێژەی هەیە، .
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەهۆی جیا بونەوەی باڵێك کە گۆڕانی ئێستای لێ درووست کرا ،مەترسیەکە کەمتر بۆتەوە. دەتوانین بڵێین، یەکێتی هەرگیز ناتوانرێت لەگاڵ پارتیدا بەراورد بکرێت، پارتی حزبێکی تۆلیتاریە و یەکێتی دیموکرات خوازە لە چاو پارتیدا...بەم هۆیەشەوە یەکێتی لەخەم ڕخسیوە مەترسی گەورەی نەماوە بەڵام.هەر چوار پارچەی کوردستان لە مەترسی گەورە دایە هەتا بنەماڵەی بارزانی لە دەسەڵات و بڕیاری سیاسی و ڕابەرایەتیدابن ، هەموو ساتێك دەبێت ئامادە بین بۆ ئاش بەتاڵەکان و سی ویەکی ئابەکان ، هەر ئەو هۆیەش بوو لە شەنگال هێزی پارتی هێزی میل ڕاکێشانی نە بوو ،چونکە سەرباز هێز و غیرەت لە سەرکردەکەی وەردەگرێت...
تەنها چارەسەر ئەوەیە بنەماڵەی بەرزانی بکەینە پاشا و ئیتر کوردیش ئاسودەبێت ، هەر وەک زۆرێك لە ووڵاتانی ئەوروپا، پاشا هەیکەلێکە و بڕیار لە لایەن کەسانی شایستە ئەکادیمیەوە دەردەچێت و ستراتیژی سیاسی درێژ خایەن و بەرژەوەندی گشتی لەبەرچاو دەگیرێت و بۆ هەموو ئەگەر و پێشهاتەکان پلانیان بۆ ئامادە کردوە بەر لە ڕوودانی،
بۆ بکرێتە پاشا ؟
چونکە هەرکاتێك کورسی و پۆستی کەوتە مەترسیەوە ئەوا هەموو کورد دەکات بە قوربانی بەرژەوەندی خۆی و بنەماڵەکەی ، هەتا کورد خاوەنی سەرکردە نەبێت هەر ڕوو لە هەڵدێرە.
بەرزانی دەکەم بە پاشای خۆم .
ئارام عارف

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)