منداڵەكان لەكێ بچن وچۆن خۆیان بدۆزنەوە ؟!
Tuesday, 11/09/2012, 12:00
[ بۆئەوەى هەنگت دەست كەوێت ،پێویستە لانەى هەنگ تێك نەدەیت ]
دیل كارنگى
لەئەمڕۆى سەردەمى جەنجاڵى تەكنەلۆژیا ولەدووتۆى كێشە وگرفتە ماددى ودنیاوییەكان دا ، چۆن منداڵەكانمان بخەینە سەر رێگایەكى ڕاست ودروست كەلەئایندەدا نەوەیەك دروست بێت ببێتە مایەى بەختەوەرى وخۆشگوزەرانى بۆهەموومان ، ئەوەى كەكێشەكان ئاڵۆزتردەكات بڕیارە پێش وەختەكانە ، ئەو قسە وقسەلۆكانەى كەسنورى منداڵەكان دیارى دەكات وكەسەكان هەریەكەو لەجێگەى خۆیەوە هەوڵ دەدات منداڵەكەى لەئەو بچێت ، هەموو كەسێك خاوەن بیر وسروشت وسیفەتى تایبەتى خۆیەتى ، هیچ كەس لەهیچ كەس ناچێت ، هەرئەم ووتانەشە كەئیمامى عەلى ناچاركردووە كەبڵێت ((منداڵەكانتان وەكو خۆتان پەروەدە مەكەن ، چونكە ئەوان لەسەردەمێكدا لەدایك بوون جیاواز لەسەردەمى ئێوە)) ،
بەڵام ئەگەر ئەم ووتەیەش جێبەجێ بكەین خۆ دەبێ بزانین چۆن مندالەكان پەروەردەبكەین ، خۆناكرێ نەوەكانمان تەسلیمى واقیعى كۆمەڵایەتى وپەروەردەیى بكەین ،چۆن دروست دەبن باببن وقەیدى ناكا چۆن مرۆڤێكى دەردەچن ،
ئیًَمە سەد دەر سەد لەگەڵ ووتەى ئیمامى عەلیداین بەڵام زۆر جار باوكەكان بەزۆر دەیانەوێت منداڵەكانیان لەخۆیان بچێت نەك لەكەسى دی ، ئەگەر هەست بكەن منداڵەكانیان لەكاروكردەوە وبیركردنەوە وقسەكردن وپەیوەندى ومامەڵە وئەخلاق وهەست وسۆز وئارەزوویاندا لەكەسێكى دیكە دەچن یاخود لەوكەسە دەچن كەباوكەكان لێ ناڕازین ،ئەوا لەم كاتەدا خێزان دەبێتە شوێنێك بۆپێكدادانى بیرە جیاوازە دژ بەیەكەكان ، وزۆر جار باوك كەهەست دەكات كوڕەكە پێچەوانەى هەموو شتێكى ئەوە بێگومان هەمیشە بیر لە ئیهانەكردن ولێدان ولەناوبردنى دەكاتەوە ، كەسەكان تەنها بەباوك ودایكەوە ناوەستن بەداخەوە زۆر جار كەسى خزم ودۆست وكەس وكارى جیاجیا لەشێوەى خاڵ ومام وبرازا وئەوانى دیكەدا دێن وبەمنداڵە دەڵێن (هەرخەریكى درۆ داینە لە بابى دەچێ) یاخود (زۆر هار وعەجولە لەمامى دەچى) یاخود (گێل وگەمژەیە لەدایكى دەچى) یا (خەواڵوو وتەمەڵە لەئامۆزاكانى دەچى) ، ئەم هەموو قسانە كەلەیەك كاتدا بەرامبەر ئەو منداڵە دەووترێ ، تەنانەت هەندێك لەسەر ڕەنگى پێست ودەم وچاو شتى تریش ناكۆكى توند دروست دەبێ ، بەڵام مەبەستى من لەم ووتانە وونبوونى كەسێتى مندالًَەكەیە كەنازانێت لەنێوان ئەم كەین وبەینەدا چ كەسایەتیەك هەڵبژێرى ولێرەوە منداڵ دەبێتە ئەو بوونەوەرەى كەمتمانەى بەخۆى نامێنێت وهەرلەسەرەتاكانى چوونە نێو قۆناغى هەرزەكارییەوە خۆى لەبەرچاودەكەوێت چونكە لەلایەن خزم ودۆست وباب ودایكیەوە نهێنى كەسایەتیەكەى ئاشكرا كراوە وناتوانێت لەچوارچێوەى ئەو كەسایەتیەدا دەرچێت ،
كەواتە لێرەوە كاتێك منداڵ هەست بەوون بوون ودۆڕاندنى كەسایەتى خۆى دەكات بەدڵنیاییەوە لەگەڵێدا چەندین سیفەتى دیكەى مرۆیى لەدەست دەدات لەوانە ووتە وكردار وبیرى ڕاست ، هەست كردن بەشەرم ، ترس لەدەوربەر ، سڵەمینەوە لەكارەكان وهاورێكان ، منداڵێكە كەهەمیشە لەسەر پەتێك یارى دەكات كەئەگەرى هەیە لەهەموو كات ببچڕێت ، ئەم هۆكارانە بێگومان كارییگەرى خراپ ونێگەتیڤى دەبێت لەسەر بونیادى كەسایەتى منداڵەكە لەكاتى خۆى ولەئاییندەشدا كەهەمان سیفەت ومۆركى منداڵى لەخۆى د ڕەنگ دەداتەوە ، كەواتە پێویستە لەپەروەردەكردنى مندالًَ دا بەچەندین قۆناغى دیارى كراو هەنگاو بنێین لەقۆناغى یەكەم دا بەخشینى ناز وهەست وسۆز ومیهرەبانیە بەو بوونەوەرە گوناهە كەهیچ شتێك نازانێت دەربارەى ئەم دونیایە ، پاشان واتا لەقۆناغى دووەم دا تۆزێك ئاگاداركردنەوەی بەهێماى پەنجە ڕاكێشتن و چاووسووركردنەوە ولادانى لەنزیك كەرەستە مەترسیدارەكان ولەقۆناغى سێهەمیش كەپێ دەگات وتێ دەگات پێویستە بەقسەومامەڵەى گونجاو پەروەردەى بكەین ، لەدوایەمین قۆناغ دا ڕێز لەتواناكانى بگرین ونرخى مرۆڤێكى تەواو بۆدانێن ومتمانەى پێ بكەین وجۆرێك لەدەسەڵاتى پێ ببەخشین تاوەكو لەجێگەى خۆى پێ قایم دەكات وئەگەر لەم قۆناغەدا لاسارى وچەوتى بەخۆوە بینى ئەوكات دەتوانین بەناچارییەوە دوا وەسیلە بەكاربێنن ئەویش بەكارهێنانى جۆرە لێدانێك یاخود پیشاندانى وەسیلەى سزادان وترس تاوەكو بەخۆى دا بچێتەوە ، چونكە خودى خۆم باوەڕەم بەوە هەیە كەهەندێك جار بەكارهێنانى ترس مرۆڤ لەخەوى غەفڵەت ولاسارى دێنێتە دەرەوە ، پاش تەواوبوونى ئەم قۆناغانە كەمنداڵ تەمەنى دەگاتە سەرووى پازدە ساڵ پێویستە خۆى بڕیاردەرى شتەكان بێت وچاكە وخراپە لەیەكەوە بكات بۆهەنگاو نان بەرەو مرۆڤێكى تەواو ..
Shamal _ahmed
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست