کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نه‌وزاد هادی زه‌ویه‌كی بازرگانی ئه‌داته‌ نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ

Sunday, 08/02/2009, 12:00


دوای ئه‌وه‌ی نه‌ژاد عه‌زیز سورمێی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی خه‌بات له‌ رۆژنامه‌كه‌ی له‌ رێگای به‌دواداچوون و هه‌واڵ و راپۆرته‌وه‌‌ هێرشی ئه‌كرده‌ سه‌ر پارێزگا و شاره‌وانی هه‌ولێر ، نه‌وزاد هادی بۆ راگرتنی ئه‌و هێرشانه‌ و پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌وه‌ی به‌ پیاهه‌ڵدان ، زه‌ویه‌كی بازرگانی موڵكی شاره‌وانی هه‌ولێر له‌سه‌ر شه‌قامێكی سه‌ره‌كی ئه‌به‌خشێته‌ نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ شاره‌وانی هه‌ولێر پێی راگه‌یاندین پارێزگار له‌ رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌وه‌ زه‌ویه‌كی بازرگانی هه‌زار مه‌تری به‌ ناوی دروستكردنی پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی بازرگانی له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ولێر كه‌ پێشتر موڵكی شاره‌وانی هه‌ولێر بووه‌ ئه‌به‌خشێته‌ نه‌ژاد عه‌زیز سورمێی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی خه‌بات له‌ بڕی بڵاوكردنه‌وه‌ و گرنگیدان به‌ كاروچالاكییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و نه‌وزاد هادی پارێزگار و شاره‌وانی هه‌ولێر و چیتر بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵ و ڕاپۆرتانه‌ی كه‌ ئاماژه‌ به‌ ناڕێكوپێكی ئه‌ركی نه‌وزاد هادی ئه‌كه‌ن، به‌مه‌ش هه‌رچی كێشه‌ له‌ نێوان ئه‌م دوو دز و گه‌نده‌ڵه‌ هه‌بوو چاره‌سه‌ربووه‌ و نه‌ماوه‌، كه‌ پێشتر نه‌ژاد له‌ رۆژنامه‌كه‌ی زۆرجار له‌ رێگه‌ی هه‌واڵ و راپۆرته‌كانه‌وه‌ هێرشی ئه‌كرده‌ سه‌ركاره‌كانی شاره‌وانی هه‌ولێر و پارێزگا و كێشه‌یه‌كی زۆری بۆ نه‌وزاد دروستئه‌كرد و جۆرێك له‌ كێشه‌ش له‌ نێوانیان دروستببوو ، به‌ڵام دوای ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌ هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ربوون و ئه‌و ئاشتبوونه‌وه‌یه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ نه‌وزاد چه‌ند جارێك سه‌ردانی نه‌ژادی كردووه‌ له‌ رۆژنامه‌ی خه‌بات و ئه‌و زه‌ویه‌ی پێبه‌خشی، دیاره‌ مه‌به‌ستی نه‌ژادیش له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر پارێزگار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بوووه‌ و مه‌به‌سته‌كه‌شی هاته‌ دی.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ش رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی حه‌وت مانگه‌ نه‌وزاد ئه‌و زه‌ویه‌ی ‌ به‌ نه‌ژاد به‌خشیوه و‌ تا ئێستا هیچی له‌سه‌ر دروستنه‌كردووه‌ و له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ به‌ یه‌كجاره‌كی له‌سه‌رخۆی تاپۆ بكات ، به‌ پێی نرخه‌كانی ئه‌مڕۆش هه‌ر مه‌ترێك له‌ شوێنه‌ له‌ نێوان هه‌زار و پێنجسه‌ بۆ دوو هه‌زار دۆلار ئه‌كات.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئێستا په‌یامنێرێك له‌و رۆژنامه‌یه‌ له‌ لایه‌ن نه‌ژاده‌وه‌ ئه‌ركی گرنگیدانی به‌ كاره‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و شاره‌وانی پێسپێردراوه‌ و رۆژانه‌ راپۆرت له‌ سه‌ر كاره‌كانی پارێزگار و شاره‌وانی بڵاوئه‌كاته‌وه‌.
شایانی باسه‌ نه‌ژاد پێشتر خانوویه‌ك كه‌ موڵكی كۆڕی زانیاری بوو له‌ لای ماڵی عومه‌ر فه‌تاح له‌ هه‌ولێر نزیكه‌ی چه‌ند مانگێ به‌ر له‌ ئێسا له‌سه‌ری تاپۆكراوه‌‌ و نزیكه‌ی 90 ده‌فته‌ر دۆلار ئه‌كات و هه‌روه‌سا سێ پارچه‌ زه‌وی تر و خانووه‌یه‌كی تر له‌ پیرمام و دوو ئۆتۆمبێلی دوا مۆدێل.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە