وەڵامێك بۆ نوسێنێكى پڕ لە درۆى هیوا سورداشی
Saturday, 29/08/2009, 12:00
ئەم هیوا سورداشیە دیارە درۆى بە شیرەوە خواردوە و جاشێتیشى بۆ بنەماڵەى جەلۆى كورد فرۆش و بەرزانى ئەحە سمبَێلى دۆڕاوى بە شیرەوە خواردبێت , ئاخر كوڕینە درۆى وا هەیە قەسەم بەو خوایە ئەگەر وەڵامى نەدەیتەوە دڵت ئەتەقێ , من وەڵامى هیوا نادەمەوە بەڵام ڕاستیەكان بۆ خەڵك ڕوون دەكەمەوە , ئەم هیوا سورداشیە فەرمویەتى ئەم سایتە قەشەنگ و ئازایەى كوردستان پۆست هى قادرى حاجى عەلیە , جارێ ئەمە درۆیەكى شاخ دارە چونكە نە كوردستان پۆست هى ئەوە و نە كاك قادریش ئەو ئیشە ئەكات , كوردستان پۆست خاوەنى خۆى هەیە و كاك قادریش دەزگاى ڕاگەیاندنى كۆمپانیاى ووشەى هەیە ,ئەوەشى لە پێشمەرگایەتى كاك قادرى ناسیبێ پێویست ناكات باسى بكەین , هیوا سورداشى ئەڵێ كاك قادر كوردستان پۆستى دامەزراندوە دژى لایەنێكى سیاسى كە دۆست و دوژمن حسابى بۆ دەكات , تومەز ئەم هیوا سورە داشە جاشە ڕەسەنە ئەو یەكێتیە ئەڵێ كە ئەم جارە بە هەموو هێزى 8 كورسى هێناوە , جا خەڵكینە وەرن درۆى زیاتر بخوێنەوە
1/ ئەم هیوایە ئێژێ گوایە ئەم كاك نەوشیروانە نامەیەكى بۆ لاى ئاغاى تاڵەبانى نوسیوە و پێى وتوە با بڕۆین وەكو ساڵى شەست و شەش ببینەوە وە جاش چونكە جەنابت ڕابوردوت باشترە , بەڵام مام جەلالى كۆنە جاش فەرمویەتى لێرە بمرم لاى سەدام باشترە ,جا هیوا ئەڵێ كاك نەوشیروان بەردەوام سەدامى بە قائید زەرورە زانیوە , جا خەڵكینە ئەمە كێً بوو سەدامى بە قائید زەرورە زانیوە ؟ خۆ خەڵكى كوردستان باش ئەزانن ؟ ئەوە ئاغا جەلال و ئاغا مەسعودن , هەتا ئێستاش نەوشیروان بڕواى بەشتى وانەبوە ,
2/ هەر ئەم خۆگیل كەرە هیوا ئەڵێ گوایە كاك نەوشیروان سەربەخۆ پاسدارى بردە ناو كەركوكەوە , بەڵام نازانێ چۆن تاڵەبانى كەوت بە سەر پێلاوەكانى كاكە نەوەدا تا بچێت و ئەو چالاكیە بكات , ئەو كاتە چالاكى یەكێتى بوو ئەى ئێستا هەر بۆ ناو زڕاندنى كاك نەوشیروان خۆتانى لێ بێ بەرى دەكەن , كە ڕادێۆى ئێران چالاكیەكەى خوێندەوە و ناوى یەكێتى نەهێنا تاڵەبانى گڕى گرت ,
, ناوى كۆمەڵێك كەسیى ترى هێناوە من واز لەوان دەهێنم و تەنها یەك درۆى زۆر گەورەى ئەم هیوا بۆ مێژوو ڕاست دەكەمەوە و ئێستا دەزانم ئەم هیوا سورداشیەش بەعسى كوڕى بەعسى بوە , ئێستا من بۆتان ئەسەلمێنم , هەندێك پێشمەرگە هەبون بە هەر حاڵەتێكەوە بوبێت پەیوەندیەكیان بۆ دروست كرابوو لە لایەن ڕژێمەوە ئەو كەسانەى جەنابیشت باسیان دەكەیت ئێمە باشیان دەناسین و ئێستا دەڵێم یەك كەس مابوو لەوانەى ناویان لەگەڵ ئەمانەبوو نەگیراو ڕاى كرد هەست دەكەم تۆ بویت چونكە سالارى حاجى دەروێش باش ئەزانى چۆن كوژراو لە سەر چى كوژرا نەك لەسەر ئەوەى كتێبێكى دابێت بە مەلا بەختیار , پێم ناخۆشە ئەمە ئەڵێم بەڵام مادام تۆ ئاوا مێژووئەشێوێنێ و بۆ مەبەستێكى تایبەت ئەتەوێت كەسێكى پێ تاوانبار بكەیت , باش بزانە و هەموو شمان ئەزانین ئەوانە بە بڕیارى دادگاى شۆڕش گوللە باران كرا ن , ئەوانەشى جەنابت پێیان ئەڵێت چەتە ئەوانە پێشمەرگەى ڕۆژە سەختەكانى یەكێتى , خوێن و ماندوو بونى ئەوانەیە وا ئێستا جەنابتان لەو باخەدا ئەگەوزێن و ئەلەوەڕێن و سەربارى ئەمەش تەرسیشى تێ دەكەن , باشە ئەگەر سور نەزانى ئەمانەى ووتوتە بوختانە بۆ ئەو برادەرانەى ئەكەیت بۆ نوسیوتە بڕوا بكەن ئەمە بوختان نیە , بۆیە من پێت دەڵێم جەنابى نا هیوا سورداشى ئەو مەبەستەى جەنابت بۆ ناشیرین كردنى كاك نەوشیروان سەرى نەگرت چونكە ئەگەر بتەوێ شتى وابكەیت ئەبێت شتێك بنوسیت كە ڕوى دابێت بەڵام ئەم شتانە مەكە چونكە ئەوانەى تۆ پاكانە یان بۆ دەكەیت هەموو كەس ئەزانێ چۆن و بۆچى گوللە باران كران , ئەو كاتەش جەلال و نەوشیروان و فوئاد مەعسوم ئیمزایان لەسەر كردوە , دیارە جەنابت هەر ئەوە بەشتە و حەز دەكەیت بەرگرى لەو جۆرە كەسانە بكەیت ,
هیوا ئەم بابەى بەناوى (لێرەو لەوێ هەندێ بابەتە بێ تام و بێ لەزەتەكەى كوردستان پۆستم بەرچاو دەكەوێت لە كوردستان نێتدا
بڵاو كردۆتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست