ئێمه دیالۆگ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و گوشینی ده‌ستی به‌رپرسه‌کان به خیانه‌ت و ناپاکیی ده‌زانین!
Wednesday, 01/08/2012, 12:00
کوردستانپۆست وه‌ک سایتێکی ئۆپۆزیسیۆن، وه‌ک راگه‌یاندنیک زیاتر له ده ساڵه کار و چالاکیی خۆی سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت ده‌کات، ئامانجیشمان وشیارکردنه‌وه و به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بووه، ناساندنی دیوی ڕاسته‌قینه و دوژمنکارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌ی، که ئه‌مان به درۆ و ساخته‌کاریی ئه‌و حیزب و بنه‌مالانه بووه، که بازرگانییان به کێشه و مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌که‌وه کردووه. ئه‌وه‌ی کوردستانپۆست ده‌ستی بۆ بردووه که‌م که‌س تا ئیستا توانیوێتی بیکات و ئازایه‌تیی ئه‌وه‌ی تێدا بووبێت هه‌نگاوێک پێش کوردستانپۆست که‌وتبێت.
له کاتێکدا رۆژانه بنه‌ماڵه و پیاوه‌کانی ده‌سه‌ڵات سووکایه‌تیی به پیرۆزییه‌کانی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ن، جنێو به مێژوو، به به‌ها جوانه‌کانی ده‌ده‌ن، له به‌رامبه‌ره‌وه پارتیی و یه‌کێتیی له رێگای چه‌ند نووسه‌ر و خۆفرۆش و دهربارهکانییهوه وه‌ڵامی ئێمه‌یان به ناشرینترین تۆمه‌ت داوه‌ته‌وه، هه‌ر به‌ڵگه و راستیی و رووداوێکی مێژوویمان خستبێته روو، ئه‌مانه وه‌ک جنێو پێناسه‌یان کردووه، بنه‌ماڵه خیانه‌تکاره‌کانیان پیرۆز کردووه و هێڵی سووریا‌ن بۆ کێشاوه، له سه‌رو سه‌روه‌رییه‌کانه‌وه دایانناون، له کاتێکدا کەلتوری جوێندان، که‌لتوری حیزبە کوردییه‌کان خۆیان بووه، که لە شەڕەکانیاندا دژی یه‌کتر به‌کاریان ده‌هێنا، که‌چی قسه و نووسینه‌کانی ئێمه‌یان وه‌ک جنێو و سووکایه‌تیی لێکداوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا کوردستانپۆست، بێگوێدانه قسه و پروپاگه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵات و پیاوه‌کانی، له سه‌ر کاری خۆی به‌رده‌وام بووه، چونکه بڕوامان به توانا و هیزی گه‌لی خۆمان هه‌بووه، هه‌میشه په‌یوه‌ست بووین به ئازار و مافه‌ڕه‌واکانی، له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه هه‌ژاره‌که‌یدا له سه‌ر هێڵێک خۆمان بینیوه‌ته‌وه، زانیومانه ئه‌وه‌ی کاری بۆ ده‌که‌ین په‌شیمانیی و گه‌ڕانه‌وه‌ی تێدا نییه. گه‌رانه‌وه واته تێکشکان و به‌زیین. ئێمه هێنده‌ی قینمان له خیانهکردنه و له‌م ده‌سه‌ڵاتی کوردییه‌یه، هێنده‌ش قینمان له به‌زین و ته‌سلیمبوونه، ئه‌وه‌ی ته‌سلیم به ده‌سه‌ڵات ده‌بێته‌وه و سه‌نگه‌ر ده‌گوێزێته‌وه، له خه‌ڵکیی و هاونیشتیمانه‌که‌ی خۆی دوور ده‌که‌ویته‌وه، نه‌ک ته‌نها پێناسه‌ی جاش و سیخوڕی بۆ ده‌کرێت، بگره ریسواترن له‌وانه‌ی له ناو خوودی ده‌سه‌ڵاتدا کار ده‌که‌ن. به لای ئێمه‌وه لێکدانه‌وه و تێگه‌یشتنی تایبه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی له به‌ره‌ی گه‌له‌وه سه‌نگه‌ر ده‌گوێزنه‌وه بۆ ناو ده‌سه‌ڵات، وه‌ک له‌وانه‌ی له ناو خوودی ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌ئاگادێنه‌وه و ده‌چنه نێو به‌ره‌ی گه‌ل.
کوردستانپۆست هه‌رچه‌نده رێکخراوێکی سیاسیی نییه، لێ وه‌ک رێکخراوێکی سیاسییش به‌رده‌وام رۆڵی خۆی بینیوه، به‌رده‌وامیش کار له سه‌ر نوێکردنه‌وه‌ی رۆڵی خۆی کردووه.
ئه‌م نووسین و روونکردنه‌وه‌یه په‌یوه‌سته به دیارده‌یه‌کی هه‌لپه‌رستانه و خیانه‌تکارانه‌ی چه‌ند نووسه‌رێکی کورد، که بۆ ماوه‌یه‌ک له کوردستانپۆستدا نووسینیان بڵاوکردۆته‌وه، خۆیان وه‌ک ره‌خنه‌گر و به‌ره‌ی دژه ده‌سه‌ڵات ناساندووه، دوایی ژێر به‌ژێر په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێکدا کردووه، سه‌ودا و مامه‌ڵه‌ی مووچه، پاره، خانه‌نشینی و زه‌ویی کردووه، له هه‌مووی ناشرینتر وه‌ک کوردستانپۆستیش خۆیان نمایش کردووه، هه‌روه‌ها چوون له‌گه‌ڵ پۆخڵترین و ناپاکترین به‌رپرسی حیزبییدا په‌یوه‌ندیی ده‌گرن، وێنه‌یان له‌گه‌لدا ده‌گرن، راپۆرتی سیخوڕانه به ده‌زگای پاراستن و زانیاریی ده‌ده‌ن، ئێمه لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین، هه‌ر وه‌ک چۆن خه‌ڵکی کوردستان ئه‌مانه به رۆڵه‌ی خۆی نازانێت، هه‌روا کوردستانپۆستیش ئه‌مانه به نووسه‌ر و خاوه‌نی ئه‌و نووسینانه نازانیت، ئه‌وانه په‌یوندییان به کوردستانپۆسته‌وه نییه، ئه‌گه‌ر له رابردوودا وه‌ک نووسه‌ر و دۆستێک ههشیانبووبێت، ئه‌مڕۆ له به‌ره‌ی ئێمه و خه‌ڵکیی دوور که‌وتوونه‌ته‌وه، هه‌رچی نووسینێکیان هه‌بووبێت له ئه‌رشیفه‌کانیان سڕیومانه‌ته‌وه، یان ده‌یانسڕینه‌وه، کوردستانپۆست به کوفر و خیانه‌تی ده‌زانیت که‌سیک خۆی به نووسه‌ری ئازاد بزانێت، بچێت ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسه‌کان راموسێت، داوای پاره و خانه‌نشینان لێبکات، وێنه‌یان له‌گه‌لدا بگرێت، ئێمه نه‌فره‌ت له‌و قه‌ڵه‌م و نووسینه‌ش ده‌که‌ین، که پیاوه ده‌ستڕۆیشتووه‌کانی ده‌سه‌ڵات مامه‌له‌ی پێوه‌ده‌که‌ن، نرخی کڕین و فرۆشتنیان بۆ داده‌نێن.
بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و تاله‌بانیی، له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حیزبانه‌دا کار ده‌که‌ن، دوژمنی گه‌لی کوردن، نووسه‌ری ئازاد و ئازا، ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌کی نیشتیمانیی و نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤدۆستانه‌ی هه‌بێت، دانیشتن و رێککه‌وتن، له‌گه‌ڵ خائین و دوژمنی گه‌له‌که‌ماندا ناکات، ئێمه ئه‌و چاوه کوێر ده‌که‌ین، به چاوی رێزه‌وه سه‌یری ئه‌م ناپاک و کوردفرۆشانه بکات، ئه‌و ئه‌ژنۆیه ده‌شکێنین له‌گه‌ڵیاندا دابنیشێت، دیالۆگ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵیاندا بکات، ئێمه بڕوامان وایه له پاشه‌رۆژدا ئه‌وانه‌ی ناپاکییان بە نەتەوە و به خاکمان کردووه، ده‌درێنه ده‌ست دادگای گه‌ل، وه‌ک ناپاک له دوای نه‌مانیشیان ده‌بێت دادگایی بکرێن، له گردی ناپاکان بنێژرێن و نه‌فره‌تیان لێبکرێت.
ئه‌و چه‌ند دێره‌ی له سه‌ره‌وه، بۆ دڵنیایی ئه‌و به‌ڕێزانه بوو، که داوایان لێ‌کردین، قسه و روونکردنه‌وه‌مان له سه‌ر پرۆپاگه‌نده و هه‌واڵی درۆی پیاوه خۆفرۆشه‌کانی ده‌سه‌ڵات هه‌بیت، که گوایه ستافی کوردستانپۆست له سلێمانییه، دیدار و چاوپێککه‌وتن له‌گه‌ڵ پیاوانی ده‌زگای زانیاریی و یهکیتییدا ده‌کات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست