کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشتی هەورامی داوا لە کۆمپانیا کۆرییەکە دەکات، کە پارەکەی بۆ بخەنە سەر حسابی بانکی خۆی

Monday, 16/03/2015, 12:00


پاش ئاشکرابوونی پەیوەندی ئەو بڕە پارەیەی کە کۆمپانیایەکی کۆریای باشوور داوێتی بە حکومەتی هەرێم لە هەولێر بەتایبەتی نێچیرەڤان بارزانی و ئاشتی هەورامی، ئەویش پەرلەمەنتارێکی کوریای باشوور بەناوی (جون سون ئۆنگ) ئاشکرای کرد ، كه‌ بڕی (31) ملیۆن دۆلار وەک "به‌رتیل" لەلایەن کۆمپانیای نیشتیمانی نەوتی کۆریا (KNOC) به‌ئاشتی‌ هه‌ورامی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دراوە، لە بەرامبەردا حکومەتی هەرێم رێگا بەو کۆمپانیایە دەدات کە لە کێڵگە نەوتییەکانی بازیان بە دوای نەوتدا بگەڕێت.
هەر ئەو پەرلەمەنتارە باسی لەو بڕە پارەیە کرد، کە وەک بەرتیل دراوە بە ئاشتی هەورامی و چەند کەسێکی تر لە بەرپرسە باڵاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان".

پاش بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە و بەدوایدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی دەرکرد، ئەو تۆمەتانەی بەدرۆخستەوە،  هەڕەشەی ئەوەی لە رۆژنامە و پەرلەمەنتارە کۆرییەکان کرد، گوایە رێگای یاسایی دەگرنە بەر، چونکە ئەمە لە راستییەوە دوورە.(کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە بۆ خوێندنەوەی بەیاننامەکەی حکومەتی هەرێم

کوردستانپۆست توانی لە سەرچاوەیەکی زۆر گرنگەوە چەند بەڵگەنامەیەک بە زمانی ئینگلیزی و کۆری دەست بکەوێت، یەکێک لەو بەڵگانە، نامەیەکی ئاشتی هەورامییە، داوا لە کۆمپانیاکە دەکات، تا پارەکەی بۆ بخەنە سەر حسابی بانکەی، لە نامەکەدا ژمارەی حسابی بانک و هەندێک زانیاریی دیکە نووسراوە.
(کلیکی ئەو لینکە بکە بۆ بینینی نامەکەی ئاشتی هەورامی).

کوردستانپۆست بە نیاز بوو ئەم بەڵگانە لەگەڵ راپۆرتێکی دوور و درێژدا بڵاوبکاتەوە، بەڵام لەبەر چەند هۆیەک سەرچاوەکە داوای کرد، تەنیا ئەمەندەی لەسەر بنووسین و ئەم بەڵگانە بەو شێوەیە بڵاوبکەینەوە، هەروەها وەک بڕیارە ئەم بەڵگانەی لێرەدا بڵاومان کردۆتەوە، ئاگاداری ئەو پەرلەمەنتار و رۆژنامە کۆرییانەش بکرێنەوە، ئێمە لێرەدا بە کورتیی کۆتایی بە هەواڵەکە دەهێنین.

بۆ بینینی بەڵگەکانی دیکە کلیکی ئەو لینکانەی خوارەوە بکە:



چەند سەرچاوەیەک سەبارەت بەو پیسخۆرییەی نێچیرەڤان و ئاشتی هەورامی:




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە