کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆ كوردستانپۆست تكایە ئازا حەسیب لەگەڵ كەسدا مەچوێنن

Sunday, 03/05/2009, 12:00

2850 بینراوە


ئاگادارم ماوەیەكە هەڵمەتی راگەیاندن دەستیپێكردووە و زیاتریش لای ئەوانە دەستیپێكرد كە خودان كەسایەتییەكی فرە لاوازن و ئەیانەوێ بەم هۆیەوە لای حزبەكەیان خۆیان خۆشەویست بكەنەوە ، ئەز ئێژم لاوازترین و بێ شەخسییەتترین كەس ئەو ئازا حەسیبەیە ، كە لە هەموو ژیانیدا هەڵوێستێكی مەردانەی نەبووە ، تا لەناو حزبی شیوعی بوو كاری ئەو تەنها فیتنە نانەوەو خەڵك لە یەكتری زویركردن بوو ، بۆ ئەندامانی مەكتەبی سیاسیش ئەوا هەر سەرە كەچەڵ و ملە باریكەكەی بۆ شۆڕ ئەكردن ، ببووە پیاوی دەرەجە یەكی هادی مەحموود ، تا خۆی رەپێش بكات ، بەڵام هەموو كادیرانی حزبی شیوعی چاكیان ئەناسی بۆیە لە هەموو كۆنفرانسەكانی حزبی شیوعیدا سەرباری ئەم هەموو مەرایی و كاكە حەمەییەی بۆ هاوڕێ و كادیرانی بەشداربووی كۆنفرانسەكانی دەكرد ، لێ هیچ سوودی نەبوو ، لە هەموو كۆنفرانس و كۆنگرەكاندا قوڕێكی خەستیان بۆ دەگرتەوەو بە دەردێكیان ئەبرد عارەب لەگەڵ حوشتری نەكردبێت ، لێ ئای كە رووی قایم بوو ، ئەم هەموو قسەیەی پێ ئەوترا ـ بە لایەوە گرنگ نەبوو بەڵكو تەنها ئەوەی لا مەبەست بوو دەنگی پێبدەن ، هەموو جاریش فەشەلی ئەهێنا و ریسوا ئەكرا ، تەنانەت وای لێ هاتبوو كە كۆنفرانسی حزبی شیوعی نزیك ئەبووەوە ئەیانوت ئازا ئەمجارەش خۆت بگرە بۆ خۆت و ئەو بێ ئەخلاقییەی هەتە ئەبێ بە ئاوێكی پیس بتشۆینەوە. كە هاتە ناو پارتیش ئێكەمجار وای زانی بەدران حەبیب دەسەڵاتدارێكی بەهێزە بۆیە بوو بە پیاوی بەدران ، بەدران ئێستاش لە زۆر شوێن بە موناسەبە و بێ موناسەبە ئەڵێ من لە ژیانمدا ململانێم زۆر كردووە بەڵام كەس وەك ئازا خوێڕی و نەفس نزم نەبووە ، خوا وەكیلە دەردی وام داوەتێ ، من شەرمم لە خۆم دەكرد كەچی ئازا بەلایەوە زۆر زۆر ئاسایی بوو ، بەدران ئەیوت ئەبوو ناوەكەی بگۆڕین بۆ جەبان چونكە هەر زۆر جەبان و ترسنۆكە ، كەچی هەمیشە لە فیتنەو شەڕ ئەگەڕێ.لەم ماوەی رابردووشدا شەلم كوێرم بەناو كەوتووە و كۆمەڵێك رستەی ئەزبەركردووەو هەر ئەیڵێ و ئەیڵێتەوە . هەقە پارتی سنوورێكی بۆ دابنێ ، پارتی خودان ئەو هەموو سەروەرییەیە ناكرێت رێگە بدات ئازایەكی ترسنۆك هەر بۆ ئەوەی بڵێت من دڵسۆزی ئێوەم (كە ئەمە هەرگیز دڵسۆزی نییە ، تەنها پێچەوانەكەی راستە) بە دڵی خۆی جنێۆو بەم و بەو بدات .سەردەمی جنێودان گوزەشت ئازا ئێستا ئەیەوێ دووبارەی بكاتەوە.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 2 . زۆرباشە: 5/5)