جگه له ده‌سه‌ڵات کێ ده‌توانێت ڕۆژنامه‌نووسان بفڕێنێ و تیرۆریان بکات؟
Friday, 07/05/2010, 12:00
سه‌ره‌تا درود بۆ گیانی پاکی شه‌هید ی قه‌ڵه‌م وئازادی ڕاده‌ربڕین (سه‌رده‌شت عپمان) خوێندکاری کۆلێژی ئاداب به‌شی زمانی ئینگلیزی له زانکۆی سلاح ا‌لدین که دووڕۆژ پێش ئێستا له‌لایه‌ن گروپێك چه‌کداره‌وه به‌ڕۆژی نیوه‌ڕۆ له کۆلێژی ئاداب له‌هه‌ولێر فڕێندراو ئه‌مڕۆپێنج شه‌ممه 6 ی مانگ ته‌رمه‌که‌ی له‌شاری موسڵ دۆزرایه‌وه .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من که‌سێکی پارێزه‌رم له‌ڕووی یاسایی یه‌وه ناتوانم که‌سێك یان لایه‌نێك ده‌ستنیشان بکه‌م وه‌کو بکوژی شه‌هید سه‌رده‌ست تاکو به‌ڵگه‌و دیکۆمێنتم ده‌ست نه‌که‌وێت ، ئه‌مه‌ش ناکاته ئه‌وه‌ی که له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڵگه‌و دیکۆمێنت یاخود جێ نه‌هێشتنی شوێنه‌واری تاوانه‌که ئیتر ده‌سه‌ڵات پشتێنی بێ تاوانی خۆی بکاته‌وه وهیچ باکی له ئه‌منیه‌تی گیانی هاوڵاتیان نه‌بێت.
ئه‌گه‌ر لێکۆڵۆڵینه‌وه‌یه‌کی دادوه‌ریانه‌ی ڕاست و دروست له‌سه‌ر تاوانی فڕاندن و تیرۆر کردنی سه‌رده‌شت عپمان بکه‌ین ئه‌گه‌ینه ئه‌و ئامانجانه‌ی که به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌تایبه‌تی ئیداره‌ی هه‌ولێر ده‌ستی له فڕاندن و کوشتنی ناوبراودا هه‌یه له ژێر ڕۆشنایی ئه‌م هۆکارانه‌ی لای خواره‌وه.
1: هۆکاری فڕاندنی سه‌رده‌شت عوسمان هه‌موو مرڤێکی ڕوناکبیرو به ئاگا ئه‌و ڕاستیانه ده‌زانێت که ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی کوردستاندا دیموکراتی و یاسا‌و مافی مرۆڤ ته‌نها شتگه‌لێکی تیورین و له‌ڕووی پراکتیکه‌وه بونیان نیه‌وکاریان پێ ناکرێت ، هه‌ربۆیه ده‌بینین کرداری گرتن و فڕاندن وکوشتن وزیندانی کردنی ڕۆژنامه‌نووسان ونه‌یارانی ده‌سه‌ڵات کارێکی ئاسایی وڕۆژانه ئه‌نجام ده‌درێت ، سه‌رده‌شت عوسمانیش وه‌کو که‌سێکی ڕۆشنبیرو نووسه‌ر له سایته کوردیه‌کاندا ڕه‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی کوردی گرتووه‌وباسی کاره دزێو گه‌نده‌ڵیه‌کانیانی کردووه دواتر پێش ماوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی لێکراوه و ئاگادار کراوه‌ته‌وه‌و که‌واز له ڕه‌خنه‌گرتن بهێنێت، له‌هه‌مویشی کاره‌سات تربه داخه‌وه کۆلێژه‌کانی خوێندن له کوردستان وه‌کو سه‌رده‌می ڕژێم بونه‌ته جێگای حیزبایه‌تی کردن هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵات دار یه‌کێتی قوتابیان و خوێندکارانیان کردۆته ده‌زگایه‌کی جاسوسی کردن به‌سه‌ر هاوڕێ خوێندکاره‌کانیانه‌وه من دڵنیام له‌وه‌ی که سه‌رده‌شت عوسمان له‌ڕێگه‌ی یه‌کێتی قوتابیان و خوێندکارانه‌وه سیخوڕی به‌سه‌ره‌وه کراوه‌و ڕاپۆرتی له‌سه‌ر نوسراوه . که‌واته ده‌توانین بڵێین سه‌رده‌شت عوسمان له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گرتن و نه‌یاربوونی به‌ده‌سه‌ڵات فڕێنراوه و دواتر شه‌هید کراوه.
2 : کێ سودمه‌نده له کوشتن و پاکتاو کردنی جه‌سته‌یی سه‌رده‌شت عوسمانئهوهی که دیاروو ئاشکرایه سه‌رده‌شت عوسمان خوێندکارو نووسه‌ر بووه نه سه ر‌مایه‌داروبه‌ڵێنده‌ر بووه بۆ ته‌ماحی پاره بیفڕێنن و نه کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیشی بووه تا دوژمنی هه‌بوبێت و فڕاندبێتیان دواتر ناوبراو له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی عێراقدا ناژیت تاوه‌کو بڵێیین له‌سه‌ر چالاکی سیاسی و هه‌ڵوێستی کوردایه‌تی عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌کان شه‌هیدیان کردبێت . له‌به‌رئه‌وه ده‌توانین بڵێین ته‌نها سودمه‌ند هه بێت له کوشتنی سه‌رده‌شت دا ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌و ته‌نها ئه‌وانیشن ده‌ستیان ده‌چێته خوێنی نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسان شێخ ستارو سۆرانی مامه‌حه‌مه‌یش دوونمونه‌ی زیندوون که پێشینه‌ی ئه‌و جۆره کارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتن.
3: ئه‌نجام دانی کاری چه‌واشه‌کاری له فڕاندن و شه‌هید کردنی سه‌رده‌شت دا.دوژمنی ساده‌و ساکاری واته دوژمنی کێشه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ودوژمنی گیرفان واته ئه‌وانه‌ی که بۆپاره خه‌ڵک ده‌کوژن ناتوانن ئاوا به ئاشکراو له‌به‌ر چاوی خوێنکاران و مامۆستایانه‌وه بێن خوێندکارێك بفڕێنن دوای فڕاندنه‌که‌ش له‌هه‌ولێره‌وه بیبه‌نه موسڵ و موجازه‌فه به‌گیانی خۆیان بکه‌ن ئه‌ی بۆ له کۆڵانێکی تاریکی هه‌ولێر یان له ده‌شتێکی چۆڵدا نه‌یان کوشت؟ . به پێچه‌وانه‌وه به بۆچونی من تاوانه‌که تاوانێکی سیاسیه به ئیمتیاز و ده‌ستی حیزبی سیاسی له پشته‌وه‌یه فڕاندن و وه‌هه‌روه‌ها شه‌هیدکردنیشی له‌شاری موسڵ بۆ ئه‌وه‌یه که‌وا جه‌ماوه‌رو ڕای گشتی و ڕێکخراوه جیهانیه‌کانی پێ چه‌واشه بکه‌ن تاکو تاوانه‌که‌یان بخه‌نه ئه‌ستۆی تیرۆریستان.
4: ئامانج له شه‌هید کردنی سه‌رده‌شت عوسمان چیه ؟ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌هه‌ردوو باڵه‌که‌یه‌وه له ڕووی پێگه‌ی سیاسیه‌وه سلێمانیان له‌ده‌ست داوه و وا خه‌ریکه هه‌ولێریش به ره‌و له‌ده‌ستدان ده‌چێت ئه‌وانه‌یش ئه‌مرۆ بانگه‌شه‌ی گۆڕان ده‌که‌ن ڕوناکبیرو نووسه‌رانن یه‌کێك له‌و نووسه‌رانه‌ش شه‌هید سه‌رده‌شت بووه شه‌هید کردنی سه‌رده‌شت په‌یامێکه بۆ هاوڕێ نوسه‌ره‌کانی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی نه‌یاری ده‌سه‌ڵاتن و وه‌کو ئه‌و بیر ده‌که‌نه‌وه چاوترسێن کردنی خه‌ڵکانی ئۆپۆزیسیۆنی کورد په‌روه‌رن .
5: بێده‌نگ بوونی ده‌سه‌ڵات و به دوادا نه‌چوون بۆ ئاشکرا کردنی بکوژان دادگایی کردنیان.یه‌کێك له هه‌ره هۆکاره‌کان که ده‌ستێوه‌ردانی ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌لمێنێت له ئه‌نجامدانی سه‌رجه‌م ئه‌و تاوانه‌نه‌ی که به‌رامبه‌ر به ڕۆژنامه‌نووسان و ڕۆشنبیران کراون هه‌ر له شێخ ستاره‌وه بۆ سۆرانی مامه حه‌مه‌و دواتر شه‌هید سه‌رده‌شت له‌هه‌رسێ تاوانه‌که‌دا ده‌سه‌ڵاتی کوردی بستێك به‌دوای تاونباراندا نه‌چووه ولێکۆڵینه‌وه‌ی نه‌کردووه له دۆسیه‌ی شه‌هیده‌کاندا بۆیه منیش پێم وایه شه‌هید کردنی هه‌رسێ ڕۆژنامه‌نووس بستێك له‌ده‌سه‌ڵاته‌وه دوور نیه.
له‌کۆتاییدا سه‌ره‌خۆشی له که‌س وکارو سه‌رجه‌م هاوڕێ یانی زانکۆ‌و خه‌ڵکانی گۆڕانخواز ده‌که‌م ئه‌گه‌ر چی له‌ده‌ستدانی که‌سێکی ڕۆشنبیرو نه‌یار به‌ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ زیانێکی گه‌وره‌یه بۆ ئێمه به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش زانین، که‌وا چه‌سپاندنی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی بیروڕا قوربانی زۆری ده‌وێت و سه ر‌ده‌شتی جوانه مه‌رگیش یه‌کێکه له‌کاروانی قوربانیانی ئه‌و ڕێگه‌یه. نه‌فره‌ت له بکوژه ترسنۆکه‌کانی ده‌سه‌ڵات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست