کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەبویتە پۆڵاو ناشبیت، دنیاش نادەی بە كۆڵا، بەڵام دەسەڵات ئەتكا بەخۆڵا ......!؟

Monday, 04/01/2010, 12:00


مرۆڤ بەشێوەیەكی رێژەیی بونەوەرێكی ئیزدیواجیە، بەتایبەتی مرۆڤە پراگماتیكی و جاسوس و سەرشۆڕەكان، ئەوانەی كە بەدرێژایی تەمەنیان سەرەلەقێیان بووە بۆ سفرەو خوانێكی دەسەڵات، یان شێت و هار بوون بۆ موچە چەورەكان و ئەرزە بەلاشەكان و پێكەنین و زەردەخەنەی بەرپرسە درۆزنەكان، ئەگەر وانیە چۆن نوسەرێكی رەخنەگری وەكو "پۆڵا سەعید" پاش ئەو هەموو ساڵە فرین بە ئاسمانی رەخنەو ئازادیدا كەچی ئێستا بۆ چەند دنكە گەنمێك و مرۆرێكی سەرزەوی و لەو نزماییەدا ئەنیشێتەوەو پاكانە ئەنوسێ؟ پەندێك هەیە ئەڵێ " ئەگەر ببی بە پۆڵا دنیا بدەی بە كۆڵا ئەبێت بچیت بە خۆڵا" ئەگەرچی ئەم پەندە واعیزەیەكی ئاینیشەو رەنگە نوسەرە لیبراڵ و بەناو ئازادیخوازو رەخنەگرە ساختەكانی وەكو نمونەی پۆڵاو پیرباڵ و جەمال و ستران و شازادوسۆران باوەریان پێ نەبێت، بەڵام ئەبێت بە دیوەكەی تریدا وەكو ئیدیۆمێك لێی بروانن و بزانن ئەوان ئەگەر پۆڵاش بن هەر تەنەكەی ژەنگاوین، ئەگەر بشفرن هەر قەل و قەلەمونن، چیان پێدەكرێت لەبەرانبەر دەسەڵاتێكدا كە دڵۆپێك شەرم و حەیای نەماوە بتكێ، پۆڵا سەعید قەت جارێكی دیكە فەترەی زێرینی وەكو فەترەی شەهامەتخوازی كوردستان پۆست بە خەویش نابینێتەوە، قەت گەل و نوخبەی رۆشنبیر وەكو رۆماننوس و ئەدیبەكەی جاران نایخوێننەوە، ووتارەكانی گەرەكاو گەرەك و دەستاودەست ناكات، تازە نە ئەبێتەوە بە نوسەرە پۆڵاینەكەی كوردستان پۆست و نە دەسەڵاتیش دنیاو ئیمتیازو پارەی ئەدا بەكۆڵا، تەنها وەكو بزمار بەكاری دەهێنن بۆ كونكردنی هەندێ روبەری ستۆك و بەكارهێنانی دژی رەوتی گۆران و گۆرانخوازان و نوسەرانی رەخنەگرو جددی، مرۆڤ چەندە باڵابەرزە لەگەڵ كوردستان پۆست و چەندە سوك و نزمیشە لەگەڵ كوردستانی نوێدا، پۆڵا رۆشت و كوردستان پۆستی لە ژەنگ و ژار پاك كردەوەو ئیدی با هەر كوردستانی نوێش پڕكات لە درۆو فیشاڵ پیرۆزیانبێت،
تێبینی/ قەپگرتنی سەگێك لە پیاوێك خەبەر نیەو رەگەزی خەبەر تیایدا لاوازە چونكە ئاسایی و سروشتیە كە سەگ قەپ بگرێت، وەلێ قەپگرتنی پیاوێك لە سەگێك ئەمەیان خەبەرەو رەگەزە خەبەریەكەی زۆر بەهێزە (لەرۆژنامەگەری بەریتانیەوە)
كەواتە ناوی خوازراو بۆ ئێمەی ئۆپۆزسیۆن ئاسایی و رەوایە، وەلێ بۆ تاڵەبانی و بارزانی و نوسەرەكانیان مایەی گاڵتەجاڕی و ئەوپەری ئابڕوچوون و نارەواییە، گریمان هەندێ نوسەری وەكو ئێمە لە ترسی جەللادو دیكتاتۆرانی پیسی هەردو بنەماڵەی مافیای یەكێتی و پارتی و دەزگاكانی زانیاری و پاراستن، جارجار بەناوی خۆمانەوە نانوسین و ناوی خوازیار بەكار ئەهێنین، ئەمە شۆرشی قەڵەمەو پێویستی بە ترسی سیستماتیك و تەكنیكی خۆشاردنەوەش هەیە هەندێ جارو عەیبەو خەوش نییە، بەڵام ئەی ئایا "ئازاد جوندیانی و ئەرسەلان بایزو مەلا بەختیارو ستران عەبدوڵاو توانا ئەحمەدو عەدالەت وچاودێرە ترسنۆكەكانی مەكتەب سیاسی و سەركردایەتی و خودی تاڵەبانی" بۆچی بەناوی موستەعارەوە ووتارو تەعن و رەخنە ئەنوسن كە حكومەت و حیزبیش هی خۆیانەو ئەی زەحمەت نەبێ ئەوان بۆ تۆقیون و لە كێ ئەترسن و بۆ زەندیقیان چووە؟! دیارە بێگومان ئەوان نە لە ئاسایش ئەترسن نە لە مافیا نە لەدەزگا، ئەو ترسەی ئەوانیش ترسە لە تۆڵەیەكی جەماعیانەی میللیانەی سەررێژو ترس لە جەماوەری توڕەو ستەمدیدە كە نمونەكەمان دوێنێ لە هەڵەبجەوكەلار بینی و ئەمرۆ لە پیرەمەگرون و سبەینێش نزیكە و خۆیان باش باش ئەزانن لە كوێ (..........) چەخماخە ئەدا.
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە