کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


پۆستانەكانى وەزارەتى خوێندنى باَلا پێشوەخت گیراون

Sunday, 22/07/2012, 12:00




نزیكەى دوو ساڵ لەمەوبەر وەزارەتى خوێندنى باڵا لەڕێگاى ماڵپەرى خۆى رایگەیاند كە گوایە پۆستى بەتاڵ هەیە لە زانكۆ و كۆلیجەكان (وەك سەرۆك زانكۆ و ڕاگر.... هتد) وە هەر كەسێك دەیەوێت دەتوانێ لە ڕێگاى ئەنترنێتەوە cv خۆى رەوان بكات وە ئەگەر مەرجەكانى تیا بێت ئەوا ئەو پۆستە وەردەگرێت , بەلام لە سەرەتاوە هەموو پۆستەكانیان دابەش كردبوو لەنێوان خۆیان بەبێ ئەوەى تەماشاى cvیەك كەسیش بكەن وە تەنها كۆلیجى تەكنیكى هەولێر وە پەیمانگاى تەكنیكى شەقلاوە بێ ڕاگر مابونەوە وە ئەوانیش د. كەوسەر گەلالى بەبێ رەزامەندى (بەڕێز د. دلاوەر) وە وەزارەت خوێندنى باَلا د. گیلان وە مامۆستا فرزەند دانا بە ڕاگر بۆیان .
ئێستا بەڕێز د. على كە وەزیرى خوێندنى باَلایە دووبارە پۆستى بەتاڵى ڕاگەیاندوە وە داواكایەكانیش دیسان لەڕێگاى ئەنترنێتەوە دەبێت وە cv . جەنابى وەزیر ئەگەر دەتەوێت یاسا سەروەر بێت و گەندەڵى كەم بكەیتەوە چۆن د. كەوسەر كەپسپۆریەكەى زمانى كوردیە وە 12 ساڵە سەرۆكى دەستەیەكى زانستیە ؟ خۆلە كۆلیجى ئادابیش خزمەت دەكرێ ئەگەر د. كەوسەر بیەوێت , یان وەكو دەستەى تەكنیكى بۆ نالوێت و بەسود نیە, بۆ نمونە
1- دوو براى خوى دامەزراندووە بەشوفێر لاى خۆى .
2- شلێرى خوشكى لە ماستەر فاشل بوو وە جێگرى ڕاگرى كۆلیجى تەكنیكى هەولێر بوو تا بوو بە ئەندام پەرلەمانى عێراق لەبغدا.
3- مامۆستا نەبەز شاكر هاوسەرى شلێرى خوشكیە دەرچووى پەیمانگا بوو وە لە كۆلیجى تەكنیكى لە بغدا كورسیەكە خوێندنى بۆ دابین كرد وە تا لە بغدا گەڕایەوە هەر بەرێوەبەرى كارگێرى دەستەى خوێندنى تەكنیكى بوو , پاش وەرگرتنی بڕوانامەى بكالۆریۆس د. كەوسەر ئەمجارە دیسان كورسیەكى ماستەرى لە زنكۆى دهۆك بۆ دابین كردو بە خۆشى و ترشى بێت كردى بە ماستەر دواى 28 ساڵ دبلۆمى.
4- كوڕێك و كچێكى ئەحمەدى براى لە پەیمانگاى پزیشكى دامەزراندوون بەبێ بڕوانامەن.
5- سەنگەر كە كوڕى شوان ى برایەتى وەنەخوێندەوارە 6 مانگ لە پەیمانگاى تەكنۆلۆجى هەولێر دامەزرا مووچەى وە دەگرت بەبێ ئەوەى دەوامیش بكات و كە بووە ناخۆشى لەگەڵ ڕاگرى پەیمانگا هەر خۆى بڕیارى گواستەوەیانى دا بۆ كۆلێچى تەكنیكى هەولێر.
6- كچیكى خوشێكى بەناوى زاهدە دامەزراندوە بەبێ دەوام كردن.
ئەوانەى ڕكابەرى لەگەل بكەن نابێ هیچ پۆست و پلەیەكیان هەبێت ئەگەر بێتو زۆر زاناو داناش بن وە هەروەها باپارتى دلسۆزیش بن (وەك مامۆستا جمال كە كاتى خۆى ڕاگرى پەیمانگاى دهۆك بوو وە مامۆستا شەوكەت كە ڕاگرى پەیمانگاىزاخۆ بوو) وە ئێستا د. فواد حسێن كە پرۆفیسۆرى یاریدەدەرە وە كوردێكى گەرمیانە هیچ پۆستێكى پێ نادرێت چونكە برادەرى د. كەوسەر نیە وە زۆر جار پێ ى دەڵێت كۆنە بەعسیە, ئایا چ ڕووێكى دەوێت بۆ ئەوە ى فایلدارێكى وەكو د. كەوسەر باسى بەعسیاتى بێ لایەنێكى وەكو د. فواد حسێن بكات (راستە دەڵین هەتا خاوەن ماڵ دزى گرت دز خاوەن ماڵى گرت),وە تەنها ئەوانە لەلاى جێگاى بایەخن كەفەرمانە كانى جێ بەجێ دەكەن بەبێ لێكدانەوە وەك دامەزراندنى خزم و برادەرى و ئەوانەى عەلیشیشى بەدیارى بۆ دَینن لە برتلە و بعشیقە وە هەنگوینى قەزاى سۆران و ئەوەى هەنجیرى ئاكرێى بۆ بهینێ ئەوا لە ڕاگرایەتى هەر دەمێنى ئەگەر بێتو وەكو شوان و ئەحمدى براى د.كەوسەر بێ شهادەش بێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە