کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوردۆساید پشتگیری وه‌زیری شه‌هیدان ده‌كات.....

Tuesday, 02/11/2010, 12:00


رێكخراوی چاودێری كوردۆساید هه‌ڵوێستی وه‌زیری شه‌هیدان‌و كاروباری ئه‌نفالكراوان به‌رزده‌نرخێنێت كه‌ راگه‌یاندوه‌ ئه‌گه‌ر تاوانبارانی نه‌نفال نه‌درێنه‌ دادگا ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه‌.


ئیحسان مه‌لا فوئاد، ئاوێنه‌: وه‌زیری شه‌هیدان‌و كاروباری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان دكتۆر مه‌جید محەمەد ئەمین له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر بێتو تاوانبارانی ئه‌نفال‌و هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌درێنه‌ دادگاو لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت، ئه‌وا ده‌ستله‌كار ده‌كێشتێته‌وه‌، رێكخراوی چاودێری كوردۆسایدیش پشتگیری خۆی بۆ ناوبراو ده‌رده‌بڕێت‌و ئاماده‌ی‌ هه‌ر هه‌ڵوێست‌و هاوكاریكردنێكه‌.

ئه‌ندامی رێكخراوی چاودێری كورۆساید عه‌لی مه‌حمود له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی ئاوێنه‌ رایگه‌یاند "به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری خۆمان‌و رێكخراوه‌كه‌مان بۆ وه‌زیری شه‌هیدان‌و كاروباری ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌رده‌بڕین‌و به‌ هه‌ڵوێستێكی گه‌وره‌و به‌نرخی ده‌زانین‌و جێگه‌ی‌ رێزو سه‌ربه‌رزییه‌ بۆ جه‌نابیان".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ كوردۆساید هه‌ڵوێستی وه‌زیر به‌ كارێكی گه‌وره‌و پیرۆزی ده‌زانێت خوازیاره‌ هه‌ر به‌رپرسێكی دیكه‌ هه‌مان هه‌ڵوێستی وه‌زیری شه‌هیدان‌و كاروباری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌رببڕێت، "ئێمه‌ لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ پشتگیری هه‌ڵوێستی هه‌ر به‌رپرسێكی دیكه‌ ده‌كه‌ین‌و ئاماده‌ی‌ هه‌موو پشتگیری‌و هاوكاریه‌كین بۆیان‌و به‌ كارێكی مێژووی ده‌زانین".

عه‌لی مه‌حمود ئه‌وه‌شی راگه‌یاند "به‌نیازین له‌10ی‌ ئه‌م مانگه‌ له‌هه‌ولێر به‌ به‌شداری‌ هه‌موو قه‌واره‌ سیاسییه‌كان‌و بانگهێشتكردنی وه‌زاره‌تی ناوخۆو شه‌هیدان‌و كاروباری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان‌و داد‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری‌ قوربانیان كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ببه‌ستین سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی ئه‌و وه‌زاره‌ت‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدارانه‌ به‌رامبه‌ر بڕیاری دادگای‌ بالاَی تاوانه‌كانی عێراق".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە